لیوا بەھادین دەڵێت: ئەنوەری حاجی عوسمان بازرگانی لە گەڵ داعشدا کردووە

Friday, 28/02/2020, 18:17

8584 بینراوە


با کەمێک لە باسی دەرد و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا واز بهێنین و خۆمان دوور بخەینەوە، بگەڕێینەوە بۆ لای ئەو ڤایرۆسە گەورە و ترسناکەی کە پێی دەڵێن دەسەڵاتی کوردیی. ئەم ڤایرۆسە کە زیاتر لە سێ چارەکە سەدەیە ئێخەی کوردی گرتووە و کۆمەڵگای کوردی تووشی دەیان دەردەسەری و نەخۆشی کردووە، وا ئیستا بە هۆی کۆرۆناوە، کەم کەس باسیان دەکات، کەسیش ئاگای لێیە، کەوا بەدەست پارتی و یەکێتیی و بنەماڵەی خائینزادەی کوردیی کە جەلالی و بارزانییە چۆن دەناڵێنێت و بێ هێز و توانای کردووە. جا ئەم پارت و بنماڵانە گەرای زۆریان خستۆتەوە، بۆیە دەڵێم با کەمێک لە کۆرۆنا دوور بکەوینەوە و قسە لەسەر ئەو گەرا پیسانەش بکەین، کە تا ئیستا چارەی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

لیوا بەھادین حمە سعید جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش، کە یەکێکە لەو گەرا پیسانە ، ماوەی ٢٠ ساڵە وەك جێگری ئاسایشی گشتی لە ھەولێر دەوام دەکات، پیاوێکی ھیچ، بودەڵە و نەخوێنەوار. پوچ وەکو سەرۆکەکەی، ماوەیەکە، کە دەنگۆی لابردنی ئەم کەسانە ھەیە، گوایا لە پۆستەکانیان لادەدرێن ، بۆیە بەھادین حەمە سعید لە ترسی لادانی ھەستاوە بە سەردانی ئەوکەسانەی کە لە خۆی سەرۆک و دەسەڵات و پارتەکەی توڕەن، لەم بارودۆخەی ئیستادا گوایە بە سەردان و چاوپێکەوتن بەسەریان دەکاتەوە، دواییش وەک خۆی دەفەرموێت بەڕاپۆرت سەرو خۆی لێ ئاگادار دەکاتەوە ، وەک بەرپرسێکی پارتیی بۆی باسکردین، کە لە دواین سەردانییدا چۆتە ماڵی ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزیری پێشوی پێشمەرگە ، ڕاپۆرتی لەسەر کردوە و دەڵێت ئەنوەری حاجی عوسمان نەخۆش نییە، بەڵام بۆ پارەو پۆست وادەکات . لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوە کردوە، کە لە ساڵانی ڕابردوو ماڵی خالیدی خولە سور، کە ھاتونەتە ناو پارتی پارە و پۆستی زۆریان پێیان داوە، لەسەر ئەمە ئەنوەری حاجی عوسمان دڵگرانە، بۆیە دەستی لە کار کێشایەوە و بەڵام دواتر گەڕایەوە ئێستاش لە قسەکانی داوای پارە و پۆست دەکات، لەو راپۆرتەدا لیوا بەھادین حمە سعید ، بەهادینی بە کەسێکی گەندەڵ و پیسخۆر وەسف کردووە و دەڵێت ئەنوەری حاجی عوسمان بازرگانی نەوتی لەگەڵ داعش کردوە و بۆیە پێشنیار دەکەم، پێم باشە ئیھمال بکرێت و جارێکی تر پۆستی پێی نەدرێتەوە .
شایانی باسە لە کاتی شەڕی داعش، ئەم بەھادین حمەسعیدە خۆی ڕەوانەی گەرمیان کرابوو، دوو ئاسایشی بەکوشتدا و خۆشی قوچانی و ڕایکردەوە ھەولێر، ئێستاش کاری ئاسایش و ئەمنی خۆی لەیاد کردەوە، کە ئەو سەردان و هاتوچۆیە کاری ئەو نییە، کەچی لەم کاتە ناسکەدا سەردانی نەخۆش و دڵشکاوان و یاخیەکان دەکات، جا خوێنەری بەڕێز هەموو دەست بەرز بکەنەوە و بپاڕێنەوە، بەڵکو بە رێکەوت چاوی بە نەخۆشێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکات، بەڵکو ئەمە خوایە تووشی نەخۆشی و بەلەفڕێ ببێت بەڵکو ئەم کابرایەمان لە کۆڵ بێتەوە، هەر پارتییەک بەو نەخۆشییە بتۆپێت سەرکەوتنێکە بۆ کورد، چونکە ئەمانە لە میت و ئیتیلاعات خراپترن و دوژمنی سەرسەختی کوردن..

کۆنە پارتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە