ڤایرۆس یان چەک؟

Friday, 13/03/2020, 20:15

11748 بینراوە


زۆرێک لە ئێمەو میدیاکان هەریەکە بە ئاڕاستەیەک خوێندنەوەی خۆی کردوە بۆ ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە، بەڵام ئایا ئەم ڤایرۆسە دەردێکی سروشتیە یان چەکێکە و زلهێزەکان بەکاری دەهێنن بۆ مەرامی خۆیان؟
پێشتر من لە نوسینەکانمدا زۆر جار باسی پڕۆژە ڕەشەکانم کردوە ، هەڵبەتە پڕۆژە ڕەشەکان هەر لە ئەمریکا بەڕێوە ناچێت و زۆرێک لە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و کەرتی سەربازی جیهان بەشداری ئەم پڕۆژانەن.
پێشتر لە بابەتەکانمدا باسی ئەوەشم کردوە کە ملیۆنەها ساڵە بونەوەری دەرەکی مرۆڤ دەبەن و تاقیکردنەوەی لەسەر دەکەن و خەریکی گۆڕین و دەستکاری کردنی جینەکانی مرۆڤن، ئەم دیاردەیە بە ڕێژەیەکی کەم بوو تا کۆتایی ساڵانی ١٩٤٠ و سەرەتایی ١٩٥٠، پاش ڕێکەوتنی ئەمریکا لەگەڵ بونەوەری دەرەکی لە جۆری ڕەساسی درێژ وەرچەرخانێکی گەورە ڕویدا لە مێژوی مرۆڤایەتیدا..ئەم وەرچەرخانە بە پێشکەوتنی تەکنەلۆژی دەستی پێکرد، وە بۆی هەیە بە کۆتایی مرۆڤایەتی کۆتایی پێ بێت.
Zeta Reticulans

تا ئێستاش مرۆڤ بەتەواوەتی نازانێت ئەم بونەوەرانە ئەم هەموو تاقیکردنەوە دەستکاری جینانە دەکەن بۆ چیە و چی لێ دەکەن، ئایا وەک چەک دژی خۆمان بەکاری دەهێنن؟ ئایا بۆ پێشخستنی مرۆڤە ؟ یان بۆ دەوڵەمەند کردنی کەرتی تایبەتە؟ ئەمانە هەمووی پرسیاری بێ وەڵامن.
لەو ڕێکەوتنە کە لەگەڵ نیکسن کرابو سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا، بڕیار بوو ئەو بونەوەرانە ٧% مرۆڤ ببەن بۆ تاقی کردنەوە ئەم تاقی کردنەوانەش بۆ ئەمریکا بۆ دوو مەبەست بوو؟ 
فڕاندنی خەڵک بۆ تاقیگەی سەرمانگ

یەکەم:

بۆ دروست کردنی چەکی بایۆلۆژی و تاقی کردنەوەی لەسەر ئەو مرۆڤانەی کەدەیابەن بۆ بنکەکانی سەر مانگ و بنکەکانی ژێر زەوی.

دووەم:

بۆ دۆزینەوەی نەخۆشیە کوشندەکان و چارەسەر کردنیان و دۆزینەوەی دەرمان، بۆ ئەوەی کارخانەکانی دەرمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەوڵەمەندتر ببن.
بۆ بونەوەرەکان ئەم ٧ % چۆن بوو وە گەیشت بە چی؟
ئەم ڕێژەیە لە ساڵی ١٩٧٥دا گەیشتە ١١% لە ساڵی ١٩٨٠ دا ئەو ڕێژەیە گەیشتە ٢٠% ، بە دڵنیاییەوە ئەم ڕێژە زۆرە بۆ تاقیگەکان نەبوو، کۆمەڵێکیان بۆ تاقی کردنەوە بوو کۆمەڵێکیان وەک کۆیلە دەبران و دەفرۆشران لە هەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵی خۆری خۆمان..وە کۆمەڵێکیشیان وەک خۆراک بەکار دەهێنران لە لایەن چەند جۆرە بونەوەرێکەوە..
ئەم ڕەساسیە درێژانە لە سەرەتاوە ڕاستگۆ نەبون لەگەڵ مرۆڤداو هەمیشە دوو ئەجێندایان هەبوە، بڕیار بوو ئەوان تەکنەلۆژی بدەنە مرۆڤ لە بەرامبەردا ئەوان لێکۆڵینەوە لە جینەکانی مرۆڤ بکەن..
لەسەرەتای ساڵانی ١٩٦٠ دا دەڤرێکیان دروست کرد بۆ ئەمریکا کە تەکنەلۆژی دژە ڕاکێشانی زەوی تێدا بەکار هاتبوو وە هیچ وزەیەکی نەدەویست بۆ فڕین واتە وزەی لە سروشتەوە وەردەگرت، وەک ئەوەی نیکۆلای تێسلا باسی دەکات کە چواردەورمان هەموی وزەیە تەنها ئەوەت لەسەرە بزانیت چۆن ئەو وزەیە تاپ بکەیت. ئەم دەڤرە بە باشی کاری نەدەکردو جێگیر نەبو، بۆیە لەو ساڵانەدا دەڤرێکی زۆر دەکەوتنە خوارەوە ، ئەو دەڤرانە لەناوچەی ٥١ لە نیڤادا بەرهەم دەهێنران لە ژێر ناوی پڕۆژە ڕەشەکاندا، ئەم کارانەش بە کۆمپانیا ئەهلیەکان سپێردرابو بۆ ئەوەی هێچ کەسێک لە حوکمەتەوە مافی ئەوەی نەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات یان دەست وەرداتە کارەکانیان.
ئەمریکیەکان لە سەرەتای ساڵانی ١٩٧٠ دا بۆیان دەرکەوت کە ڕەساسیەکان درۆیان لەگەڵ دەکەن، بەڵام پەیوەندیەکە هێندە قوڵ بوبۆوە نەیاندەتوانی لەم ڕێکەوتنە پاشگەز ببنەوە.
لە سەرەتای ساڵانی ١٩٥٠ تا ساڵانی هەشتاکان دەهەیا جۆری ڤایرۆسیان بەرهەم هێنا بۆ لەناو بردنی مرۆڤ بە ڕێژەی زۆر.ئەو ڤایرۆسانە هەموو بە ڤایرۆسی زیرەک ناسرابون، یەکێک لەوانە ئیبۆلا، ئێچ ئای ڤی، کۆرۆنا, زیکا هتد..
لە سەرەتای ساڵانی ١٩٨٠ دا سی ئای ئەی لەگەڵ ئێم ئای ٦ بەریتانی لە ڕێگای دەزگای خێرخوازی زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەسیان ڤایرۆساوی کرد لە قارەی ئەفریقا..ئەو سەردەمە بە ناوی کوتانەوە ڤایرۆسیان دەکردە جەستەی مرۆڤە ڕەشپێستەکانەوەو جۆرەهای جۆر تاقی کردنەوەیان لەسەر ئەنجام دان بە ناوی یارمەتیو ڕێکخراوی نێودەوڵەتیەوە.

ئایا ئێستا هەمان ئەو ڤایرۆسە زیرەکانە بەکار دەهێنن؟ بەڵێ بۆ چەند مەبەستێک؟.

یەکەم:  مەبەستی تێکشکاندنی ئابوری.
دووەم: کەم کردنەوەی ڕێژەی مرۆڤ لەسەر زەوی، بەڕای ئەو کەسانەی کە پڕۆژە ڕەشەکان بەڕیوە دەبەن دەڵین دەبێت ٤/٥ مرۆڤ بمرێت واتە ئەو لە سەرەتای هەشتاکان ئەوان دەیانگوت دەبێت ٥٠٠ ملیۆن کەس بمێنێت لەسەر زەوی. ئێستا دەڵێن ئەو ڕێژەیەیان بەرزکردۆتەوە بۆ ١،٥ ملیار کەس. بۆ مەبەستەش ٢٧٩ شاریان لە ژێر زەیدا دروست کردوە کە هەر شارێک دەتوانێت تا ٦٥٠٠٠ کەس لە خۆ بگرێت و ئەم شارانە لە ژێر زەویدا بە هێڵی شەمەنەفەری جۆری بوڵێت لەیەک بەستراون، ئەم شارانە وا دروست کراون ئەگەر بێت و لە کۆتاییدا بیانەوێت مرۆڤایەتی بە چەکی ناوکی لەناو ببەن خۆیان دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو شارانەدا بژین بێ ئەوەی پێویستیان بەوە بێت بێنە سەر زەوی.
 
شارێکی نهێنی ژێر زەوی
سێیەم: مەبەستی ئابوری و خۆ دەوڵەمەند کردن.
ئەو ڤایرۆسانەی کە جەستەی مرۆڤ ناتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە بە سروشتی ئەوانە بە گشتی دەتوانم بڵیم بە ڕێژەی ٩٠% دروستکراوی بونەوەری دەرەکین لەسەر داوای مرۆڤ ئەو ڤایرۆسانەیان بەرهەم هێناوە.. ئەو ڤایرۆسانە بە جۆرێک دروست دەکریت کە فێڵ لە جەستە و هێزی بەرگیری جەستە دەکات. ڤایرۆس خۆی ناتوانێت بەم شێوەیە خۆی دروست بکات ئیلا بونەوەرێک یان کەسێکی زیرەک دادەنیشێت و خاڵە لاوازەکانی جەستە دراسە دەکات و پاشان ئەو ڤایرۆسە وا دروست دەکات کە جەستە نەتوانێت بەرەنگاری ببێتەوە، واتە لە ڕێگای خاڵە لاوازەکانی جەستە هێرش دەکاتە سەر جەستەی مرۆڤ..
بۆ ئەوەی باش لەمە تێ بگەیت دەبێت جەستەی خۆت بشوبهێنیت بە کۆمپیوتەر و ڤایرۆسکەش بە ڤایرۆسی کۆمپیوتەر.
زۆربەی ڤایرۆسەکان کۆمپیوتەر و دژە ڤایرۆسەکان دەیانناسنەوە و ناهێڵێن زەرە لە کۆمپیەتەرەکەت بدات، بەڵام ئەگەر کەسێکی بەرنامە نوس دانیشێت و شارەزایە لە کۆمپیوتەر دەزانێت چۆن بێتە ناو کۆمپیوتەرەکەت و وە ڤایرۆسکە چی بۆ بکات..ئەو کات ڤایرۆسێک بەرهەم دەهێنێت کە دژە ڤایرۆسکەت نایناسێت و دەتوانێت بە ئارەزوی خۆی زەرەر لەکۆمپیوتەرەکەت بدات.
کەواتە ئەو ڕێنماییانەی کە گوێ بیستی دەبیت ، کە دەڵین سیر بخۆ یان پیاز یان هەرشتێکی تر هەموی درۆیەو نابێت پشتی پێ ببەستیت...تاکە شت کە بتپارێزێت ئەوەیە دەبێت خۆت دورەپەرێز بگریت لە مۆرڤەکانی چواردەورت...لەبەر ئەوەی ڤایرۆس دەورانی هەیە و تەمەنی دیاری کراوە، ئەگەر ڤایرۆسکە خانەخوێ لەناو نەبات ئەوە بۆی هەیە ڤایرۆسەکە خۆی کۆتایی بە تەمەنی بێت..واتە گواستەی ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی مانەوەی ڤایرۆسەکە و گەشە کردنی لە جەستە تازەکەدا.
لەبەر ئەوەی کەس نازاێت ڤایرۆسەکە چۆن کار دەکات هەربۆیە ناتوانیت بزانیت چۆن خۆتی لێ بپارێزیت..
چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهەمان شیوەی ئەم ڤایرۆسە ڤایرۆسێکی کۆمپیوتەریان دروست کرد بۆ ئێران، ئەم ڤایرۆسە کاری ئەوە بوو تەواوی زانیاریەکانی بنکە ئەتۆمیەکەی ئێرانی بە مەیل دەنارد بۆ خاوەن ڤایرۆسەکە. کاتێک ئێران بە ڤایرۆسەکەی زانی هەموو داتاکان برابونەدەرەوە..دوای ئێران هەستا ڤایرۆسەکەی نارد بۆ کۆمپانیای نۆرتۆن بۆ ئەوەی بزانێت کێ خاوەن ڤایرۆسکەیەو کام زانیاریانەی بردوە؟ دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ڤایرۆسکە بە دوو زمان نوسراوە، زمانێکیان ئینگلیزی بوو زمانی دوەم زمانێک بوو کە لەسەر زەوی نە قسەی پی دەکرێت نە کەس دەزانێت بیخوێنێتەوە.. ئەمەش دەلیلێک بوو کە ئەو ڤایرۆسە بونەوەری دەرەکی دروستی کردبوو لەسەر داوای ئەمریکا.
بۆچونێکی تریش هەیە کە گوایا ئەمریکا دەیەوێت بونەوەرە دەرەکیەکان ئاشکرا بکات، بەڵام دەبێت پلانێکی ڕزگارکەریان هەبێت بۆ مرۆڤایەتی تاوەکو مرۆڤ قبوڵیان بکات و بتوانن لەگەڵمان بژین لەم هەسارەیە، بۆی هەیە ئەوان خۆیان ڤایرۆسەکە بڵاو بکەنەوەو دوایش خۆیان ڕزگارمان بکەن  و بیکەن بە منەت بەسەرمانەوە و بەم جۆرە خۆیان ئاشکرا بکەن و لەسەر زەوی خۆیان جێگیر بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە