هەندێک جیاوازی نێوان مێشکی نێر و مێ کە زانست پشتڕاستی کردووەتەوە

Tuesday, 17/03/2020, 22:44

8745 بینراوە


وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یاسین محەمەد
----------------------
مێشکی نێر و مێ تەواو جیاوازە لە یەکتری. تەنیا هەندێک پرسیار بکە و وەڵامەکان بە ئاڕاستەی تەواو جیاواز دەڕۆن.
هەرگیز گوێت لەوە بووە کە دەڵێت: ژنان لە ڤینۆسەوە هاتوون و پیاوانیش لە مەریخەوە؟ بێگومان. ئەوە هەر تەنیا نوکتەیەکە و هیچی دیکە ....
ڕاستییەکەی هەندێک جار ژنان و پیاوان وا هەست دەکەن لە دوو هەسارەی جیاوازەوە هاتبن.
ئەمەی خوارەوە جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان مێشکی ژنان و پیاوانە:

1- نێر و مێ (یاخود کوڕان و کچان) بەشی جیاوازی مێشکیان بە کار دەهێنن بۆ ئەنجامدانی هەمان ئەرک.
2- مێشکی ژنان %10 بچوکترە وەک لە هی پیاوان بە گوێرەی قەبارەی گشتیی مێشک. لەگەڵ ئەوەیشدا ئەو جیاوازییە کاریگەری ئەوتۆی نەبووە لەسەر ئاستی زیرەکی. زاناکان دڵنیا نین لەوەی پانتایی ئەو جیاوازییە دەکەوێتە کوێوە.
3- بەپێی تێپەڕبوونی تەمەن مێشکی کوڕان پتر دەپوچێتەوە بە بەراورد لەگەڵ مێشکی کچان.
4- ژنان زیاتر لە تونایاندا هەیە بۆ ڕاییکردنی چەند ئەرکێکی جۆراوجۆر لە هەمان کاتدا، لە کاتێکدا پیاوان شپرزە دەبن هەر کاتێک پێویست بێت چەند شتێک پێکەوە ئەنجام بدەن. زاناکان بۆیان دەرکەوتووە ئەمە بە هۆی لایەنی ڕەشوسپی مێشکەوەیە. ژنان زیاتر لەسەر مەسەلە سپییەکان بڕیار دەدەن لە کاتێکدا پیاوان لەسەر مەسەلە ڕەشەکان بڕیار دەدەن.
5- بەڵام ... پیاوان خێراتر زانیارییەکان وەردەگرن، بەو پێیەیش ئەوان زیاتر وەڵامدەرەوەن.
6- ژنان هەموو شتەکان بە دوورودرێژی لە یادەوەرییاندا دەهێڵنەوە، لە کاتێکدا پیاوان تەنیا شتە سەرەکییەکان لە مێشکیاندا دەهێڵنەوە.
7- ئەگەر پیاوێک شتی بیر بچێتەوە ئەوا ئاڕاستە و مەودای دووری بیر دەکەوێتەوە، بەڵام ژنان خاڵی ژێدەری سەر ڕێگەکانی بیر دێتەوە.
8- بە هەمان شێوە شوفێری پیاو بەهای ژمارەیی دوورییەکە لە مێشکیدا دەهێڵیتەوە، لە کاتێکدا شۆفێری ژنان زیاتر هێما جیاوازەکان و تابلۆ بازرگانییەکان لە یادەوەرییاندا دەپارێزن.
9- دڵنیام لەوەی کە هەموو کەس لە چاوەڕوانی ئەم بابەتەیان دان، کەواتە گوێ ڕادێرن: پیاوان زیاتر بیر لە سێکس دەکەنەوە تا ژنان. پیاوان بە نزیکی هەموو خولەکێک بیر لە سێکس دەکەنەوە، بەڵام ژنان هەموو دوو ڕۆژ جارێک. توێژینەوەیەک ئەوەی خستووەتە ڕوو کە تێکڕای بیرکردنەوەی پیاوان لە سێکس لە ماوەی هەفتەیەکدا 18.6 بووە ئەمە لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لای ژنان 9.9 بووە. کە بێگومان ئەمە بۆ شێت یاخود بۆ ئەو کەسانەی کە بە دەست کەمتوانایی دەروونییەوە دەناڵێنن ڕاست نییە.
10- پیاوان لە زانستە سروشتییەکاندا [کە زیاتر ڕەهان] لێهاتووترن، ژنانیش لە زانستە کۆمەڵاییەتییەکاندا [کە زیاتر ڕێژەیین].
11- ژنان و پیاوان وەڵامدانەوەیان بۆ دەنگی نەشاز و وەڕسکەر جیاوازە.
12- ژنان زیاتر قسە دەکەن. کاری سەنتەری چێژ لە مێشکدا بەرپرسە لە لایەنی کۆمەڵایەتیبوون، هەر لەبەرئەوەیشە کە قسەکردن جۆرێک لە چێژیان پێ دەبەخشێت. ژنان ڕۆژانە سێ ئەوەندەی پیاوان وشە بە کار دەهێنن. ژنان ڕۆژانە نزیکەی سێ جار زیاتر لە پیاوان هەندێک لە وشەکان بە کار دەهێنن.
13- (20 چرکە) لەئامێزگرتنی ژنێک ئاستی بەختەوەری و متمانەی باشتر دەکات.
14- ژنان و پیاوان تێڕوانینیان بۆ گاڵتەبازی جیاوازە. پیاوان زیاتر پێداگری دەکەن لەسەر ڕادەی دەرەنجامی چێژبەخشی چیرۆکێک یان دیمەنێک، لە کاتێکدا ژنان زیاتر پێداگری دەکەن لەسەر ڕادەی وردی ئەو بەرهەمە گاڵتەئامێزە و ئەو زمانەی تیایدا بە کار دێت.
15- ژنان بە سروشت پتر کۆمەڵایەتین وەک لە پیاوان کە ئەوان پتر گیانی ڕکابەرییان تیایە. هەر لەبەرئەوەیشە کە پیاوان زیاتر دەجەنگێن. هەر لەبەر هەمان هۆکارە کە ژنان زیاتر پەست دەبن بەو هۆیەی پیاوان ناتوانن پاڵپشتییان بکەن بە قسەکردنی زۆر لەگەڵیاندا.
16- گوێی پیاو لاوازترە وەک لە هی ژن. هەر لەبەرئەوەیشە کە ژنان لە توانایاندایە گوێبیستی بچوکترین شت ببن کە پیاوان ناتوانن. بە هەمان شێوە لە ڕووی هەستی بەرکەوتنەوە پیاوان لاوازترن.
17- ژنان لە ئەزمونە ڕێکخراوەییەکاندا پێشکەوتووترن.
18- ئەگەر پیاوێک توپێک (یان هەر تەنێکی شێوە گۆیی) ببینێت لەسەر ڕێگەیەک لەوانەیە شەقی تێ هەڵبدات، ئەمە لە کاتێکدا لای ژنان ئەگەری ئەوە زیاترە کە هەڵیبگرنەوە. بەم جۆرەیش سروشتی جیاوازی ژن و پیاو بە دیار دەکەوێت.
19- مێشکی ژنان زیاتر گەرم دەبێت، بەو پێیەی گڵوکۆز زیاتر دەسوتێنێت.
20- پیاوان لە سۆنگەی لۆجیکەوە پەی بە قسەکردن دەبەن، هەر لەبەرئەوەیشە ئەوان بە وردی گوێ لەو شتانە دەگرن کە دەوترێن. ئەمە لە کاتێکدا ژنان دیدگا و سۆزی خۆیان بە کار دەهێنن، لەبەرئەوە ئەوان سەرەداوێک دەدۆزنەوە لە هەموو جێیەک هەوڵی شاردنەوەی ماناکان دەدەن.
4/2/2013 وەرگێڕاوە، وەرگێڕانەکە ئەپدەیت کراوەتەوە.

سەرچاوە:

http://www.learning-mind.com/male-brain-vs-female-brain-20-differences/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە