Sunday, 01/03/2020, 15:24
5513 بینراوە
ساڵی (1935) لە دایك بووە. ساڵی (1954) جەزائیرییەكان دژی داگیركەری فەرەنسا شۆڕشیان كرد. بەیانیان كاتێ قوتابیان ڕیز دەبوون و سروودیان دەوت. لە ژێر فشاری فەرەنسیەكان دەیانوت: (فەرەنسا دایكمانە) بەڵام (جمیلە) بە پێچەوانەی هەموو قوتابیەكان لە ڕیز هاتە دەرەوەو وتی (جەزائیر دایكمانە) بەڕێوەبەری قوتابخانە بانگی كردوو توندترین سزای دا. (جەمیلە) لە ساڵی (1954) ڕاستەوخۆ بەشداری لە خەباتی (بەرەی ڕزگاری نیشتیمانیی جەزائیركرد) بوو بە ئەڵقەی پێوەندی نێوان لێپرسراوی شۆڕش لە شاخ و لێپرسراوی ڕێكخستنە نهێنیەكان لە شار. فەرەنسیەكان بە وردی چاودێرییان كرد تاكو ڕۆژێك تەقەیان لێكردو برینداریان كرد. دواتر حوكمی لە سێدارە دانیان بەسەردا سەپاند. دنیا بۆ پشتیوانی هاتنە سەر خەت و فەرەنسایان ناچاركرد حوكمەكەی بە حوكمی تاهەتایی بگۆڕن. دوای چەندین ساڵ لە زیندان و ئەشكەنجەدان، لە دوای ڕزگار بوونی جەزائیر ئازاد كرا.
© 2019- Kurdistanpost