ئەنترۆپۆلۆجی دەیسەلمێنێت کە قورئان و محەمەد ئەفسانەی دروستکراون

Friday, 28/02/2020, 17:32

13426 بینراوە


ئەنترۆپۆلۆجی واتا زانستی مرۆڤ ناسی و مێژووەکەی

لە ئەوروپا بەهەر قەشەیەک بڵێیت کە ئادەم و حەوا ئەفسانەیە و بناغەیەکی زانستی نیە، قەشەکە وەک خۆرهەلاتی هەڵناچێت و خۆی وەک قەل گیڤ ناکاتەوە، بەڵکوو بۆچوونی خۆی بەیان دەکات، ئەڵێ نامن هاودەنگت نیم، یان ئەڵێ هاودەنگتم، یان ئەڵێ ڕەنگە وابێت، بە کردەوەش ئەم پرسیارەم لە چەندین قەشەکردووە، هەمان وەڵامیان داوەتەوە، پێچەوانەی خۆرهەڵاتی کە یەکسەر پەلامار دەدات، دڵنیاشم کە خۆرهەڵاتی وەک هەموو ئەوروپی گەلانی دیکە ٤٦ کرۆمۆسۆمی هەیەو ٤٥ نیە، واتا هەڵە لە بوونیدا نیە، بەڵكوو هەڵە لە بیرکردنەوەیاندایە، هەڵەکە لە مەلا بازرگانەوەیە.
ڕۆژانەش لەکەناڵەکانی سوید و ووڵاتانی دیکەی جیهانەوە، بەرنامەی لەم جۆرە بڵاو دەکەنەوە، کە مەیموون باوەگەورەی مرۆڤە و گەشەی کردوە، هەرچەند لە دەرەوەی جیهانی ئیسلامی، ووڵاتانی دیکە و گەلەکانیان ئەو گرنگیە بە ئاین نادەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارەکانیان بە پێویستی دەزانن کە گەلەکەیان زیاتر ووشیار بێتەوەو لە نهێنیەکانی ژیان تێبگات، لەم فلیمە دۆکۆمێنتاریەدا خەرجی زۆرکراوە، ڕەنجی زۆری تێدا دراوە، بۆیە باسکردن لەسەر ئەم بابەتە کاری دەسەڵات و تێڤیەکانە، نەک تەنها کەسێک، هەرچەند هەرگیز چاوەڕیی ئەوە ناکرێت کە تێڤیەکی کوردی بواری ئەوەی بۆ بڕەخسێت کەلە تێڤیدا لەم بوارەدا گفتووگۆی تێدا بکرێت.
بێجگە لەم فلیمە دۆکۆمێنتارە، دەتوانین بڵێین کە هەمووی ١٠٠ ساڵێک پێش ئەمڕۆ، چەکی ئەتۆمی بوونی نەبووە، تەلەفۆنی دەستی تەمەنی تەنها ٢٠ ساڵێکە، پێشتر بوونی نەبووە، ترومبیل پێش ٢٠٠ ساڵ بوونی نەبوو، ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ١٠٠٠ ساڵێ ڕابردوو هیچ جۆرە چەکێکی بەدیناکرێت کە بەهێزی باروت بتەقێندرێت،
بەڵکوو تیرکەوان و شیر و شمشێریان بەدەستەوە بووە، کۆنترین ئامێری دەستی مرۆڤ لە ٣٦هەزار ساڵ تێناپەڕێت، واتا پێش٣٦٠٠٠ ساڵ ئیتر هێچ جێپێیەکی دەستی هونەری مرۆڤ نادۆزینەوە، هەرە کۆنترین کاری دەستی وێنە دەستی مرۆڤ، وێنەکانی ئەشکەوتی " لاسکۆ" فەڕەنسایە، واتا مرۆڤ پێش ئەو مێژووە، مرۆڤێکی


کێوی بووە، لە ڕاوشکار زیاتر هیچی دیکەی شک نەبردووە، ئەمە بەڵگەیەکی بەڵگە نەویستە، کە مرۆڤ ئەو مرۆڤە نیە کەلە بەهەشتەوە هاتبێت، هەروەها مێژووی ئەشکەوتی " لاسکۆ" دیسان مێژووی هاتنەخوارەوەی ئادەم و حەوا گە دەگەڕێنێتەوە بۆ٧٠٠٠ هەزار ساڵ پێچەوانە دەکاتەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، وێنەکانی ناو ئەهرامەکانی میسر، "پاتریەکەی بەغداد"، وێنەکانی شارستانیەتی "مەیا" لە ئەمەریکای لاتین،هەروەها "
گەڕبۆفسکی" باس لە کۆمەڵێک نهێنی دەکا، وێنەکانی ئەهرامەکان و شارستانیەتی مەیا وێنەی هێلی کۆپتەر و تەنانەت دەفری فڕیان تێدایە، دیسان باتیریەکەی بەغدادیش جێگای سەرنجە، چوونکە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ٥٠٠ساڵ "نهێنی کۆنترین مێژوو" ناوکتیبێکە 

https://en.wikipedia.org/wiki/Baghdad_Battery

کە ناوی وەرگێڕکەیم بیر نیە، نوسەرەکەی ئەگەر هەڵەنەبم "گەربۆفسکیە" ئەو کتێبەش باسی کۆمەڵێک نهێنی دەکات، کە جێگای سەرنجە، گوایە بوونەوەرەکانی دەرەوە هاتوچۆی زەویان کردوەو ئەو ئامێرانیان لێبەجێماوە، بەلام وەک بەڵگەی ئاشکرا بەکار نابرێن، لە مۆزەکاندا بوونیان نیە.
ئەوەی ئەم فلیمە دۆکۆمێنتیە باسی دەکات، باس لەیەکەم کۆمەڵە مرۆڤ دەکەن کە گەشە دەکەن لە مەیموونەوە بۆ مرۆڤ، قۆناغ بە قۆناغ، کە سەرەتا لە ئەفەرەیکاوە بەرەو وولاتانی جیهان بڵاو دەبنەوە.




  بۆ بینینی ڤیدیۆکە لە کەناڵی سویدییەوە، کلیکی ئەم وێنەیەی خوارەوە بکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە