چەند پەیڤێک بۆ کاک مەسعود عەبدولخالق.بۆچی مەلا مستەفا شەعبیەتی نەما؟

Sunday, 01/03/2020, 23:49

6873 بینراوە


چەند رستەیەکی دیرۆکی لە کتێبێک!

پێشەکی:

مێژوو دەگەڵ ژیاننامە دووتەوەری جیاوازن. مێژوو رووداوەکانی رابوردوو پێناسە دەکا و هەڵیان دەسەنگێنێ و دەیداتە دەست رێگوزەریی زەمان بۆ ئەوەی ببێتە ئەزموونێکی بە نرخ بۆ رابووردوان. دیرۆک بە بێ چاوەڕوانی دەبێتە مامۆستای مرۆڤایەتی و پەیامهێنەری راستیەکان. لە قۆناغە جودا جوداکانی مێژوودا کۆمەڵگای هوشیار و هەستیار بڕیار دەدەن. مێژوو وانەبێژە و خەڵکیش قوتابیی، کێ زانایە دەتوانێ هەوراز و نشێوی دیرۆک بە رەنجی شانی تێپەڕێنێ. نەزان لە مێژوودا جگە لەخ ۆی کەسانی دیکەش بە خۆیەوە دەسووتێنێ و دەیکاتە پەندی زەمانە. بنەماڵەی بارزانی تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان تێکۆشاون نە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد. بەرچاوترینی ئەو ئاکارە دزێوانەی کە لە مێژوودا هیچکات ناسرێتەوە، قیادەمووەقەت بووە دوای رووخانی دەسەڵاتی شاهەنشایی لە ئێران. مەلامستەفا هەڵات کوردستانی بە جێ هێشت و هەرچی پارەی حیزبیی بوو دزی و ڕۆیی، پاشان لە ئامریکا سەری نایەوە و مرد. کوڕ و کوڕەزای زۆر زوو خۆیان گەیاندە دەسەڵاتی خومەینی و دەسەڵاتی مەلاکان. بۆ ئەوەی خۆیان بکڕنەوە بەبێ یەک و دوو بوونە نۆکەری کەمەربەدەستی مەلاکان لە ئێڕان، بە مەرجێک نۆکەرایەتیان لێ قەبوڵکرا کە دژی حیزبەکان و سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەکی سەرشۆڕی دەشان بکەن و لە سەر ناوی قیادەمووەقەت ژیننامەیەکی تازەیان بۆ خۆیان تۆمارکرد، شکستیان بە خەباتی ئەو حیزبانە لە رۆهەڵاتی کوردستان هێنا کە داوای خودموختاریان بۆکورد دەکرد. لە کۆتاییشدا نێوئاخنی کەمپەکانیان کردن ووەک لێفەی مەلا نەسرەددینیان بە سەرهاتووە کە هەر گۆشەیەک لە حیزبەکانیان بە دەسەت تاقمێکەوە داڕزاوە!
 
 مەلامستەفا بارزانی بەو شێوەیە خۆی دەناسێنێ!

سەرچاوە: کتێبی شەڕی چەکداری یا نەهامەتی و رۆژانی رەش
لە نووسینی: ئەردەڵان عەبدوڵلا
وەرگێڕانەوە لە فارسی، بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
---------------------------
ئاورتێبەردانی کتێبێکی قاچاغی مێژوویی لە کوردستانی عێڕاق: کتێبی شەڕی چەکداریی یان نەهامەتیی و رۆژانی رەش لە نووسینی ئەردەڵان عەبدوڵلا. ئەو کتێبە بە رادەیەکی کەم بڵاو کرایەوە! بەڵام لە لایان پاڕتی نا دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق / سەربە بنەماڵەی بارزانی / کۆ کرایەوە ئاگری تێبەردرا، پێویست بە وەبیرهێنانەوەیە کە جاری یەکەم نییە، ئەو بنەماڵەیە ئەو جۆرە کتێىانەی کە رەخنەیان لێدەگرێ، بە لادەر و کافرو، خراپ و... پێناسە دەکەن ولە ناویان دەبەن و دەیاسووتێنن، هەروەها پێناسەی گومانئاویی و دژە کورد وسیخۆر و خایین وخۆفرۆش و...دەدەنە پاڵ ئەو نووسەرانەی کە رەخنە لە مەلا مستەفا دەگرن.
نووسەری گەنج ئاماژە بە بابەت گەلێک دەکا کە بە چاو بینراوە، مەلامستەفا کاتی خۆی بە زمانی خۆی گووتویەتی، بۆ نموونە:
بە عەبدولکەریم قاسمی گووتووە، من سەربازی تۆم. من قەیتانی کەوشەکانی تۆم، هەروەها کاتی خۆی بە ئەدمۆنزی نامە نووسیوە و خۆی بە نۆکەریی ئینگلیز و دڵسۆزیی راستگۆی لەندەن زانیوە! هەروەها بۆ خەتتی خۆی نامەی بۆ مەکتەبی سیاسی حیزبەکەی نووسیوە وگووتویە:
من پێمخۆشە قەحبە بم نەک رێبەریی ئێوە! من وەک لەشفرۆشێک بناسن! نە حیزبیی!

ناساندنی کەسایەتیی مەلا مستەفا لە لایان نووسەریی ئەو کتێبە:

یەک: مەلا کەسێکی ئاسایی و بێ سەواد بووە. هیچ زانستێکی سیاسیی نەبووە، توانای خوێندەنەوە و نوسینی نەبووە!
دوو: نازناوی درۆزنانەی مەلا و ژێنڕاڵی لە خۆی ناوە!
سێ: باوەڕی بە دێمۆکڕاسی و ئازادی نەبووە.
چوار: مرۆڤێکی بێ کەسایەتی بووە، رەش بین وف ورسەت تەڵەب بووە، هیچ بەرپرسایەتی ئەخلاقی نەبووە!
پێنج: کەسانی رەخنە گریی خۆی بە هاسانی تڕۆری فیزیکیی کردوە و لە ناوی بردون!
شەش: لە ساڵی ١٩٤٥ دژبەرانی خۆی سەرکوت کردوە و داهێنەریی شەڕی برا کوژی بووە لە کوردستانی عێڕاقیش لە ساڵی ١٩٤٦ بەردەوام بووە لەو کارە!
حەوت: بۆ خۆی نیشانی داوە کە نۆکەریی پێ عەیب نییە بەرانبەر بە هێزە بیانییەکانی وەک، شای ئێڕان، بەرپرسانی وڵاتانی وەک، لەندەن، عێڕاق، میسر، شووڕەوی، ئیسڕاییل وئامریکا!
هەشت: لە ئاست خەڵكدا خۆی گەورە بینیوە!
نۆ: کەسێکی پۆپۆلیست و فریودەربووە!
دە: جنێوفرۆش و زار پیس بووە!
کام یەک لەو دەخاڵە راست نین با خوێنەریی هوشیار بۆ خۆی بڕیار بدا.

سەرچاوە: رەجانیوز، کتێبی، خەباتی پێشمەرگایەتی یان کارەسات و ماڵوێرانی؟
لە نووسینی: ئەردەڵان عەبدوڵلا
وەرگێڕآنەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
ج / کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە