ڕاستی دراما توركییە‌كان و چەند سەرنجێك !

Sunday, 08/03/2020, 14:00

7856 بینراوە


لە‌وانە‌یە‌ زۆربە‌مان دژی پە‌خشكردنی دراما توركیە‌كان بین لە‌ ئێستادا ، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر تا ئێستاش بینە‌ری ئەو درامایانەیت ئە‌وا پێش سە‌یركردنی زنجیرە‌یە‌كی دیكە‌ی ئەم درامایانە ، ئەوا ھە‌رگیز سەرنجمان نەخستۆتە سەر ناوە‌ڕۆك و ستراكچە‌رو بنیاتی دراماكەدا ، كە ئایا لە‌ بنچینە‌دا بۆ چی و بۆ چ مەبەستێك پە‌خشدە‌كرێت ! دە‌توانین بنە‌ڕە‌تی دراما توركیە‌كان بە‌ نموونە‌یە‌كی بێھاوتا و باش بزانین بۆسەرنجدان لە ھە‌موو ئە‌و كارە‌ قێزە‌ونانە‌ی كە‌ دژ بە بەها كۆمەڵایەتیەكان ئەنجامدەدرێت كە ڕاستەوخۆش كاریگەریی نێگەتیڤ ی لەسەر كۆمەڵگای ئێمەی كورد بەجێدەهێڵێت و بێئاگاین لەوەی كە بابەتی دراماكان پە‌یوە‌ستە بە بارودۆخی كۆمە‌ڵایە‌تی ناهەموارو لەبەریەك هەڵوەشەوەی خێزان و خیانە‌ت لەهاوسەرو دڵڕەقی و بێمافی و ..هتد تێدا بە‌دیدە‌كرێت ، پێدەچێ‌ ئەم حاڵەتەش كاریگە‌ریكی ئەوتۆی لە‌سە‌ر بە‌تە‌مە‌نە‌كان و گە‌ورە‌كان نە‌بێت ، بە‌ڵام كاریگە‌ریە‌ بەهێزەكەی تە‌نھا و تە‌نھا بۆ گە‌نج و لاو و ھە‌رزە‌كار و بە‌ گشتی تازە‌ پێگە‌یشتووە‌كان بەتایبەتی یە‌! كە‌ لە‌بنچینەدا ئەمە مەبەستە ڕاستەقینەكەیە كە لەداهاتوودا ئەگەر هەر لاو گەنجێك بیانەوێت ژیانی ھاوسە‌رییان پێكبێنن ، ھە‌مان ئە‌و بارودۆخە‌ كۆمە‌ڵاتییانە‌ی لە‌ دراما توركیە‌كاندا بە‌دیدە‌كرێت بە‌ ھە‌مان شێوە‌ لە‌ ژیانی ھاوسە‌رییان و لایە‌نە‌ كۆمە‌ڵاتییەكانی دیكەی ئەم نەوەیە بە‌ خراپتریششێوە ئەو پەیوەندیانە بەرجەستە بكرێت! خاڵێكی دیكە‌ش پە‌یوە‌ندی بە‌ بارودۆخی ئابووری و سیاسی توركیاوە‌ ھە‌یە‌ كە‌ سە‌رجە‌میان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستەیە حاشا هەڵنەگرانەیە كە كۆمەڵگای توركی بەگشتی و ڕۆژهەلاتی بەتایبەتی تێوەگلاوە .

سە‌رە‌تای ھە‌‌ر درامایەكی توركیش كە‌ بینە‌ری دەبین هەندێ‌ جار چەند گرتەیەكی ڕاستە‌وخۆ بانگە‌شە یەكە بۆ‌ سوپا و لە‌شگری توركیا، كە‌ وامانپشاندە‌دات كە توركیا وڵاتێكی خاوە‌ن سوپایە‌كی بە‌ھێزە‌ و لە پێناو شە‌ڕی دژ بە‌ داگیركە‌ران و ناحە‌زان بە‌كاریدە‌ھێنن و بە‌ شێوە‌ك كە‌ بە‌ ئازا و بە‌جە‌رگ ناویان دە‌بە‌ن و كە‌ زۆربە‌شی شە‌ڕی دژ بە‌ كورد دە‌كە‌ن و بە‌شێوە‌یە‌كی ناڕاستە‌وخۆش پشانی خۆمانی ئە‌دە‌نە‌وە‌ كە‌ وا ئێمە‌ دە‌مانە‌وێت خاكە‌كە‌ی ئە‌وان لاواز بكە‌ین وئێمە بەشەڕخواز و خۆشیان ئاشتیان لا پە‌سە‌ندە‌ و ئاشتیخوازن ! بە‌ڵام گە‌لانی تر نایانە‌وێت و چاویان بە‌ پە‌رە‌سە‌ندن و گە‌شە‌ی وڵاتی توركیا ھە‌ڵبێت كە‌ بە‌ ڕوون و ئاشكراش پە‌یامە‌كە‌یان بەم شێوەیە ئەگەیەنن !
بە‌ شێوە‌كی ئاشكرا و ڕاستە‌وخۆش بانگە‌شە‌ بۆلێهاتووی دە‌زگای ھە‌واڵگری وڵاتەكەیان دە‌كە‌ن! كە‌ خاوە‌نی دە‌زگایە‌كی ھە‌واڵگری بە‌ھێزە‌و ھە‌موو ئە‌و سیخوڕ و جاسووسە بیانیانە‌ دەكاتە ئامانج كە‌ زیان بەو وڵاتە ئەگەیەنن و گوایە‌ چاویان بە‌رایی نایەت بە مێژوویی شكۆمەندی ئەو وڵاتە و هەمیشە پیلانێك و دە‌ستێكی دەرەكی دە‌رە‌كی دوژمنانی وڵاتی توركیاوە هەیە ! ھەمیشە‌ش واینشاندەدەن كە‌ توركیا لە ڕووی ئابووریە‌وە‌ بوژاوە‌تە‌وە‌ و گە‌شتیارێكی زۆر سە‌ردانی دە‌كات و دانیشتوانەكەشی زۆر ڕێزی گە‌شتیار دە‌گرن و یارمە‌تییان دە‌دە‌ن.
لە‌ ڕاستیدا ئە‌مانە‌ سە‌رە‌تایە‌ك بوون لە‌ ئامانج و ناوە‌ڕۆكی دراما توركیە‌كان بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ھە‌ر بە‌ بە‌ردە‌وامی بینە‌ری ‌دراما توركیەكانیت لە‌ ھە‌مان كاتیشدا ڕێگری بكە‌ لە‌ منداڵە‌كانت لە‌ تە‌ماشاكردنیان چونكە‌ لە‌و ئاماژانە‌ی سە‌رە‌وە‌دا بۆت دە‌ركە‌ت كە‌ ھە‌ر درامایە‌كی توركی بڵاوكرایە‌وە‌ جا ئە‌گە‌ر كۆمیدی بێ‌ یاخود باس لە‌ خۆشە‌ویستی بكات ڕاستە‌وخۆ بزانە‌ كە‌ بۆ ھیچ كام لە‌و مە‌بە‌ستانە‌ بەرهەم نەهێنراوون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە