پێش ئادەم و حەواش مرۆڤ هەر بوونی هەبووە!

Tuesday, 17/03/2020, 13:42

18108 بینراوە


پێش ئادەم و حەوا، مرۆڤ بوونی هەر هەبووە!

 لە سەرتاسەری زەوی ساڵانە شوێنەوارو ئاساری کۆن دەدۆزرێتەوە، زۆرێکیان مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو یان سێ هەزار ساڵ و زۆرێکیان مێژوەکەی نەزانراوە.
کاتێک شوێنەوارناسان ئاسەوارێک دەدۆزنەوە زوو تەپڵی سەرکەوتن لێ دەدەن و دەیکەن هەواڵی ڕۆژ، بەڵام زۆرێک لەو ئاسەوارانەی کە دەیدۆزرێنەوە و مێژوەکەی زۆر کۆنە نازانن چۆن خۆیانی لێ دەرباز بکەن و کەس ناوێرێت خۆی بکاتە خاوەنی دۆزینەوەکە.

هۆکاری ئەم دووفاقەییە چییە؟

وەک پێشتر لە چەند بابەتێکدا باسم کردوە مێژوی مرۆڤایەتی زۆر زۆر لە مێژوی ئادەم حەوا کۆنترە لەسەر زەوی، مێژوی مرۆڤایەتی لە نیاندرتاڵ و مرۆڤە سەرەتاییەکان و مەیمونەوە دەستی پێ نەکردوە بەڵک و مرۆڤ لەسەر ئەم زەویە هەر بوەو هەردەبێت. تا ئێستاش زاناکان دەڵێن کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی تەمەنی ناگاتە ٥٠٠٠ ساڵ، بەڵام جار لە دوای جار ئاسەوارە کۆنەکان دێنە قسە و شتێکی ترمان پێ دەڵێن.
ئێستا تۆ پرسیاری ئەوە بە مێشکتدا دێت، چۆن ئەی ئاسەواری نیاندرتاڵ نەدۆزراوەتەوە؟
ئەمەش ڕاستە، من پێشتر لە بابەتی گفتوگۆ لەگەڵ رەپتیلیەن باسی ئەوەم کرد کە مرۆڤ لەسەر زەوی زۆر جار ژیاوە تا ئەو ئاستەی کە گەیشتۆتە ئاستی ئەوەی ببێتە خاوەن تەکنەلۆژیایی خۆی و بگاتە ئەو ئاستەی ئەهرامەکان دروست بکات، پاشان بە جۆرێک لە جۆرەکان کۆتایی پێ هاتووە مرۆڤی ئەم سەردەمە ڤێرشنی حەوتەمە و وا ئێمەش خەریکە لە تەکنەلۆژیا پیشکەوتن بە خۆمانەوە دەبینین و خۆمان لە کۆتایی نزیکە دەکەینەوە.
ئێستا چەند نمونەیەک دەخەمە پیش دیدی خوێنەرو دوای درێژە بە باسەکەم دەدەم.
زەوی پێک هاتوە لە چین چین ، چینە کۆنەکان لە ژێرەوەی زەوین و چینە تازەکان لەسەرەوە، زاناکان ئەمە بەکار دەهێنن بۆ دیاری کردنی کاتی دروست بونی چینەکان، ئەمە گرنگە بیزانیت بۆ ئەوەی بابەتەکە بە ئاسانی هەرس بکەیت.
چینەکانی زەوی
 لە ساڵانی ١٨٠٠ وە لە تەواوی جیهاند ادەستکرا بە کون کردنی زەوی بۆ دۆزینەوەی کانزاکان، لە کاتی ئەم هەڵکەندنانەدا چەندەها ئاسەواریان دۆزیەوە کە نەدەبو لەوێدا بێت..ئێستا چەند نمونەیەک دەخەمە ڕوو.
ئەم ئامێرە لە نزیک کرەیتا لە یۆنان دۆزراوەتەوە لە ساڵی ١٩٠١ دا. ئەو کەسانەی خولیای ژێرئاویان هەیە دەگەڕان بە دوای ئاڵتوندا زۆر جار ئاڵتونی پاش ماوەی جەنگ یان کەشتیە ژێرئاو کەوتوەکان لە لایەن ئەم کەسانەوە دەدۆزرێنەوە، بەڵام ئەمجارە ئەم ئامێرەیان دۆزیەوە کە کەس نەیدەزانی چیەو بۆ کام مەبەست دروست کراوە.
وێنەی ئاساوەری کرەیتا

وێنەی ئاسەواری کرەیتا بە سێ دوری
 پاش ئەوەی هێنان بۆ شوێنی وشکانی بۆ لێکۆڵینەوە دەرکەوت چەند دیشلیەکی تێدایە..وێنەی یەکەم وێنەی ئاسەوارەکەیە وێنەی دوەم وێنەی ئاساوارەکە بە سێ دوری دروست کراوەتەوە. ئەم ئامێرە تەمەنی زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە، بەس کێ لەو سەردەمەدا ئەو تەکنەلۆژیایەی هەبوە ئەم ئامێرە دروست بکات؟ ئەم ئامێرە بۆ چاودێری کردنی هەسارەکان کراوە واتە ساڵ بە ساڵ دەستنیشانی کردوە کام هەسارە لە کوێی ئاسماندا دەبێت..
ئەم وێنەی ژێرەوە وێنەی شێوەیەکی مرۆڤە کە بە قوڕی دەستکرد دروست کراوە، ئەمە لە نامپا دۆزراوەتەوە لە ئایداهۆ.
ئەم ئاسەوارە لە ژێر زەوی دۆزرایەوە لە قوڵی ١٠٠ مەتر، دوای ئەوەی ویستیان ئاو دەربهینن کاتێکیان زانی گەیشتنە شوێنەوارێکی کۆن. ئەم قورە تەمەنی ١.٢ ملیۆن ساڵە و لە سەر شێوەی مرۆڤ دروست کراوە.
بوکەڵەی قوڕ
 مێژوناسان دەڵین کە مرۆڤ ٢٠٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر بە گشتی لەسەر زەوی دەرکەوتوە، واتە لە مرۆڤی کۆنەوە تا مرۆڤی سەردەم. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئەو بوکەڵەیە چی دەکات لەو شوێنەدا کە تەمەنی دەگاتە ١،٢ ملیۆن ساڵ؟
ئێستا کەمێک زیاتر دەتانبەم بۆ دواوە لە شاری نۆبێنسک لە باکوری ڕوسیا ئەم بەردە دۆزراوەتەوە، بەردەکە شتێکی تێدا تواوەتەوە کە لە شیوەی مایکرۆچیپدایە..مایکرۆ چیپەکە لە دە سێنتیەک بچوکترە.

میکرۆچیپ لە ناو بەردی تواوەدا
 ئەم چیپە نەدەبو لەوێدا بێت لەبەر ئەوەی تەمەنی ئەم بەردە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٢٥ تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
ئەمە چۆن روی داوەو چیمان پێ دەڵێت لەسەر رابردومان ؟
ئێستا کەمێک دەچین بەرەو دواتر دەچینەوە لە مێژودا، ئەمەی لە وێنەکەدا دەیبینیت لە مەکسیکۆی تازە دۆزراوەتەوە لە خواروی ئەمریکا، ئەمە شوێن پێی مرۆڤە، ئەمە بەشێکی بچوک نیە لە شوێن پێ بەڵکو زۆر بە جوانی و ڕونی دیارە کە ئەمە شوێن پیی مرۆڤە.

شوێن پێ لە ناو بەرددا
 بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەم بەردە تەمەنی ٢٩٠ ملیۆن ساڵە، ئەگەر تەواوی جۆرەکانی مرۆڤ تەمانیان ٢٠٠ هەزار ساڵ بێت شوێن پیی مرۆڤ چۆن دەبێت بونی هەبوبێت ٢٩٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر؟؟
ئەم چەکوشەی کە لە وێنەکەدا دەیبینیت لە لایەن شوێنەوارناسانەوە دۆزارەتەوە لە شاری لەندەنی تەکساس لە ساڵی ١٩٣٤دا.

چەکوش لەناو بەرداتواوەتەوە
 وێنەی چەکوشێکە و کلکی داری هەیە وەک ئەو چەکوشانەی کە لەم سەردەمەدا بەکاریان دەهێنین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەم چەکوشە لەناو بەردەکەدا خۆی جێگیر کردوە، ئەم بەردە تەمەنی ٤٠٠ ملیۆن ساڵە، ئەی ئەم چەکوشە چۆن چوە ئەو شوێنەوە؟؟
لە خواروی ئەفریقا شوێنەوارێک دۆزرایەوە پڕ بوو لە تۆپ تۆپەکان لە ئاسن دروستکراون و دوو خەتی تێدایە کە ئەمە تەنها بە مەکینە دەکرێت دروستکرابێت.
تۆپی ئاسنین
 ئێستا لێکۆڵەرەوانانی شوێنەوارناسی دەڵین ئەم تۆپانە تەمەنیان دەگاتە ٥٧٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
با کەمێک ڕوون کردنەوە بدەم ٥٧٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کەی دەکات..ئەم وێنەی خوارەوە نەخشە تەمەنی گیانلەبەرانی سەر زەوی کە ئێمە دێناسۆر بە کۆنترین دەزانین و دێناسۆرەکان تەمەنیان ٦٥ ملیۆن ساڵە.
مێژوی ژیان لەسەر زەوی

 کەواتە تەمەنی ئەم تۆپانە کۆنترە لە تەمەنی تاکە خانە لەسەر زەوی.. کەواتە ئەوکات ژیان بونی نەبوە لەسەر زەوی! ئێستا پرسیار ئەوەیە ئەم تۆپانە چی دەکەن لە ئەفریقا و کێ دروستی کرودون بۆ کام مەبەست بەکار هاتون؟
ئێستا ئێمە بۆمان دەرکەوت کە مێژونوسان و شوێنەوارناسان نەیانتوانیوە تەواوی مێژوی مرۆڤ و زەوی دیاری بکەن تا بزانین لە کام کاتددا چی رویداوە، لەوەش سەیر تر ئەم ئاسەوارە کۆنانە هەر لەسەر زەوی نین.. با سەیرێکی سەر مانگیش بکەین.
لە ساڵی ٢٠١٦ ناسا تەواوی وێنەکانی ئەرشیفی لونای ئازاد کرد بۆ خەڵک کە بتوانن سەیری بکەن، ئەو وێنانەی شوێنەواری گرنگی تێدا بوو بە فۆتۆشۆپ شوێنەوارەکۆنەکانیان لابردبو، بەڵام ئەوەی ناسا کردی خەڵکانێکیش هەن کە دەتوانن وێنەکە وەک خۆی لی بکەنەوە هەر بە فۆتۆشۆپ. ئەم وێنانە لە ساڵی ١٩٦١ چرکێندراوە تا ساڵی ١٩٧٢، لەم وێنانەدا شوێنەواری زۆری تێدایە کە ناساش ناتوانێت بزانێت چین و چۆن دروست کراون!

بینای لەسەر مانگ
 ئەوەی لە وێنەکەدا دەیبینیت وێنەی شوێنەوارێکی کۆنە، هەر شوێنەوارێک گۆشەی ٩٠ دەرەجەی هەبو واتە ئەمە دروستکراوی بونەوەری زیرەکە، هیچ کات سروشت بە گۆشەی ٩٠ دەرەجە هیچ دروست ناکات..
ئێستا پرسیار ئەوەیە ئەو بینایە چی دەکات لەسەر مانگ، ئەوەی ئێمە لە زانکۆ و قوتابخانەکان دەخوێنین ئەوەیە کە لەسەر مانگ ژیان نیەو تەنها پارچەیەک بەردە..ئەی ئەگەر ژیان نیەو نەبوە کێ ئەم بینایانەی دروست کردوەو بۆ کام مەبەست دروست کراوە؟
ئەمەش وێنەیەکی تری سەرمانگ کە ناسا وێنەکەی شیواندوە تا نەتوانیت سەیری بکەیت، وێنەی بورجێکی بەرزە کە بەرزیەکەی زیاترە لە یەک کیلۆمەتر دەبێت.. ئایە ئەم بورجە چی دەکات لەسەر مانگ و چۆن دروست کراوەو کێ دروستی کردوە؟

بورج لەسەر مانگ
 ئەمانە کۆمەڵێک بەڵگە بوون کە مرۆڤ ملیۆنەها ساڵە لەسەر زەوی دەژی و بەڵام رابردوی خۆی لەبیر کردوە.
لە بابەتێکدا کە باسی دەورانی ژیانم کردبوو (سوڕی ژیان لە ڕوانگەی هۆپیەکانەوە) باسم لەوە کردوە کە سوڕی ژیان ٢٥٩٢٠ ساڵە پاشان ژیان فۆرمات دەکرێتەوەو هەمو شتێک لە سەرەتاوە دەست پی دەکاتەوە وەک یاری کۆمپیوتەر ئەمەش دەمانباتەوە بۆ ئەو بابەتەی پێشتر نوسیومە (ئایا ئێمە بۆ دەژین؟)لەسەر تێۆری سیمولەشین کە ئێمە لە ناو کۆمپیوتەردا دەژین وئەم ژیانەی ئێمە ژیانێکی راستی نیە تەنها یاریەکی کۆمپیوتەریە...

تێبینی:
ئەمە بابەتی مێژویی و شوێنەوار ناسیە،  هیچ کەسێکی تایبەت خاوەنی ئەم داتایانە نیە، هەموو داتاکان لە ئینتەر نێت هەیە و خوێنەر دەتوانێت خۆی بگەڕێت و بیخوێنێتەوە، بابەتەکەی من لەسەر ئەوەیە خوێنەری کورد بەوە ئاشنا بکەم کە ژیان دەمێکە لەسەر زەوی بونی هەیە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە