جوگرافیای سیاسی

Tuesday, 03.17.2020, 23:54

1837 بینراوە


زاراوە‌ی جوگرافیای سیاسی لە‌و چە‌ند ساڵە‌ی دواییدا شوێنگە‌یە‌كی گە‌ورە‌و گرنگی داگیركرد. چونكە‌ بە‌شێكی گرنگی فە‌لسە‌فە‌ی دە‌وڵە‌تی نازی بوو وە‌كو ڕووێكی سیاسە‌تی نیشتمانی ناوە‌وە‌
بە‌كار دە‌ھات. لە‌ ڕابردوودا نووسە‌ران زۆر جە‌ختیان كردۆتە‌ سە‌ر ئە‌و بابە‌تە‌، ھە‌ریە‌ك لە‌ بۆدین و مۆنتیسكیۆ ڕادە‌ی كاریگە‌ری جوگرافیاو ژینگە‌یان ڕوونكردۆتە‌وە‌ لە‌نێو سیاسە‌تی دە‌وڵە‌تی نە‌تە‌وە‌ییدا. لە‌ ئینگلتە‌راشدا ھە‌ریە‌ك لە‌ ھێنری پاكل و كال ڕیتە‌ر ئە‌و بیرۆكە‌یە‌یان خستە‌ ڕوو كە‌ دە‌ڵێت زە‌وی خۆی یە‌كە‌یە‌كی ئۆرگانییە‌و چارە‌نووسی مرۆڤیش پە‌یوە‌ستە‌ بە‌سروشت و مێژووش بریتییە‌ لە‌ پراكتیك بوونی جوگرافیا.
ئە‌دمیرال ماھان جە‌ختی كردۆتە‌ سە‌ر گرنگی ھێزی دە‌ریایی، فرێدریك ڕاتزلیش لە‌ ئە‌ڵمانیا باسی گرنگی سنوورو پێویستی دە‌وڵە‌ت دە‌كات بە‌مە‌ودایە‌كی زۆرتر تاوە‌كو بتوانێت ھاوڵاتیانی تێدا جێنشین بكات، بۆیە‌ ئە‌وە‌ش حە‌زی فراوانبوونی دە‌وڵە‌ت د‌ەوروژێنێت. ڕۆدۆڵف كیجلین كە‌ زاراوە‌ی جوگرافیای سیاسە‌تی داھێناوە‌و بە‌ڕە‌چە‌ڵە‌ك سویدییە‌، باسی ئە‌وە‌ دە‌كات كە‌ دە‌وڵە‌ت بوونە‌وە‌رێكی ئۆرگانی زیندووە‌و دە‌بێت لە‌ڕێگای داگیركاری و ھێرشكردنە‌ سە‌ر وڵاتانی ترە‌وە‌ گە‌شە‌ بكات، بۆیە‌ تە‌نیا چە‌ند وڵاتێكی مە‌زن لە‌ جیھاندا ھە‌یە‌. ئە‌و باسی ئەوە‌ دە‌كات كە‌ چۆن ئە‌و خە‌مۆكییە‌ی باڵێ بە‌سە‌ر ئە‌ڵمانیا داپۆشیبوون بووە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی پە‌نا بباتە‌ بە‌ر ھێرش و داگیركردنی وڵاتانی تر .
سێر ھالفۆرد ماكیندە‌‌ریش كە‌ جوگرافیناسێكی بە‌ریتانییە‌، جە‌خت دە‌كاتە‌ سە‌ر بە‌ھای ستراتیژی و پێشكە‌وتنی گریمانكراوی لایە‌نی ئابووری و سە‌ربازی ناوچە‌ی دڵ كە‌ بریتییە‌ لە‌ خۆرھە‌ڵاتی ئە‌وروپاو خۆرئاوای ئاسیا، بۆیە‌ دە‌ڵێت ھە‌ر نە‌تە‌وە‌یە‌ك ئە‌و ناوچە‌یە‌ كۆنتڕۆڵ بكات، دە‌توانێت ھە‌موو جیھان كۆنتڕۆڵ بكات. ئە‌و بۆچوونانە‌ی ھە‌ریە‌ك لە‌ ماكیندە‌رو كیجلین بایە‌خی زۆریان پێدراوە‌ لە‌ ئە‌ڵمانیادا.
ژە‌نە‌راڵ كارل ھاوسھۆڤە‌ر ھە‌موو ئە‌و تیۆرانە‌ی بە‌یە‌كە‌وە‌ كۆكردە‌وە‌و بە‌پێی ئە‌وە‌ پلانێكی گشتی بۆ ئایندە‌ی ئە‌ڵمانیا دانا، بۆیە‌ ناونرابوو فە‌لسە‌فە‌كاری فراوانخوازانە‌ی ھیتلە‌ر، ھە‌ر ئە‌وە‌ش بوو كە‌ زانیاری وردی لە‌وبارە‌یە‌وە‌ كۆكردە‌وە‌ تاوە‌كو یارمە‌تی ئە‌ڵمانیا بدات بۆ ئە‌وە‌ی كۆنتڕۆڵی جیھان بكات. ئە‌و بوو جوگرافیای وا ناساند كە‌ بریتییە‌ لە‌بنچینە‌ی زانستی كاری سیاسی لە‌ مردن و ژیانی دە‌وڵە‌تدا بۆ ئە‌وە‌ی ناوچە‌ی تازە‌و بە‌پیتی تر بخاتە‌ سە‌ر ناوچە‌كانی خۆی، بۆیە‌ مادام ئە‌ڵمانیاش پێویستی بە‌و جۆرە‌ ناوچانە‌ ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ پێویستە‌ پلانی ھێرشی ئامادە‌ی ھە‌بێت و بتوانێت كۆنتڕۆڵی بە‌نداوو بە‌ندە‌رە‌كان بكات و ببێتە‌ خاوە‌نی سە‌ركردە‌یە‌كی لێھاتوو پڕ بە‌ھا، لە‌گە‌ڵ پە‌یڕە‌وكردنی ستراتیژییە‌تی جە‌نگی لە‌ناكاوو تۆقێنە‌ر.
ھە‌روە‌ھا ئاماژە‌ی بۆ ئە‌وە‌شكردووە‌ كە‌ پێویستە‌ ئە‌ڵمان و ڕوسە‌كان ھاوكاری یە‌كتری بكان و دژی وڵاتانی ئە‌وروپای خۆرئاوا بجە‌نگن. جگە‌ لە‌وە‌ش ئاماژە‌ بۆ پێویستی ھاوكاری نێوان ئە‌ڵمانیاو ژاپۆنیش دە‌كات، چونكە‌ پێی وایە‌ لە‌ئایندە‌دا ناوچە‌ی پاسیفیك گرنگی زۆری دە‌بێت.
بە‌پێی ئە‌و نە‌خشە‌یە‌ی كە‌ داینابوو، دە‌بێت ئە‌ڵمانیا كۆنتڕۆڵی ھە‌موو ئە‌وروپا بكات، ژاپۆنیش ناوچە‌ی پاسیفیك، یە‌كێتی سۆڤییە‌ت و ئە‌مریكاش دوو وڵاتی زلھێزن دە‌توانن بۆ خۆیان پێداویستی خۆیان لە‌ناوە‌وە‌ دابین بكە‌ن. بۆیە‌ لە‌ئە‌نجامی ئە‌وە‌وە‌ زە‌وی دابە‌ش دە‌بێتە‌ سە‌ر چوار وڵاتی زلھێزی جیھانی و ئە‌ڵمانیاش دە‌بێتە‌ گە‌ورە‌ترین زلھێز .

ناوچە‌ی پاسفیك : زاوە‌ی پۆڵێنیژا (یۆنان 'چە‌ند دورگە‌یە‌ك) ئاماژە‌یە‌ بۆ سە‌رجە‌م ئە‌و دورگانە‌ی لە‌ باشووری-خۆرئاوایە‌و ، خۆرئاوای پاسفیك‌ وە‌‌لە‌ باكووری ئوسترالیاوە‌ درێژبۆتە‌وە‌ تا دورگە‌ی ھاوای.



(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 5/5)