دووبارە بونەوەی مێژوو

Thursday, 05/03/2020, 16:35

3720 بینراوە


(مرۆڤە گێلەکانن هەڵەکانی مێژو دووبارە دەکەنەوە)
عێراقیەکان 100ساڵ لەمەو پێش ولە پاش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەم، چونکە هیچ کۆدەنگیەک نەبو لەسەر کەسێک کە بکرێتە مەلیکی مەملەکەتە تازە دروستکراوەکەیان، هەر بۆیە ئینگلیزەکان لەگەڵ پێکهاتە و سەرۆک هۆزەکانی ئەو کاتی عێراق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە کەسێکی بێگانە لە دەرەوەی عێراق بێنن، بۆ ئەمەش ڕویان لە شەریف بن حسین مەلیکی ئەوکاتی مەملەکەی حیجاز هاشمی  کرد، تا یەکێک لە کوڕەکانی خۆی بنێرێت بۆ مەلیکایەتی مەملەکەتەکەیان، ئەوەبو ئەویش مەلیک فەیسەڵی کوڕی کە ناسرابو بە (مەلیک فەیسەڵی یەکەم) ڕاسپارد بۆ ئەوکارە بوە یەکەم مەلیکی مەملەکەی عێراق لە سایەی حاکمی سەربازی ئینگلیزدا.
وا لەمڕۆشدا کە 100 ساڵ تێ دەپەڕێت بەسەر دامەزراندنی عێراقدا، دیسان عێراقیەکان ناکۆکن لەسەر دیاری کردنی کەسێک بۆ سەرەک وەزیرانی ولڵات، تەنانەت گەر کەسەکە بە هەڵبژاردن و لە ڕێی پەرلەمانەوە دیاری کرابێت.
ناکۆکیەکە لەلایەک لە نێوان هێزەسیاسیەکان و شەقامی ناڕازی و لەلایەکیتریش نەگەیشتنە ئەنجامی لایەن و پێکهاتەکان لەگەڵ یەکتر بۆ دەستنیشانکردنی کەسێک کە کۆدەنگی لەسەربێت.
ئایا ئەمە قەدەری ئەو گەلانەیە کە ناویان گەلانی عێراقە؟ یان هەڵەی مێژووە؟
بە بڕوای بەندە گەورەترین هەڵە لە چۆنیەتی پێکهێنانی ئەو وڵاتەدایە کە ناوی وڵاتی عێراقە لە لایەک و ناڕێکی و ناسازی نەتەوە و شوێن کەوتەی ئاین و ئاینزانی وڵاتەکەیە.
ئاخۆ کەی ئەو هەڵە مێژوییەڕاست دەکرێتە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە