1. خوێندنەوەیەكی قوڵ بۆ جوگرافیای ووڵاتەکانمان و مێژوو و کەلەپوری گەلەکانمان و نووسین لەبارەیانەوە، و بڵاوویان بکەینەوە لە ناو گەلەکانماندا، و قوڵکردنی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی لەناو گەلەکانماندا، و ئازادکردنیان لە كولتورى داگیرکەران.
2. خوێندنەوەیەك بۆ کەلەپوری داگیرکەرە عەرەب و فارس و تورك بکەین، ئینجا ئەبینین کە چەند کلەپورێکی ئاخنراوە بە تاریکی و ڕەگەزپەرستی و وەحشییەت و چەند بێ نرخە! و چەندە بەتوانا بوون لە ئاوەژوکردنەوەی ئەوانەدا و وێناکردنی بە ڕوناکی و مرۆڤدۆستی و پێشکەوتن و خانەدانی!
3. ئاگادارکردنەوەی هەموو جیهان لەوەی کە ئێمە گەلانی داگیرکراوین، و مافی خۆمانە کە ئازاد ببین لە ناو وولاتانی خۆماندا، وە سەر بە ناسنامە و كولتورى خۆمان بین، و ڕزگارمان ببێت لەو بۆماوە تاریکەی کە لە كولتورى عەرەب و فارس و تورکدا هەیە.
4. هەماهەنگی کردن لە نێوخۆماندا، هەندێکمان بنووسین و هەندێکمان وەری بگێڕین و هەندێکمان بە هەموو شێوەیەك و بە زۆرترین زمان کە دەکرێت بڵاووی بکەینەوە. بەڵێ دەبێت ورشەى كارى (ۆرك شۆپێکی) ڕۆشنبیری ڕۆشنگەری بکەینەوە نەك بەتەنها لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکو لەسەر ئاستی هەموو جیهان.
ئەی ڕۆشنبیرەکانی گەلانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست!
ئەو داگیرکەرانە مەترسی نیین تەنها لەسەر ئێمە، بەڵكو كولتوره تاریکەکەیان مەترسیە بۆ سەر هەموو جیهان. ئەوەتا ئەوان چالاكیی دروستکردنی ڕقلێبوونەوە و کاولکاری و دواکەوتوویى و سەربڕین ئەکەن، و دڕندەیی و پۆخەڵەواتەکانیان هەناردەی جیهان ئەكەن، ئاقڵەکانی دنیا ڕۆژێك ئەوە دەدۆزنەوە کە ئێمە بەرگری لە ووڵاتەکانی خۆمان ناکەین بە تەنها ، بەڵکو بەرگری لە پاشەڕۆژی شارستانیى و بەهاکانی مرۆڤایەتی ئەکەین.
لەبەر ئەوەیە ئەڵێم: کە ئەرکە پیرۆزەکان چاوەڕێتانە.
ئایا ئێوە پێیان هەڵدەستن؟!
(خۆزگە ئەم ووتارە وەردەگێڕدرایە سەر زمانی گەلانمان و بڵاوودەکرایەوە).