ڕاپەڕین بۆ چی بوو؟ ئایا ئامانجەكانی هاتنەتە دی

Thursday, 05/03/2020, 16:18

4949 بینراوە


لەبەهاری ساڵی (1991 ) واتە ( 29) ساڵ لە مەوپێش كە زیاترە لە چارەكە سەدەیەك لەبەرواری( 5/ 3/ 1991) یەكەم چەخماخەی ڕاپەڕین لە شاری ڕاینەی دەروازەی ڕاپەڕنەوە سەری هەڵداو تا بەرواری (20/ 3/ 1991) سەر جەم شارو شارۆچكەكانی باشوری كوردوستان ئازاد كران، لە دامو دەزگا داپڵۆسێنەرەكانی حكومەتی بەعسی ئەو كات پاكرانەوە بە كەركوكی شاری نەوت و نەسرەوتیشەوە، ئەم دەستكەوتە گەورەیە بەرهەمی قوربانیدان و تێكۆشان و یەكگرتنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بوو، بەرهەمی ئەم شۆڕش و بەرخۆدانەش پەڕلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو كە خەونی لەمێژینەی هاووڵاتیانی كوردستان بوو، بەڵام ئەمڕۆ كە (29)بیست و نۆ ساڵ بەسەر ئەم ڕاپەڕنە مەزنەدا تێپەڕئەبێت ئەكرێت چەند پرسیارێك بكرێت وەیان هەڵسەنگاندنێكی لۆژیكی زانستیانە ی بێلایەنانە بكریت بۆ ئەوی بزاندرێت تاچەند ئەو ڕاپەڕنە ئامانجی خۆی پێكاوە و دەستكەوتەكانی پارێزارەوە و گەشەی كردوە و گیانی دڵسۆزی و نیشتیمانی بون و كوردستانی بونی بۆ تاك بەتاكی ئەم هەرێمە بەزیندوی هێشتۆتەوە، ئەكرێت ئەو پرسیارە لە خۆمان بكەین و پێویستە بزانین گەل بەهەموو چین و توێژەكانیەوە بۆ ڕاپەڕی ئەگەر بەووردی سەیری ئەو كات و ئێستا بكەین لەهەندێك بوارەوە ژیانی ئەو كاتی هاووڵاتیان خۆشتربوو هەندێك كێشەو قەیران كە ئێستا بەرۆكی زۆرینەی هەرە زۆری هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەی گرتووە ئەو كات بونیان نەبوو وەك سوتەمەنی ، نەبوونە موچە ، كارەبا، گرانی ، بێكاری، كۆڕەوی گەنجانی ئەم ووڵاتە بەرەو ئایندەیەكی نادیار خۆدانە دەست شەپۆلەكانی دەریاو بونە خۆراكی گیاندارەكانی ناو دەریاكان و چەندان قەیرانی تر دڵسۆزی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەوەدابوو ئەم ئەم ژیانەیان گۆڕیەوە بە بەدیهاتنی خۆری ئازادی و دروستبوونی حكومەتی كوردی چونكە ئەو كات لە ژێر دەسەڵاتێكی نامۆدا ژیانی بەسەر ئەبرد كە دەسەڵاتی حكومەتێكی دكتاتۆرو بێبەزەیی بوو كە حوكمی بەعسی فاشی بوو لە عێراقدا ئەوەی هەیان بوو كردیانە قوربانی تا بتوانن لەسایە حكومەتێكی كوردیدا بژین خەونی سەدان ساڵەیان بێننەدی و بەرهەمی خوێن ، ڕەنج ، تێكۆشان ، قوربانیدانیان ببینن، بەڵام بەداخەوە عەقڵیەتی تەسكی حزبایەتی، بەرژەوەندی خوازی ، پاوان خوازی، بیری تەسكی ئایدۆلۆژی، ئەوەی خۆم بۆ خۆم ئەوەی تۆش ئەخۆم نەیهێشت ئەو خۆشی و شادییە كە هاووڵاتیان بە ڕاپەڕین هەیان بوو بێتەدی و هەر زوو كۆتایهات و هەرزارن لە ڕۆڵەكانی ئەم ووڵات و هەرێمە كرانە قوربانی شەڕێكی نەخوازراوی ناو خۆیی كە كورد بە كورد كوشتن بوو هەربەمەش نەوەستا پەنایان برد بۆ دوژمنە خوێن خۆرو دێرینەكانی گەلەكەمان و سوپای بێگانەیان پەلكیشی كوردستان كرد بۆ لەناو بردن و دەپەڕاندنی براكانیان لە كوردستان لە پێناوی پاراستنی دەسەڵاتی حزب و لەناو حزبیشدا بۆ بنەماڵەو لە ناو بنەماڵەشدا بۆ چەند كەسێكی دیاریكراو بەداخەوە ئەمەناخی هەموو دڵسۆزانی هەژاند و خۆشەویستی لاوانی بۆ كوردو كوردستان و ووڵات و نیشتمان لاوازكرد ئەمانەو چەندام كاری نەخوازراوی تر كە هەموویان مێژوو تۆماریكردون كە كرا ڕوویان نەدایا و كاربەدەستان و بەر پرسانی ئەم ووڵاتە لەبری شەڕ ئاشتی، لە بری ویران و تالاًنكاری، خزمەت و ئاوەدانی لە بری عقڵیەتی تەسكی حیزبی ، بە دەزگایی بوون، داهێنان، ڕێزگرتن لە پسپۆڕی لەبری بە ئامراز كردنی حزب بۆ خزمەتی هاووڵاتیان بەداخەوە حیزب و بوو بە ئامانج و گەل و نیشتیمان و ناو ناو بانگ و خەبات و قوربانیدان كرایە ئامراز بۆ پاراستنی حزب بۆیە ئەكرێت ئێستا لەدوای ( 29 ) ساڵ ڕاپەڕین و بوونی حكومەت و پەڕلەمانی كوردستا ئایە ئەو ئامانجانەی ڕاپەڕین بەدیهاتتون :ـ
ئایە پەڕلەمان كاریە كار بۆ خزمەتی هاوولاًتیانی هەرێمی كوردستان ئەكات.
ئایە حكومەت خزمەتكاری هاووڵاتیانە بەبێ جیاوازی نمونەیەكن لە دەزگایی بوون پێشكەوتن پێشكەش كراوە لە هەموو ڕەهەندو سێكتەرە جیاوازەكانەوە.
ئایە سوپایەكی یەكگرتووی پێشكەوتووی تۆكمەمان هەیە كە سوپاس نیشتیمانی كورستانی بێت .
ئایە لەم ووڵاتە دەوڵمەندە بەسامانی ژێرزەوی و سەرزەوی ئاستی بژێوی تاك بەتاكی ئەم ووڵاتە لە ئاستێكی بەرزدایە هەژاری بوونی نیە .
ئایە داموو دەزگا دادوەریەكان سەر بە خۆیانە كاری خۆیان ئەكەن و دوورن لەهەمو دەستتێوەردانێكی دەرەكی و كرێكارێك و هەژارێك و بەر پرسێك لە بەرانبەر یاسادایەكسانن .
ئایە لەم ووڵاتە دەوڵەمەندەدا بە ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی و ئەو كەش و هەوا لەبارەی لەم كوردستانەدا هەیە تواندراوە كەرتی كوشتوكاڵی لە ئاستێكی پیشكەوتودابێت، ئایە بەرهەمی ئەم ووڵاتە هەناردەی زۆرێك لە ووڵاتان ئەكرێت
ئایە پیشەسازی و داهیچنان و پێشكەوتن لە ئاستی دابینكردنی پێداویستیەكانی سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمدایە .
ئایە پرۆسەی دیموكراسی لە ئاستیكی بەرزدایەو دەستاو دەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بوونی هەیە لەناو ئەو هێزانەی كەدەیان ساڵە بانگەشەی ئازادی دیموكراسی مافی مرۆڤ ئەكەن
ئایە پاراستنی بەرژەوەندی گشتی گەل و ووڵات و خاك لە پێش هەموو شتەكانی ترەوەیە یان بەداخەوە زۆر جار سازش لەسەر هێڵە گشتیە سورەكان كراوە بۆ بەرژەوەندی حزب و تاك .
ئەمانەو چەندان پرسیاریتر كە لە هەریەكێكمان بكرێت، یان خۆمان لە خۆمانیبكەین ئەگەر ویژدانمان زیندوو بێلایەن بێت هەموومان وەڵامەكانیان ئەزانین و ئەو كات ئەگەینە ئەوڕاستیەی كە ئایە ڕپەڕین ئامانجەكانی پێكاوە هێنراونەتەدی .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە