بۆچی بزووتنەی گۆڕان دژی دەنگەناڕازیەکانە لەدەسەڵات؟

Wednesday, 04/03/2020, 18:24

4022 بینراوە


کاتێک بززوتنەوەی گۆڕان خۆی ڕاگەیاند،هەرئەوکات بەنووسینێک قسەم لەسەر ئەوەکرد ،کەگۆڕانکاری بەکێ دەکرێت،لەژێرناوی مارکسیزم و گۆڕان وپێویست ناکات دووبارە مێژوو بگێڕمەوە.خوێنەر دەتوانن ئەو ووتارە لەئەرشیفی ماڵپەڕی دەنگەکان بخوێننەوە..
ئەوەی دەمەوێت ،لەم نووینەدا ئاماژەی پێ بدەم و تیشکی بخەمە سەرئەوەیە،کەبۆچی بزووتنەوەی گۆڕان خۆی ڕاگەیان ،ناڵێم دروست بوو؟ بۆچی دژی خۆپیشاندانەو ناشرینی دەکات بەتایبەت دژی کۆمۆنیست و چەپ و ڕادیکاڵەکانە؟ ڕەنگەم ئەم پرسیارە جێی ڕامان بێت بۆهەندێک کەس و بڵێن گۆڕان دروست بووە،نەک خۆی ڕاگەیاند.
دروستکردنی هەرڕێکخراوبزووتنەوەیەک ،دەرئەنجامی بیرکردنەوە وفیکروئایدیاو ئایدۆژۆیایەکەو ،دەیەوێت جیاوازلەوانی تر بێتە مەیدان وئامانجەکان و هێڵە گشتیەکانی هۆکاری دروست بوونی بەیان بکات و بۆی تێ بکۆشێت.کاتێک هێزێک خاوەنی ئایدۆلۆژیاو ئایدیای دیاری کراونەبێت بەعەقڵی چێشتی مجێوەرکاربکات ،ناتوانرێت حسابی بزووتنەوەیەکی بۆبکرێت ،کەدەیەوێت لەدەرەوەی مەوجود کارێکی جیاواز بکات.سەرباری ئەوەی ،کەلەحیزبێکی تروە جیابووبێتەوەو دیدو قسەکانی هیچ جیاواز نەبێت ،لەو حیزبەی تاکەکان لێی جیابوونەوەوناوی چوارچێوەیەکی تریان لەخۆیان ناوە،بەلام هەمان ئامانجیان هەیە بۆکێشەکان و چۆنی یەتی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاو دەسەڵات. هەردووبنەماڵەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی مێژوویەکی دووروو درێژیان هەیە ،لەسەرکوتی هەردەنگێکی چەپ و ئازادی خواز،ئەگەر مەلای دارجگەرە بەهەمووشێوەیەک بیروباوەڕی چەپ و ئازادی خوازی سەرکوت و ناشرین دەکردوو،واین لەخەڵک کۆمەڵگا دەگەیاند ،کەکۆمۆنیستەکان دایک و خوشکی خۆیان دەگێن و دواتریش ،هەرلەوڕێگەیەوە کەوتە تیرۆرکردنی چەپەکان و خەڵکی کوردستان شاهیدی تیرۆرەکانی مەلای دارجگەرەن.
ئەوانەی بزووتنەوەی گۆڕانیان ڕاگەیان ،هیچ ئامانجیان نەبوو دژی دەسەلاتی مافیای کوردایەتی بن ،چونکە خۆیان ،بەدرێژایی دوای ڕووداوەکانی ئازاری ١٩٩١باڵادەستی ئەو دەسەڵاتە مافیایەی کوردایەتی بوون و بڕیاردەربوون ،لەڕێکخەری پێشویان و ئێستاشیان ،تەواوی باڵا دەستەکانی گۆڕان بەرپرس و دەسەڵات داری ناو یەکێتی بوون و بڕیار دەریش بوون و بەژداربوون ،لەهەموو ئەوکارانەی یەکێتی و دەیکرد دژی ئازادی و گەندەڵی وتەقەکردن لەخۆپیشاندان و سەرکوتی هەردەنگێکی ناڕزای تا ساڵی ٢٠٠٩.کەئەوکات سەرجەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان چەپ و کۆمۆنیستەکان ڕابەرایەتیان دەکردوو،سەرانی ئێستای گۆڕان ئەوکات ڕابەری سەرکوتی کۆمۆنیستەکان بوون ،هەرداخستنی شوراکانەوە ،تادەگات بەڕەشەکوژی کۆمۆنیستەکان ساڵی ٢٠٠٠.
ڕق بوونەوەی سەرانی مافیای بارزانی تاڵەبانی لەچەپ و کۆمۆنیستەکان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ڕووداوەکانی ئازاری ١٩٩١،کاتێک خەڵک دژی بەعس هاتەمەیدان ،ئەوەی بینرا هەموو ئاڵای سووربوو ،ئەربۆیە ناخی سەرانی مافیای کوردوو بنەماڵەی تاڵەبانی ترسیان لێنیش و ئەمەشیان بۆ نەشاردرایەوە ،هەربۆیەکاتێك ڕادیۆی لەندەن چاوپێکەوتن لەگەڵ فواد مەعسوم دەکات لێی دەپرسێت ،کەئێوە خۆتان بەخاوەنی ئازار دەزانن ،لەکاتێک دا ئەوەی بینیمان پێچەوانەبوو هەمووی ئاڵای سوربوو،ئەمە دەبێتە بەهانە بۆسەرانی مافیای کورد ،کەئەوکات گۆڕان و یەکێتی هەر یەک شت بوون گڕدەگرن و دواتر ،لەلانە جەلای مافیا کەناخی خودی نەوشیروانی شە دژی چەپ و کۆمۆنیستەکان فتوای داخستن و سەرکوتی شوراکان دەدات .
خراپ نی یە بەبیری نەخوێنەوارو قەڵەم بەدەستەکانی بزووتنەوەی گۆڕانی هێنینەوە،کەئێوەو سەرکردەکانتان بۆئەوە خۆتان ڕاگەیاند ،کەبەجۆرێکی ترو شێوەیەکی تر سەرکوتی دەنگە ناڕازیەکان بکەن ،چونکە ڕۆژدوای ڕۆژ ناڕەزایەتی یەکانی خەڵک دژی دەسەڵاتی مافیای کوردی بەرەوهەڵکشان دەچوو،ئیتر قسەی باق و بریق وکوردایەتی هیچ ئەهمیەتێکی لای خەڵک نەمابوو،نارەزایەتیەکان هێدی هێدی بەرەو تەقینەوەو کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتی مافیای کوردی هەنگاوی دەنا.لەوەها حاڵێک دا سەرانی کوردایەتی بیریان کردەوە ،ئەگەر فریای خۆیان نەکەون و بەربەناڕەزایەتی یەکانی خەڵک نەگرن کۆتاییان دێت ،ئەم ئەرکەش کەوتە سەرشانی بۆڵە بۆڵ چیەکانی ئەوکاتەی ناویەکێتی ،کەگوایە ئەوان دژی گەندەڵین و دەیانەوێت چاکسازی بکەن و ئارامی بۆخەڵک دابین بکەن .
هاتن کۆمپانیایەکیان بەناوی ووشە دروستکردوو ،کەپارەیەکی زۆریان لەجەلالی مافیا وەرگرت ،بۆئەوەی ئەرکەکانی خۆیان دژی چەپ وکۆمۆنیست و ڕادیکاڵەکان بەڕیوەبەرن و کۆمەڵگایان پێی فریوو بدەن ،بەقازانجی شکست پێهێنانی هەرناڕەزایەتیەکی ڕادیکاڵ ،کەئامانجی کۆتایی هێنان بێت بەسەرانی مافیای کورد. باسیان ،لەڕەخنە دەکرد بەزمانی گوڵ ،هەرخۆی دەوشمەکەیان بۆ ئەوەبوو،کەخەڵک بەسەرانی مافیای کورد نەڵێن گەندەڵ و داوێن پیس و هۆڤی دژی مافەکانی خەڵکی کوردستان و ئیتر بەقدرەتی قادر،لەماوەیەکی کەم دا قەڵەمەکانی ناو حیزبەکانی تر ،لەڕێگەی ڕۆژنەمەو ماڵپەڕەکەیانەوە کەوتنە ڕەخنەکانیان بەزمانی گوڵ و ڕیگا خۆشکردن بۆ ڕاگەیاندنیان .ئەو ڕەخنەگرتن و قسەکردنانە ،هیچ پەیوەندی بەوەوە نەبوو ،کەئەوان دژی دەسەڵاتی مافیاگەری کوردین و دەیانەوێت بزووتنەوەیەک بەڕێ بخەن بۆ کۆتایی هێنان بەودەسەڵاتە،بەڵکو کاری ئەوان خامۆش کردنەوەو سارکردنەوەی دەنگە ناڕازیە ڕاستەقینەکان بوو ،تابزووتنەوەیەکی ناڕازی ڕاستەقینە شکڵ نەگرێت و بەهەشتی سەرانی مافیای کوردایەتی کۆتایی پێبهێنێت.
چونکە ئەوان لەساڵی ١٩٩١ بەدواوە حاکم بوون و دەسەڵاتی تەواویان هەبوو بەنموونە (نەوشیروان جێگری تاڵەبانی بوو،عومەری سەیدعەلی لێپرسروای مەڵبەند بوو، سالارعەزیز پارێزگار بوو،سەرکەوتی کوبە مدیری ئەمن بوو>جەلال جوهەر لێپرسراوی مەڵبەند بوو،مستەفای سەید قادرو عوسمانی حاجی مەحمود بەنۆرە وەزیری ناوخۆ بوون،مام ڕۆستەم و ئەنوەر دۆڵانی و سەڵاح چاوشین و خەلیل سەرکانی چەندانی تر فەرمانەی سەربازی بوون ،سەدانی تر کەپلەی سیاسی و سەربازیان هەبوو) ،بەژداری سەرکوت و ڕاونان و گرتنی هەردەنگێکی ناڕازی بوون و مێژوویان دیارە ،کاتێکیش گۆڕانیان ڕاگەیاند ئامادەنەبوون ڕەخنە لەو ڕابوردوەسەرکوتکاریەیان بگرن ،کەلەناو یەکێتی دابوون و داوای لێبوردن بکەن بەرامبەر تاوانەکانیان ،کەدژی هەردەنگێکی ناڕازی کردوویانە .ئەوەش مان لەبیرە چۆن لەمەیدانی ئازادیی پەلاماری هەرکەشیکیان دەدا بەدڵی ئەوان نەبوایە و خەڵکی ئەو کاتەی ١٧ی شوبات باش دەزانێت ئەوانیش بەڵتەچیان هەبوو ،وەک سەرانی مافیای کورد،ئیتر نازانین گەمژە قەڵەم بەدەستەکانی گۆڕان چۆن شەرم ناکەن باسی ئەوە دەکەن ،بەڕاگەیاندنی ئەوان ناڕازی بوون و معارەزە بوونی دەسەڵات دەستی پێکردووە.
ئەگەر دادگایەکی ڕاستگۆ هەبێت و دادگای سەرانی مافیای کورد بکات ،سەرانی گۆڕانیش بەقەدەر هەدوو بنەمالەی مافیای بارزانی و تاڵەبانیان بەردەکەوێت،کەچی ئێستا هاتوون خۆیان کردووە بەکوێخای خەڵکی کوردستان و لاف بەسەر خەڵکی کوردستاندا لێدەدەن ،گوایە ئەوان هەوێنی دروست بوونی ناڕەزایەتی بوون لەکوردستان ،ئەوان مێژوویان دروسکردووە.کەدروست پێجەوانەکەی ڕاستەو خەڵکی کوردستان دەزانن کە چی هێزو بزووتنەوەیەک ،لەساڵی ١٩٩١ وە تابەئێستاش دەگات ڕابەری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان بووەو دژی سەرانی مافیای کورد خەباتی هەمە ڕۆژەی کردووەو قوربانی داووە و زیندان و کوشتن و ڕاوەدوونانی چەشتوە.تەنانەت سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەش دان بەوڕاستیەدا دەنێن ،ئەوەی بەفیعلی دژی گەندەڵی و داوێن پیسی و دزی و دەست درێژیەکانیان بووە بۆسەرژنان ،کۆمۆنیست و چەپەکان بووە.هەرئەوەی ئیتهام کردنیان بە تابوری پێنج و ئاژاوەچی و کێرەشێوێن ،خۆی شاهیدی ئەو ڕاستیەیە و ڕاگەیاندن و قسەکانیان ،لەئەرشیفی خۆیاندا ماوە ،کاتێک چەپەکان کۆمۆنیستەکان خۆپیشاندانیان دەکرد ،ئەوان دەڕشناوە بەسەرخۆپیشاندەران و فیشەک بارزانیان دەکردن و زیندانی ڕابەرانی خۆپیشاندەرانیان دەکرد لای سەرکەوتی کوبەی گۆڕان خواز.
ئەوەی مێژووتانە،نەک چەواشەکاری و شێواندنی مێژووی ناڕەزایەتیەکان،وەک ئێستا هەندێک نەخوێنەواری گۆڕان دەیانەوێت مێژوو بشێوێنن و خۆیان جوان بکەن .بەلام بەری ڕاستی بەبێژەنگی دەسەڵات پەرست و پارە پەرستەکانی گۆڕان ئاوەژوو ناکرێت .ئەوەتا لەدوای ڕاگەیاندنتانەوە هەرچیتان ،لەدەست هاتبێت کردووتانە تاخۆپیشاندان ڕوونەدات و خەڵک ڕازی بکەن بەمانەوەی سەرانی مافیای بارزانی و تاڵەبانی و مسۆگەرکردنی دەسکەوت بۆ خۆتان و ئارامی بۆ مافیاگەری .
ئێستاش کەژیانی خەڵک لەوپەڕی ناهەمواری دایە و ڕۆژدوای ڕۆژ ناڕەزایەتیەکان باڵا دەکات،وەک پیشەی هەمیشەییتان کەوتوونەتە ناشرین کردنی هەردەنگێک کەبیەوێت دژی دەسەڵات خۆپیشاندان بکات و هەوڵی کۆتایی هێنان بەمافیاگەری کوردایەتی بدات ،بەناوی ئەوەی چاکسازی دەکەن و خەڵک خواستی ڕووخانی دەسەڵاتی کوردی نی یە ،دەبێت خەڵک لۆژیک بیربکاتەوە نابێت خەڵک هەنگاوبنێت بۆڕووخانیان ،بەڵکو هەوڵی چاکسازی بدرێت.ئەم گەوجاندنەی خەڵک بەناوی چاکسازی هیچ نی یە ،جگە لەخزمەتکردن بەمانەوەی سەرانی مافیای کوردوو بەردەوام بوونی بەرژەوەندیەکانی خۆیان و سەرکەوتن بەسەر پشتی خەڵک دا و بەژداری کردن ،لەدزینی قوتی خەڵک .
کاتی ئەوەیە خەڵکی کوردستان چیتر جیاوازی نەکات لەنێوان گۆڕان و سەرانی مافیای کوردایەتی داو مێژوویان بشێوێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان ،چونکە هەتا خەڵکی کوردستان فریوو بەچەواشەکاریەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بخوات پایەکانی مانەوەی مافیاگەری بەهێزتر دەبێت .
هۆڵەندا
تێبینی: هەرکەشێک تەشیربکات بەدڵنیایی بەزمانی خۆی وەڵامی دەدەریتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە