KURDISTANPOST
دڵی رۆژهەڵات
سەیری کچانی نیشتمان کە
Monday, 02/03/2020, 10:33
7614
بینراوە
چاوێ لەو کچانەی نیشتمان کە
چۆن دەچنەوە ناو خۆیان
چۆن دەچنەوە ناو بە کاڵابوون
سەیرکە سەیر
چۆن قاقایەکی درۆزنانە دەمانخاتەوە ناو ڕابردوو
ڕابردووم لە تۆدا سڕیبوویەوە
تۆ هاتی
جوانیت نەخشاند
ئێستاش دڵشکاوترینی ناو داهاتووم
سبەینێم لە پێکەنینێک دەچێ و خەیاڵم دەبا
وێنەکان
شتێکن و هەمووکات پڕن لە درۆیەکی شیرین، وەک شیرینی هەناری بەر باران
وەک دیوە شاردراوەکەی پشت ئاوێنە
هەورەبرووسکە
خەیاڵێکە لە ماڵی هەوردا
گومان دەکاتە هەقیقەتێکی تاڵ
ترین تاڵ و ترین ناخۆشی
تۆ لە خوناوی بیابان جوانتری.
دڵی رۆژهەڵات
© 2019- Kurdistanpost