ئەی ڕۆشنبیرانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی داگیرکراو! ئەمە کارە پیرۆزەکانتانە!

Friday, 28/02/2020, 17:18

2948 بینراوە


نووسینی: زارا زاگرۆس Zara Zagros
وەرگێڕانی: جۆ ولیام Joe William
-----------------------------

لەگەڵ نیمچەڕۆشنبیر و خۆبەڕۆشنبیرزاندا نادوێم.
هەروەها لەگەڵ ڕۆشنبیرێك نادوێم کە نوقمی خۆشەویستی خود (نرجسية) بێت و هەردەم بەسەر دەسکەوتەکانی خۆیدا هەڵبدات.
وە ڕۆشنبیرێك نا کە هەلپەرستە و بەدوای سامان و دەسەڵات و خۆشیدا وێڵە.
وە ڕۆشنبیرێك نا کە وەك مردویەك وایە لەژێر دەستی شێخەکەیدا (کە داگیرکەرەکەیەتی).
وە ڕۆشنبیرێك نا کە داگیرکەران، كردویانە بە {"ئەسپەکەی تەروادە" یاخود Trojans بە ئینگلیزی}*.
وە ڕۆشنبیرێك نا کە ڕۆشنبیریيەکەی کردۆتە شمشێرێك بەدەستی داگیرکەرانەوە دژی گەلەکەی.
وە ڕۆشنبیرێك نا کە داماڵراوە لە ناسنامەی نەتەوەیى و نیشتیمانی و مرۆڤایەتیيەكەى.
وە ڕۆشنبیرێك نا کە شێواوە و گۆڕاوە بۆ عەرەب یان تورك یان فارس.

من لەگەڵ ڕۆشنبیرێكی خانەداندا دەدوێم، ڕۆشنبیرێك کە ڕەگ و ڕیشەکەی بەستراوە بە قوڵایی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانییەكەی، ئەو ڕۆشنبیرەی کەوا نەتەوەکەی لە خۆیدا بەرجەستە ئەکات و خۆی بە بەشێك لە نەتەوەکەی دەزانێت. ئەو ڕۆشنبیرەی لە هەموو بارودۆخێکدا نەتەوەکەی بە شاخ و دۆڵ و ڕوبار و درەخت و گوڵ و خۆر دەبینێت، ئەو ڕۆشنبیرەی کە ڕوو لە نەتەوەکەی دەکات لەهەموو بارودۆخێکدا، و نەتەوەکەی دەكاتە قیبلەی خۆی و چەندین جار لەدەوری دەگەڕێت بەیانی و ئێوارە، ئەو ڕۆشنبیرەی کەوا خەمەکانی نەتەوەکەی - خەمی هەژاری و دڵتەنگی و تواندنەوە -ی هەڵگرتووە لە سەرشانی و لە ناو دڵ و چاوەکانیدا، ئەو ڕۆشنبیرەی کە هەست بەوه دەکات نەتەوەکەی داگیرکراوە و لە ژێر چنگی دڕندەترین و ڕەگەزپەرسترین و فێڵبازترین و بێ نرخترین داگیرکەری دواکەوتوودایە.

بەڵێ، من لەگەڵ ڕۆشنبیرێك دەدوێم کە ئازادە لەو كولتورە کۆیلایەتیەی کە داگیرکەران چەندین سەدەیە سەپاندویانە بەسەرماندا. ئەو ڕۆشنبیرەی کەوا تاریکيی بەعەرەبکردن و بەتوركکردن و بەفارسکردنی تێکشکاندوه، و بوونی خۆیی پیرۆزکرد بە خۆری ئازادی، ئەو ڕۆشنبیرەی کەوا کلتوری چاوشۆڕیکردن و ژێرچەپۆکەی دوژمنی دایە پشتی خۆی و ڕەسەنایەتی مرۆڤبوونی خۆی گەڕاندەوە، و سەختە جارێکی دیکە دەستبەرداری ببێت.

ئەی ڕۆشنبیرەکانی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
ئەی ڕۆشنبیرە بەلوچەکان، کوردەکان، مەندائیەکان!
ئەی ڕۆشنبیرە کلدانیەکان، سریانیەکان، ئاشوریەکان!
ئەی ڕۆشنبیرە مارۆنەکان، قوبتیەکان، ئەمازیغیەکان!

ڕۆشنبیرانی گەلانی خانەدان، ئەوان سەرمەشقی ڕاستەقینەن و بەرگریکەرن لێی دژی داگیرکەر و گیان بەخشکەرن بۆی لە مەیدانەکانی خەباتی جیاوازدا، ئەوەتا داگیرکەری عەرەب و فارس و تورك لەناو ووڵاتەکانماندا ڕەوشت تێك دەشکێنن و سامانەکانمان تاڵاندەکەن، و هەندێك لە گەلانمان دەشێوێنن و پاکتاویان ئەکەن، ئەوە دادپەروەری نییە کە ئەم بارە قورسە بەتەنها بدەین بە سەرشانی سیاسەتمەدارەکانمان و جەنگاوەرەکانمان، بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر ووڵاتەکانمان و گەلەکانمان بە پلەی یەکەم دێت، و بەهاکانمان بەتەنها پێوانە ناکرێت بەڵکو مرۆڤایەتیمان پێوانە ئەکرێت، ئایا قایل ئەبن کە بوونەوەری شێوێنراو بن؟

ئەی ڕۆشنبیرەکانی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
لە ڕووی نەتەوەیی و ڕەوشتیى و مرۆڤایەتیەوە لەسەرمانە کە لە ئاستی بەرپرسیارێتی مەسەلەکانی گەلەکانماندا بین، وە لە ئاستی ئازادکردنی ئەم داگیرکەرانەدا بین، ئەمەش پێویستی بەوەیە کە ئێمە بەمانە هەستین:

1. خوێندنەوەیەكی قوڵ بۆ جوگرافیای ووڵاتەکانمان و مێژوو و کەلەپوری گەلەکانمان و نووسین لەبارەیانەوە، و بڵاوویان بکەینەوە لە ناو گەلەکانماندا، و قوڵکردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەناو گەلەکانماندا، و ئازادکردنیان لە كولتورى داگیرکەران.

2. خوێندنەوەیەك بۆ کەلەپوری داگیرکەرە عەرەب و فارس و تورك بکەین، ئینجا ئەبینین کە چەند کلەپورێکی ئاخنراوە بە تاریکی و ڕەگەزپەرستی و وەحشییەت و چەند بێ نرخە! و چەندە بەتوانا بوون لە ئاوەژوکردنەوەی ئەوانەدا و وێناکردنی بە ڕوناکی و مرۆڤدۆستی و پێشکەوتن و خانەدانی!

3. ئاگادارکردنەوەی هەموو جیهان لەوەی کە ئێمە گەلانی داگیرکراوین، و مافی خۆمانە کە ئازاد ببین لە ناو وولاتانی خۆماندا، وە سەر بە ناسنامە و كولتورى خۆمان بین، و ڕزگارمان ببێت لەو بۆماوە تاریکەی کە لە كولتورى عەرەب و فارس و تورکدا هەیە.

4. هەماهەنگی کردن لە نێوخۆماندا، هەندێکمان بنووسین و هەندێکمان وەری بگێڕین و هەندێکمان بە هەموو شێوەیەك و بە زۆرترین زمان کە دەکرێت بڵاووی بکەینەوە. بەڵێ دەبێت ورشەى كارى (ۆرك شۆپێکی) ڕۆشنبیری ڕۆشنگەری بکەینەوە نەك بەتەنها لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لەسەر ئاستی هەموو جیهان.

ئەی ڕۆشنبیرەکانی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
ئەو داگیرکەرانە مەترسی نیین تەنها لەسەر ئێمە، بەڵكو كولتوره تاریکەکەیان مەترسیە بۆ سەر هەموو جیهان. ئەوەتا ئەوان چالاكیی دروستکردنی ڕقلێبوونەوە و کاولکاری و دواکەوتوویى و سەربڕین ئەکەن، و دڕندەیی و پۆخەڵەواتەکانیان هەناردەی جیهان ئەكەن، ئاقڵەکانی دنیا ڕۆژێك ئەوە دەدۆزنەوە کە ئێمە بەرگری لە ووڵاتەکانی خۆمان ناکەین بە تەنها ، بەڵکو بەرگری لە پاشەڕۆژی شارستانیى و بەهاکانی مرۆڤایەتی ئەکەین.

لەبەر ئەوەیە ئەڵێم: کە ئەرکە پیرۆزەکان چاوەڕێتانە.
ئایا ئێوە پێیان هەڵدەستن؟!
(خۆزگە ئەم ووتارە وەردەگێڕدرایە سەر زمانی گەلانمان و بڵاوودەکرایەوە).

* {"ئەسپەکەی تەراودە"یاخود Trojans بە ئینگلیزی} چییە؟
یۆنانیەکان لە سەدەی ١٢ پێش زاین بۆ ماوەی دە ساڵ گەمارۆی شاری تەراودەیان دا (ئەمڕۆ پێی دەوترێت شاری حەسارلیك و ئەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی تورکیا) بەڵام نەیانتوانی بچنە ناوشارەکەوە لەبەر شوراکانی، بۆیە بیریان لە فێڵێك کردەوە تا بچنە ناو شارەکە، وە هەستان بە دروستکردنی ئەسپێکی تەختەی گەورە کە دێژیەکەی نزیکەی ١٠٨م دەبوو بۆئەوەی زۆرترین سەرباز بتوانێت خۆی لەناویا حەشار بدات. وە توانرا باوەڕ بە دەسەڵاتدارەکانی شاری تەراودە بهێنرێت لە ئەم ئەسپە تەختەیە دیاریە و هێمای ئاشتیە، بۆیە ئەوایش بڕوایان هێناو ئەسپەکەیان بردە ناوەوە وە دەستیانکرد بە مەی خواردنەوە و ئاهەنگێڕان. شەوێ سەربازە یۆنانیەکان لە ناو ئەسپەکەوە هاتنەدەرەوە و دەرگای شوراکانیان کردەوە تاکو سەرجەم سەربازەکانی دیکە کە خۆیان لەدەرەوە حەشاردابوو بێنە ناو شارەکە و داگیری بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە