ئایا كێ دنیا بە‌ڕێوە‌ دە‌بات؟ چۆن و بۆچی؟

Wednesday, 11/03/2020, 21:55

6557 بینراوە


دە‌ڤید ئایك نووسە‌ر و تیۆرناسی پیلانسازی، خە‌لكی شاری لیستە‌ری بە‌ریتانیایە. لە‌ سە‌رە‌تای ساڵانی نە‌وە‌تە‌كانی سە‌دە‌ی بیستە‌مدا دە‌ستی داوە‌تە‌ ڵێكۆڵینە‌وە‌ لە‌و رووداوانە‌ی كە‌ بە‌ درێژایی مێژوو، وە‌ك زنجیرە‌یە‌ك، ڕوویانداوە‌. دوایی گە‌یشتۆتە‌ دە‌رە‌نجامێك كە‌ مرۆڤایە‌تی توو‌شی سە‌رسامییە‌كی بێوێنە‌ دە‌كات.

ئایك پێی وایە‌ كە‌ بۆ ماوە‌ی ھە‌زاران ساڵە‌ یە‌ك ڕە‌چە‌ڵە‌ك ئە‌م جیھانە‌ بە‌ڕێوە‌ دە‌بات.
ئە‌م ڕەڕە‌چە‌ڵە‌كە‌ لە‌ ماوە‌ی گۆڕانە‌ مە‌زنە‌ سروشتییە‌كە‌ (Cataclysm) ھاتوونە‌تە‌ سە‌ر ھە‌سارە‌ی زە‌وی و لە‌ چیاكانی قە‌وقاس، ئێران، كوردستان، ئێراق، و ئاسیای بچووك(توركیای ئێستا) نیشتوونە‌تە‌وە‌، واتە‌ بەزۆری لە‌ ناوچە‌كانی بابل و سۆمە‌ر.  نووسە‌ر وە‌چە‌كانی ئە‌م بنە‌ماڵە‌یە‌ و كۆی پێكھاتە‌كە‌ بە‌ (ئیخوانی بابلی) دە‌ناسێنێت.
و بە‌ درێژایی ھە‌زاران ساڵە‌ توانیویانە‌ تە‌واوی جوومگە‌كانی بە‌ڕێوبردنی ئە‌م جیھانە‌ كۆنتڕۆڵ بکەن و بیخەنە ژێر دەستی خۆیانەوە. ئامرازە‌كانیشی ئە‌م كۆنتڕۆڵكردنە‌ش ھە‌مە‌جۆرن. ئاین، پە‌روە‌ردە، ماددە‌ی ھۆشبە‌ر، دە‌زگا ھە‌واڵگرییە‌كان لە‌ ھە‌رە‌ گرنگە‌كانی ئە‌و ئامڕازانە‌ن كە‌ بە‌كاریان دە‌ھێنن بۆ ئە‌جێندای تایبە‌تی خۆیان.
ئە‌م چینە‌ بە‌ چە‌ند قۆناغێك بە‌رە‌و ئە‌وروپا و ئە‌مریكا ھە‌ڵكشاون و تا ئێستاشی لە‌گە‌ڵدا بێت نە‌ك تە‌نیا باڵادە‌ستن، بە‌ڵكو تە‌واوی جیھان ئاڕاستە‌ دە‌كە‌ن.
ئایك زیاتر دە‌ڵێت كە‌ گرووپێكی نا-مرۆڤ و دووڕە‌گە‌ی مارمێلكە‌یی لە‌ رە‌ھە‌ندی چوارە‌می نزمی زە‌وییە‌وە‌ فە‌رمان بە‌سە‌ر داردە‌ستە‌كانیان دە‌كە‌ن لە‌ رە‌ھە‌ندی سێیە‌م (كە‌ ئێمە‌ی مرۆڤ لە‌و رە‌ھە‌ندە‌ین) بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و ئە‌جێندایە‌ پە‌یڕە‌و بكە‌ن كە‌ لە‌ بە‌رژە‌وە‌ندی ئە‌واندایە‌.
دە‌سە‌ڵاتدارییە‌تی ئە‌م چینە‌ خۆی لە‌ چە‌ند بنە‌ماڵە‌یە‌كدا دە‌بینێتە‌وە‌ كە‌ لە‌پشت پە‌ردە‌وە‌ لە‌ جیاتی ئە‌و ڕە‌چە‌ڵە‌كە‌ جیھان بە‌ڕێوە‌ دە‌بە‌ن.
زۆربە‌ی بنە‌ماڵە‌یە‌ پاشاییە‌كان، بنە‌ماڵە‌كانی (ڕۆتسچایڵد - Rothschild) ، (رۆكفێلە‌ر - Rockefeller) ، (مۆرگان - Morgan...ھتد) لەگەڵ بە‌شێكی زۆری كە‌سایە‌تییە‌ گرنگە‌كانی مێژوو و سە‌ردە‌می ھاوچە‌رخی ئێمە‌ سە‌ر بە‌ رە‌چە‌ڵە‌كی مارمێلكە‌یی رووگۆرن (Shapeshifting reptilians)، ئە‌مە‌ش بە‌و واتایە‌ دێت كە‌ ئە‌وان ھە‌م مرۆڤن و ھە‌میش سە‌ر بە‌ تووخمی ئە‌و مارمێلكە‌ییە‌ خوێن ساردانە‌ن، كە‌ ئایك ناوی ناون (ئیخوانی بابل). ونستن چە‌رچل، ھیتلە‌ر، ھێنری كسینجە‌ر، جۆرج بۆشەی باوك، شاژنی دایك، و شاژن ئە‌لیزابێتی دووە‌م لە‌ كە‌سایە‌تییە‌ ھە‌رە‌ دیارە‌كانی ئە‌م چینە‌ن كە‌ دە‌توانن رووی خۆیان لە‌ چە‌ند دۆخێكی دیاریكراودا بگۆڕن.

شاژن ئە‌لیزابێت، لە‌ پە‌‌خشێكی راستە‌وخۆی كە‌ناڵی (بی بی سی) چاوە‌كانی دە‌گۆڕدرێن بۆ چاوی مارمێلكە‌یە‌ك. ئە‌مە‌ كاردانە‌وە‌یە‌كی زۆری بە‌دوای خۆیدا ھێنا لە‌مە‌ڕ پرسی رە‌چە‌ڵە‌كی شاژن.

بۆ بە‌شی ھە‌رە‌زۆری ئێمە‌ی خوێنە‌ری كورد، تە‌نانە‌ت جیھانیش، ئە‌م بابە‌تە‌ جێگای بڕواپێكردن نییە‌ چونكە‌ ژیریی زۆربە‌ی مرۆڤە‌كان پە‌ی بە‌م 'ھە‌قیقە‌تە‌' نابەن.

سە‌رچاوە‌ : the biggest secret book و دە‌سە‌ڵاتی شاراوە‌ و نھێنیی جیھان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە