چۆنیەتی بەهەڵە دار چاندن بە بۆنەی یادە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان لە هەڕێمی کوردستان؟!

Tuesday, 17/03/2020, 22:42

2391 بینراوە


دار لای زۆربەی زۆری نەتەوەکانی جیهان دا هیمای ژیان و خۆشەویستیە. ڕۆڵی دار لە ژینگە دا،هاوکێشی ژینگە دروست دەکا، ژینگەیکی گونجاو پێکدێنی بۆ ئاژەڵ وەکو سروشتێکی پاڕێزراو، دیسان بوونی دار خاک ئەچەسپێنی لە شوێنی خۆی تا ڕاماڵین ڕوونەدا، وەکو گۆتین دووەم ئۆکسید کاربۆن هەلمژی کە زیانی هەیە بۆ مرۆڤ و سروشت، هەروەها ئاوی سەر ئەرز کە لەڕادەبەدەر بێ هەڵیمژی تا لافاو و ڕاماڵین ڕوونەدا، بۆ زانیاری،هەندی دار هەن وەکو کاژ، سوورەچنار، دارەبی، داربەڕوو، سەرو، تەوانای هەیە لە ڕێ لێی گرتی هەندی کرۆک میکرۆب و ڤایرۆس بکوژێ. دیسانەوە، ڕۆڵی ئابووریی هەیە ئەوەیش دەرهێنانی دارە بۆ پیشەسازی،سەرچاوەی زۆر دەرمانە،بەر وکەتیرە وتەپەدۆر بەرهەمهێنی. لەگەڵ ئەمانەیش سەرچاوەی لەوەڕو تەختە پێکدێنی. لەم سەردەمەیش، توێژینەوە زانستیەکان لە جیهان دا دەریان خست کە هەر دارێک لە ساڵیک دا نزیکەی بیست کیلۆ خۆڵ هەڵمژی، دیسان لە ساڵیک دا نزیکەی سەد هەزار مەتری سێجار هەوای پیس پاک وخاوێن دەکا، هەروەها لە ساڵێک دا هەشتا کیلۆ نیشتەن کە پێکهاتووە لە کانزای ژاراوی وەکو جیوە، قوڕقوشم و هاوشێوە قووت ئەدا. لە بەرامبەر ئەمانە دا، هەوا خاوێن دەکا، هەر وەها سەرچاوەی دروستکردنی ئۆکسجینە، ئەگەر بە هەڵە نەچووم لە یەک وەرز دا هەفتسەد کیلۆ ئۆکسجین دەرهێنی کە بەشی دە کەس دەکا بۆ ساڵێک. دیسانەوە، جێ تیابوونەوەی لەناوچوونی بیست تەن دووەم ئۆکسید کاربۆنە. بەشێک لەم هەوایە کە هەڵیمژین لە ژیانمان دا دارەکان دەرێهینن بۆمان، ئەگەر دار نەبایا ئەوکات ئۆکسجینیش لەسەر ئەرز نەبوو کە ئەمڕۆ هەڵیمژین؟. هەر وەها، دار بووە بە هۆی گۆڕێنی کەش و هەوا و سووک کردنەوەی گەرمای هەوا تا چوار پلە، هەتادوایی. ئەمانەی لە سەرەوە کە باسمان کرد نیشان ئەدن کە دارەکان وەکو سییەن بۆ هەناسە دانی گۆی زەوی، بێ گومان، بێ گرنگی پێدان و بێ ڕێزگرتن لە دار، یا بڕینی دار و لەت لەت کردنی بۆ هەر هۆێک بێت ڕوواڵەتی خۆ کوشتنی هێدی هێدیە بۆ مڕۆڤ.
ئێستەیش با بێنە سەر بابەتەکەمان، کە ئەوەیش شێوەزاری دار چاندنە لە هەڕێمی کوردستان بە بۆنە جۆراوجۆرەکان لە لایانی دام و دەزگا میریەکان و نیمچە میریەکان دا. خوێنەری هێژا، پاش ئازاد بوونی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ لە ژێر دەستی میری عێراقی داگیرکەر هەر ساڵ بە هەر بوونێکەوە بێت وەکو یادی لە دایک بوونی سەرۆکی نەتەوەی کورد مەلا (مستەفا بارزانی)، یا یادی دامەزراندنی پارتێکی کوردستانی، یا بە بۆنەی جەژنێکی ئایینی یا نەتەوایەتی، یا بە بۆنە سەرهەڵدانە مەزنەکەی باشووری کوردستان هەتا دوایی دام و دەزگاکانی هەڕێم سەدها هەزار دار لە شارەکانی هڕێمی کوردستان چاندن، ئەگەر ئەم دارانە بە شێوەیکی زانستیانە بیان چاندن ئێستە هەڕێمی کوردستان وەکو جەنگەڵی ئەمەزۆن بوو. بەڵام هەموو چاندنەکانیان بۆ پڕوپاگەندەیە، باوەر ناکەم لەو چەند ملیون دارە کە پاش ساڵی ١٩٩١ تا ئێستە چاندنە چەند هەزار دارێک ما بێ لسەر ئەرز، لە بەر ئەوەی نە لا کاتی چاندن ئاوڕلێدانەوە دەکڕی و نە لە پاش چاندن لە ژێر چاودێری دەبێ. دار لە هەر شوێنی داینەی پێویستە لە ناو کومپیوتەر لاپەرە بۆی دروست بکەی و ئەو ئەرزە ناو و ژمارە بۆی دابنەی، دیسان هە دارێک پێویستە سێ دارک سێگۆشە لە دەوری دابنەی بە لاستیک بەستیەوە وەکو پشتێن تا بیپاڕێزی لە هەوا یا لە هەر هۆکارێکی تر کە پاشان بە هۆی ئەو پشتێنە ڕاست گەشەدەکا.
بەداخەوە، لە هەڕێمی کوردستانیش لە بەر دەم کامیراکانی کەناڵە تەلەفیزیونەکان کابرای وەزیر یا پارێزگار یا هەر بەرپرسیکی تر بێ بە بێ جیاوازی شەرمی لە خۆ نایا بە بوونەی یادێک لە یادەکان دارێک چاندی و ئەروا کە پاش پێنج خولەک با ئەی با، ئیتر ئەم کاربەدەستە نازانی ئەو دارە چێ پێهات، پێویستە بەرپرس دەفتەری هەبێ هەموو ئەو کاران ئەنجام دەدا تۆماربکا تا پیاچونەوە تیا بکا تا باش بزانی ئەو ئەرکە کە ئەنجامی دا بەڕێک و پێکی بەڕێ ئەروا یا نە؟ ئێستەیش بانگیان کەین با بچنە ئەو شوێنانە کە لە ماوەی ئەم چەن ساڵە سەدها هەزار داریان چاندوە تا بزانن چەند دانە لەو دارانە ماووە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە