شایەر و لۆتی و میدیاکارەکانی سەر بە دەسەڵات

Sunday, 15/03/2020, 2:21

11547 بینراوە


- ساڵی پەنجاکانی سەدەی رابردوو لە سلێمانی، کابرایەک هەبوو بە ناوی (عەلی بولبول)، کە بە لاجان و قژی چەور، بە پانتۆڵ و کراسی قۆڵکورت دەچوو لە شایی و هەڵپەرکێ و ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەگوت و کۆڕی گەرم دەکرد، ئەم عەلی بولبولە سەد قات و دەیان جار لەمانەی ئەمڕۆ کە بە ناوی (گەعدەوە) کۆڕ و دانیشتنەکان گەرمدەکەن، هونەرمەندتر و بەتواناتر بوو. (گەعدە) وشەیەکی عەرەبییە، واتا دانیشتن، هەروەها بۆ شتەش دەڵێن کە منداڵی ساوا لەسەری دادەنیشێت و پیسایی و میزی تێدەکات. بەڵام بۆ ناشرینکردن و پیسکردنی زمانی کوردی لۆتییەکان ئەم وشەیەیان هێناوەتە ناو زمانی کوردییەوە بۆ ئاهەنگ و دانیشتنەکان بەکاری دەهێنن، هونەر و  ئەدەبی کوردی پێ پیس دەکەن، خەڵکی نەفام و نەزانیش لە دوایانەوە دەیڵێنەوە.
عەلی بولبول هەزار رەحمەت لە گۆڕی، هەرچەندە لەو سەردەمەدا لای خەڵکی، بە شایەر و لۆتی ناوبانگی دەرکردبوو. بەڵام زۆر لەم پیاوی گەعدانە بە کەسایەتییتر و پیاوتر بوو.
رۆژێک عەلی بولبول لە ئاهەنگێکی شایی و هەڵپەڕکێدا چاو دەخاتە سەر ژنێک، کابرایەک، کە کەسی ئەو ژنە دەبێت، ئەمەی پێ قبوڵ ناکرێت ، بە خەنجەر پەلاماری دەدا و برینداری دەکات، ئیتر لەو ساتەوە عەلی بولبول وەکو جاران نەبینرا و گۆرانی نەدەگوت، نەیدەوێرا بۆ ئەو جۆرە بۆنانە بچێت. بە زمانی ئەو سەردەمە ئەمە هەرچەندە تەمبێکردن بوو، وشیاربوونەوە و بە خۆداچوونەوەش بوو، کە ئەو کەسە هەڵویست لەسەر خۆی وەربگرێت، ببێتە مایەی هەنگاونان بۆ رەوشت و کرداری جوان، چونکە لە دوای ئەو رووداوە، ئیتر عەلی بولبول خۆی ناسییەوە و هەڵەی وای دووبارە نەکردەوە.
ئەمرۆ دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لە باشووری کوردستان، بە ناوی هونەرەوە بە لێشاو کەسانی نەفسنزم و خوێڕیی  پەروەردە دەکەن و ناوی هونەرمەندیان لێدەنێن، پارە و سەیارە و زەویی و شوقەیان پێدەدەن، ئەمانە جگە لە لۆتی و شایەر و دەهۆڵژەن هیچی تر نیین، هەروەک چۆن ئەوانەی کۆڕەکان بە ناوی گەعدەوە گەرم دەکەن، دەستی سواڵکردنیان دەگرنەوە، ئەم لۆتیانەی سەر  بەدەسەڵاتیش لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنەکان بە ناوی هونەرمەندەوە، دەیانهێنن و مێشکی خەڵکەکەی پێداگیر دەکەن، خەڵکی پێ تەمبەڵ و بێ زەوق دەکەن، ناچارت دەکات بە دیار تەلەفیزیۆنەکەیانەوە دابنیشیت، کاتی خۆت لەگەڵ ئەم لۆتیانە ببەیتە سەر، گوێ لە زمانی پیس و ئاست نزام و قسە پوچەکانیان بگریت، کە هیچ بەهایەکی هونەریی و مەعریفی تێدا نییە، هیچت فێر ناکەن.
هونەر بەهرەیەکی جوان و توانایەکی بەرزە، ئەم کەسانە ناگرێتەوە، کە دەسەڵات دەیانهێنێتە پێشەوە و بایەخیان پێ دەدات. عەلی بولبول کە لای سلێمانییەکان بە لۆتی و شایەر ناوبانگی دەرکردبوو، زۆر لەمانە هونەرمەندتر و بە رەوشتر بوو، لە چاو ئەمڕۆدا کەسێکی بە شەخسییەت بوو، هەر هیچ نەبێت ئەوەی بەسەری هات فێر بوو بزانێت بەهای خۆی و هونەرەکەی چەندە، توانا و سنوری خۆی زانی، بە خۆیدا چووەوە، زانی لەوە زیاتر نابێت پێ خوار دابنێت، بەڵام دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور بە مەبەست ئەمانە دەهێنن و تەنانەت دەشیانکەن بە سیاسیی و ئەندام پەرلەمان.

جیاوازی نێوان لۆتی و شایەر لەگەڵ هونەرمەندی رەسەن چییە!؟

- لۆتی کاتێک گۆرانی دەڵێت، لە دانیشتن و گەعدە و شاییەکاندا وەک سواڵکەرێک دەستی بۆ پارە دەگرێتەوە.
- هونەرمەندی رەسەن بە پێچەوانەوە، بەهرە و توانا هونەرییەکەی خۆی ناخاتە ئاستێکی ئاوا نزمەوە، بەهەرە هونەرییەکەی قورس رادەگرێت خۆی سووک ناکات.
- لوتیی و شایەر، گۆرانی بە سەر کەسێکدا هەڵدەدات، تا هانی بدات  پارەی پێ بدات و گیرفانی پڕ بکات.(لێرەدا لۆتی و شایەری کورد خەسڵەت و تایبەتمەندیی سۆزانیش وەردەگرێت، چونکە سۆزانی لەشی دەفرۆشێت، لۆتیش قورگ و دەنگ و زمانی).
- دەقی ئەو ئاواز و هۆنراوانەی شایەرێک لە بۆنەیەکدا، بەسەر یەکێکدا هەڵی دەدات، نرخی هونەریی و ئەدەبیی بەرزیان نییە، چونکە بۆ کاتێکی دیارییکراو، بۆ کەسێک یان لە بۆنەیەکدا دەیڵێن.
- هونەرمەند و گۆرانیبێژی رەسەن بەرهەم و گۆرانییەکانی بە زیندوویی دەمێنێتەوە، بە ناو سەردەم و کاتەکاندا تێدەپەڕێت، دەقی هۆنراوە و ئاوازەکان نەوە بە دوای نەوە دەڕۆن و کۆن نابن، دەنگ و قورگی هونەرمەندی رەسەن ژەنگ نایگرێت، نمونەی ئەو هونەرمەندە مەزن و باڵایانە زۆرن، وەکو عەلی مەردان، کاوێس ئاغا، حەمەی ماملێ و حەسەن زیرەک و دەیان هونەرمەندی دیکە.
- زۆربەی هونەرمەندە رەسەنەکان ئاستی وشیاریی و توانای هونەری و ئەدەبیان بەرزە، بەتایبەتی ئەوانەی رابردوو. وەکو رەفیق چالاک، حەمە ساڵح دیلان و هتد.
- خاڵی هەرە گرنگ کە تایبەتە بە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی رەسەن و لە لۆتیی و شایەرەکانی جیادەکاتەوە،  رەوشت و کەسایەتییە، هەروەها هەڵویستی سیاسیی و نیشتیمانی و مرۆڤدۆستانەیە. ئەم لۆتیانەی کورد، هەروەک قەڵەمفرۆشەکانن، نەک وەک نیشتیمانپەروەر و دڵسۆز و ئەدیب و هونەردۆست خاوەن هەڵوێستەکان، چونکە بۆ پارە هەموو شتێک دەکەن.
- هەندێک لەو هونەرمەندانەی تریش، ئەگەر پێیان وابێت لە دەرەوەی پێناسەی لۆتیی و شایەر و دەهۆڵژەنەکان خۆیان دەبیننەوە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ دەسەڵاتی کوردیی و بەرپرسی خائیندا دەست و موچیان گەرمکردەوە، ئەوا ئەمانیش دەبنە لۆتی و شایەر، هەروەک نووسەری دەربار و قەڵەمفرۆشی خوێڕی سەیر دەکرێن. نمونەی ئەوانەی کە دەچنە ئەم خانەیەوە، وەک (عەدنان کەریم)، (عومەر دزەیی)، (زەکەریا)، (عەزیز وەیسی) و دەیان کەسی تر... هەر ئەو هۆکارەشە، کە ئەمڕۆ ئەمانەیش سەنگ و قورسایی جارانیان نەماوە، کەم کەس گوێ لە گۆرانییەکانیان ناگرن.

هەڵبەت دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتی بە مەبەست باشووری کوردستانییان پڕ کردووە لە لۆتی و شایەر، رایان هێناون، فێریان کردوون بۆ پارە، سەیارە و خانوو، بکەونە کلکەسوتێ، بەمەش نرخی هونەر و ئەدەبیان هێناوەتە خوارێ، چونکە دەسەڵاتی کورد لە باشوور، ئەمانەی وەکو گۆرانیبێژ و هونەرمەند پێناساندووین، بەرنامەی تەلەفیزیۆن و کەناڵەکانیان پڕ کردووە لە نمونەی ئەم جۆرە کەسانە، تا هونەر و ئەدەب و هەموو شتێکی کوردیی پێ ناشرین بکەن. کاتێک مرۆڤ گوێ لە گۆرانی و ئاخافتنی ئەم لۆتی و شایەرانە دەبێت، شەرم دەیگرێت، هەندێک جار تەزوو بە لەشیدا دێت، بە ناخی زەوییدا دەچێتە خوارێ. هەروەک لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە هەستی پێدەکەیت:
ئەو بەرنامانە ئاستی رووناکبیری و فێرکردن تێیاندا نزمە، توانای گفتوگۆ و عەقڵی  تێدا نییە، تەنیا بۆ کاتکوشتن و گیرفانپڕکردنی بەشداربووان و بەڕیوەبەرەکانە، کە بە پلان کۆمەڵگای پێ خراپ دەکەن، کەسی عاقڵ و وشیار بەلای ئەم جۆرە بەرنامانە و لۆتی و خوێڕیانەدا ناچیت، سۆزی مرۆڤبوونت بۆیان ناجوڵێ، (لەوانە سیاسیی، بازرگان، زۆربەی مەلا و پیاوە ئاینییە زمانپیسەکان، هەروەها ئەم جۆرە کەسانەش دەگرێتەوە، کە لەسەرەوە باسم کردوون) بۆ ئەمە  دیستۆفسکی لە کتێبی (شەوە سپییەکان)دا دەڵێ:

(گوناحە لە ژێر ئەم ئاسمانە شینەدا مرۆڤی پۆخڵ و پیس هەناسەی تێدا بدات.)

--------------------------------------- 
زمانی نووسین و گفتوگۆکەم هەرچەندە توند و رەقە، چونکە ئەو باسەی لەبەر دەستمدایە وەک هەوڵدانە بۆ شکاندنی شتێکی رەق، ناچار دەبیت دەست بۆ چەکوش بەریت. ئاواش لە لێدانی ئەو جۆرە بەرنامە و هێنان و نمایشکردنی ئەم شایەر و لۆتیانەی کورددا ناچار دەبێت زمانی چەکوش بەکار بهێنرێت. بەتایبەتی بۆ کەسە نزم و پیاوەبچوکەکانی  کورد، کە لەناو ئەو هەرێمە بچوکەی باشووردا، کەسایەتییان نەماوە، شەرم لە هیچ شتێک ناکەن لە نمونەی کەریم  گوڵانی، فەرمون گوێبیستی ئەو  ڤیدیۆیەی خوارەوەش بن، تا جیاوازیی کەسایەتی سوک و لۆتی و شایەرت بۆ دەربکەوێت، کە باسەکەم تایبەتە بەو کەسانەی لە کاتێکدا دەسەڵات موچەی فەرمانبەر نادات، پارەی نەوت و بودجە دەدزێ، بەشێکی دەدات بەم شتە پیسانە، پارە و سەیارە و خانویان بۆ دەکڕێت


کەسی بچوک، لۆتی و شایەر، هەمیشە سەریان شۆڕە لە ئاست کەسانی لە خۆیان گەورەتر. بۆیە دەکەونە کلکە لەقێ، بەم قسانەی لە ڤیدیۆکاندا دەیکەن، دەیانەوێت راستەوخۆ ئەو پەیامە بە بەرپرسەکان بدەن بڵێن ئێمە باشتر دەتوانین بوەڕێن، بۆ ئەوەی ئێسقانی گەورەترمان بۆ فڕێ بدەن. (جارێکی دیکە لەگەڵ رێزمان بۆ سەگ، کە زۆر لەم لۆتیانە جوانتر و بەوەفاترن)، هەرچەندە سروشتی سەگ پەیوەندیی بە پەروەردە و راهێنانەوە هەیە، کەسە بچوکەکانی هەرێمیش بە سیاسیی و ئەدیب و نووسەر و لۆتی و پۆتی و زۆر لە گۆرانیبێژەکانیش  دەتوانین ئاوا بیانشوبهێن و بەو شیوەیە پێناسەیان بکەین، کە لە خوار جوانی و وەفای سەگەوەن:
------------------------------
لە خوارەوە ناوی چەند کەسێک لەوانەی کە سەیارە و پارەیان وەرگرتووە، ئاشکرا دەکەین، من لە سەرچاوەیەکی نێو دەزگای پاراستن وەرمگرتووە و کوردستانپۆست ئەو ئەرکەی بە من سپارد تا لەسەری بنووسم:

----------------------------------
وەک ئەو زانیارییانەی بەر دەستم کەوتووە، هەروەها وەک لە هەندێک شوێنی تۆڕە کۆمەڵایەتییکانیش باسی لێوە کرا، لە سەرەتای ئەم ساڵدا مەسرور بارزانی سەیارەی بە کۆمەڵێک شایەر و لۆتی کورد بەخشی، جۆری سەیارەکانیش لاندگرۆزە، کە بە وەنەوشە ناسراوە، دیارترینی کەسەکان ئەمانەی خوارەوەن:
1. خدر خۆشناو.
2. عارەب عوسمان
3. حەمکۆ
4. ئاوات بۆکانی
5. ڕۆمیۆ ھەرکی
6. حازم بندیان
هەروەها لە میدیاکار و پۆخڵنووسەکان:
7. مەھاباد قەرەدااغی
8. بەھمەن کاکە عەبدوللە
9. سورە مەرگەیی
10. سەنار شێرکۆ
11. دەرون گێژەن
12. سۆران ئیبراھیم خەیات
لەگەڵ چەند کەسێکی تر، جارێ  دڵنیانەبوونم تا ناوەکانی ئەمانیش ئاشکرا بکەم بۆیە بە نهێنی هێشتمەوە..

گومان لە رێبین هەردییش دەکرێت، کە مەسرور بارزانی پارە و شوقەی پێدابێت!

وەکو سەرچاوەکە بۆ کوردستانپۆستی ئاشکرا کردووە، بەشێک لەمانە لە کۆمپانیای جیھان پارەکەیان گەڕاندۆتەوە لە بەر ئەوەی لە سلێمانی دادەنیشن و لە ناو گۆران و یەکێتیدا کار دەکەن، لەوانە گومان دەکرێت رێبین هەردیش یەکێک بێت لەو رووقایمبیرانەی، کە مەسرور بارزانی لە بری سەیارە، پارەی پێدابێت، چونکە ساڵی پار لە هەولێریش شوقەی پێدراوە.
شایانی باسە ئەم هەڵسوکەوتەی مەسرور بارزانی، هەر هەمان چاولێکەرییە، کە پێشتر نێچیرەڤان بارزانی لەسەردەمی کابینە یەک لەدوای یەکەکانی خۆی سەیارەی دابوو بە زۆربەی شایەر و  میدیاکار و کەسانی تر، یان زەویی و خانووی پێدان، بە پارە و دەستکەوتی تر خەلاتی کردبوون، جگە لە موساتەحە و شوقە و شتی تر: بەتایبەتی بەم کەسانەی خوارەوە: 
1. ھەردی سەڵاح
2. کریم گولانی
3. نەڤید زەردی
4. مەھاباد قەرەداغی
5. حەمە سەعید حەسەن
6. ئاریان فەرەج
7. چۆپی فەتاح
8. لەیلا فەریقی
9. ھەڵکەوت زاھیر
10. دەشنێ موراد
11. لۆکە زاھیر
12. شیفا گەردی
13. سەنگەر عەبدولڕەحمان
14. شاھۆ ئەمین
15. بەختیار شاخی
16. خەرمان ھیرانی
17. پەرواز حەسەن
18. ھیواجەمال
19. ھیمن لھۆنی
20. ڕەنج سەنگاوی
21. ھەڤال ئیبراھیم
22. ئیسلام زاخۆیی
23. ئەڤین ئاسۆ
24. ئارامۆ
25. بەڕێز حاجی
26. ڕۆزە حاجی
تێبینی: داوای لیبوردن لە خوێنەران دەکەم، کە  ڤیدیۆ و دەنگی ئەمانەم تێکەڵ بەم نووسینە کردووە، هەر لە زمانی نووسینەکەمەوە تێ بگەن، کە چەند لەو خەڵک و دەسەڵات و میدیاکار و هونەرنامەردانە توڕەم و قێزیان لێدەکەمەوە.
لە کۆتاییدا گوێ لەم بەستەزمانەش بگرین، بەو دەنگەی چ گۆرانییەک دەچڕێت،  دەیەوێت  وەکو زۆربەی گەنجەکانی تر بەم رێگایە کاسبی بکات، ئەمەش بەشێکی ترە لە نەهامەتی گەنجانی کورد، هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەسەڵاتەی کە گەنجانی ئەو وڵاتەی فەرامۆش کردووە و لە بری ئەوەی دەسەڵاتێکی خەمخۆری نیشتیمان و خەڵک،  توانای گەنجەکان لە بوارێکی دیکەدا  خۆیان بدۆزنەوە، بەڵام وای کردووە و بە مەبەستیش کە هونەر و ئەدبیش لە رێگایئەم جۆرە دیاردانەوە ناشرین بکات. هەڵسوکەوتی ئەم گەنجە دیارە کە بۆچی خووی داوە  گۆرانی وتن... دەیەوێت ئەو پەیامە بدات و بڵێ: بۆچی بۆ دز رەوایە بڵێت من دەستپاکم، بۆچی بۆ خائین رەوا بێت بڵێت: من نیشتیمانپەروەرم، ئەی بۆچی بۆ من رەوا نەبێت کە بڵێم دەنگم خۆشە و گۆرانی بێژم.... ئەگەر بۆ پارە و گیرفان بێت وا منیش ئەم رێگایەم دۆزیوەتەوە  لاسایی شایەر و لۆتێکانی دەسەڵات و هونەر دەکەمەوە.
تێبینی:
 دوای بڵاوبوونەوەی ئەم نووسینە،  لەم نووسینە ئەو راپۆرتە هونەرییە لەسەر شایەر و گۆرانییبێژەکان بڵاوکرایەوە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە