سەرمایەداری گۆڕهەڵکەنی خۆیەتی..!

Wednesday, 18/03/2020, 0:34

5582 بینراوە


ئەوکاتەی مارکس باسی بەربەریەتی سەرمایەداری دەکرد و مرۆڤایەتی ،لەبەرگرتن بەبەربەریەتی سەرمایەداری هۆشیار دەکردەوە،زۆرێک ،لەنووسەروبیریارانی سەرمایەداری گاڵتەیان بەو بۆچوونەی مارکس دەکرد.مارکس دوای لێکۆڵینەوەیەکی قوڵ سەبارەت بەسەرمایەداری گەیشتبوەئەو دەرئەنجامەی ڕۆژێک ،بەهۆیچاوچنۆکی بەرژەوەندی خوازی ڕۆژێک لەڕۆژان نیزامی سەرمایەدرای دەبێتە گۆڕهەڵکەنی خۆیی و خۆی لەناو دەبات.
هەڵبەت مارکس فاڵی بۆ ئەو دەرئەنجامە نەگرتبووەو لەخۆڕا نەگەیشتبوو بەو دەرئەنجامەی سەرمایەداری دەبێتە هۆکاری لەنابردنی خۆیی .ناسینی سروشتی سەرمایەداری لای مارکس لەوێوە سەرچاوەی گرتبوو ،کەنیزامی سەرمایەداری لەپیناوی بەدەست هێنانی قازانج و مانەوەی خۆی دەست بۆ تێکدانی هەموو بنەماکانی سروشت و مرۆڤ دەبات ،تالەوڕیگەیەوە قازانجی زیاترو مانەوەی هەتا هەتایی خۆی مسۆگەربکات ،بەمەش دەستگرت بەسەر شێوازەکانی بەرهەمهێنان دا و فراوانکردنی کۆیلەیەتی کار داگیرکاری ،هەنگاوە خێراکانی دەست بەسەراگرتنی هێزی کاروشێوازەکانی بەرهەم هێنان و فراوانکردنی داگیرکاری و بەکۆیلەکردنی زیاتری کرێکاران و کڕێی کەم هۆکاری بڵاو بوونەوەی پەتاکوشندەکان بوو.
لەسەدەی نۆزدە،ئەوفراوانخوازیەی نیزامی سەرمایەداری،دوای لێکۆڵینەوەیەکی ئابوری سیاسی چینایەتی مارکسی گەیاندە ئەو دەرئەنجامەی ،کەئەگەر بەشەریەت ،لەهەنگاونان بۆسوسیالیزم دوابکەوێت ئەوا دەگات بەبەربەریەتی سەرمایەداری .هەنگاوەکانی گەیشتن بەسوسیالیزم ،لەسەدەی نۆزدە و بیست نەگەیشتن بەسەمەری خۆیان و سەرمایەداری ،لەگەشەی خۆی نەکەوت ، بەڵکو سەدەی بیست بەدەستی ئەو نیزامەوە گەیشت بەگەورەترین وێرانی کاری بەهۆی جەنگەکانی جیهانی ،ئەمە جگە لەپەتابەناوبانگەکان ،بەلام بەشەریەت ئیستیان نەکرد ،لەبەردەم چاوچنۆکیەکانی ئەم نیزامە دڕندیەی تەواوی مرۆڤایەتی بەرە وێرانەبرووەو ڕۆژانە بەهۆی چاوچنۆکی ئەم نیزامەو کۆمپانیاکانی یەوە ،کەسروشتی ژینگەو مرۆڤیان شیواندوەو،مرۆڤیان کردوتە کۆیلەی ڕۆژانەی کار.
ڕەنگە ئێستاش ئەوپێش بینی یەی مارکس وەک خۆی مابێت و بەجیهانی بەربەریەتی سەرمایەدا خول بخوات و کارایی هەنگاونان بۆسوسیالیزمی لەدەست نەدابێت،کەتەوای مرۆڤایەتی ڕزگاربکات ،ئەوەی مارکس پێشبینی گەیشتنی بەبەربەریەتی سەرمایەداری کردووە ،ئەوە لەسەدەی بیست و یەکدا مرۆڤایەتی دەست و پەنجە ،لەگەڵ ئەو بەربەریەتەی سەرمایەداری نەرم دەکات و بەهۆی جەنگ و چاوچنۆکی کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و داگیرکاری ووڵات ،ڕۆژانە هەزاران ئینسان دەبنە سوتەمەنی ئەم نیزامە بەربەریە ،بەهۆی نەبوونی خۆراک و دەرمان و پیس بوونی ژینگە و ئاوارەبوون و داگیرکاری .
ئەو هەموو قەیرانە مرۆیی و مۆراڵیەی نیزامی سەرمایەداری دووچاری سروشت و مرۆڤایەتی کردووە،ئێستا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ،لەبەردەم مەترسی گەورەترین لەناوچوونی بەکۆمەڵدا یە ،ئەوەش ڕوونە هۆکاری ئەو مەترسی لەناوچوونە نیزامی بەربەری سەرمایەداری یە ،کەسەدان ساڵە سروشت و ژینگە دەشێوێنی و ،لەپێناوی دەسکەوتی خۆی ژینگەی پیس کردووەو،لەڕێگەی کارگەوکارخانەکانی و کەوتنەوەی ئاگری گەرەلەدارستانەکان و بڵاوبوونەی ڕێژەیەکی زۆری دووەم ئۆکسیدی کاربوون و بەتەواوی پیسکردنی ژینگە بەهۆی کارخانە زەبەلاحەکانیان وتێکدانی جیناتی مادەخۆراکیەکان ،لەڕێگەی موادی کیمیایی بۆزۆرکردنی بەرهەمی بێ کوالێتی و زیانبەخش ، بەگەروشیان هاوار دەکەن ،کەدژی هەوڵەکانی پاکردنەوەی ژینگەو داخستنی کارگەکانی قازانج پەرستی یە ،جەگە لەبەکارهێنانی جۆرهاچەک وچۆڵی فایرۆسی لەجەنگەکانیان و دەرکەوتنی ئاسەوارە خراپەکانی بەکارهێنانی ئەو چەک و چۆڵە فایرۆسیانە .ئەمانەهەمووی ئێستا بەتەواوتی سەرمایەدرای گەیاندوە بەلوتکەی بەربەریەتی خۆیی ،کەتازەترین هەڕەشەی وێران کردنی مرۆڤایەتی بڵاوبوونەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە .
بڵاوبوونەی ئەم ڤایرەۆسە کوشندیە ئەوەی دەرخست ،کەنیزامی بەربەریەتی سەرمایەدرای ،چونکە خۆی هۆکاری پیس بوونی ژینگەو سەرهەڵدانی پەتاکانە ،هیچ چارەیەکی پێی نی یە، جگەلەوەی باڵەکانی سەرمایەداری یەکتری تۆمەتباردەکەن ،بەبەرهەم هێنان و بڵاوکردنەوەی ،لەپێناوی باڵا دەست بوونی باڵێکیان بەسەر ئەوی تردا ،بەڵکو دەیەوێت ،لەڕیگەی بلاوکردنەوەی پەتاوە جاریکی تر خۆی نوێبکاتەوەو لەقەیرانەکانی خۆی ڕزگاربکات ،کەبەنزیکەیە سەدەیەکە ،لەژێرناوی دیموکراسی و بازاڕی ئازاد ،خەریکی تێکدانی سروشت وکۆیلەکردنی مرۆڤە بۆنانی ڕۆژانە ،بەلام ئەو خوشخەیاڵیەی مرۆڤایەتی ووردەووردە بەرەو پوکانەوە دەڕوات و سەرمایەداریش بۆمانەوەی خۆی پەنا بۆ ىلاوکردنەوەی ترس و بیم دەبات ،تاهاوڵاتیان بیر لەکۆتایی هێنان بەنیزامی سەرمایەداری نەکەنەوە .
کۆرۆنائەو ڤایرۆسەی ،کەدەبێتە وەبەرهێنانێکی گەورە بۆنیزامی سەرمایەداری ،لەڕیگەی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی چارەسەرو ئەوەندەی تر گیرفانی مرۆڤایەتی پێ خاڵی دەکەن و کۆمپانیاکانی دەرمانی نیزامی سەرمایەداری پێ قەبەدەکەن ،ئەوە جگەلەوەی خۆراک و پێداویستی ژیان ،لەسەر هاوڵاتیان گران دەکەن و قەیرانی ئاوخۆراک دروست دەکەن ،بەمەش دیسان سەرمایەدارەکان ،لەسەر هەژاری مرۆڤایەتی قەبەتردەکەن .
ئێستا لەبەشێک لەووڵاتان خەڵکی بەهۆی ترسی ،لەنەمانی خۆراک هێرش دەکەن بۆ عەمبارکردنی خۆراک ،چونکە نیزامی بەربەری سەرمایەداری بەگوێی مرۆڤایەتی داوە چارەسەری کۆرۆنا ماوەیەکی زۆری دەێت ،بەمەش ترس و بیمی خستوەتە ناودڵی مرۆڤایەتی ،لەباتی هەوڵدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نیزامە بەربەریە ،ڕادەکات بەشوێن خۆراک دا.
ڕەنگە ئێستا باشترین دەرفەت بێت بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی هەنگاو بنێت بۆسوسیالیزم خۆی ،لەبەربەریەتی سەرمایەداری ڕزگاربکات ،هاوپشتی و نێونەتەوە بوونی خەبات دژی ئەم نیزامە وفروانکردنی بەرەنگاربوونەوەی ،لەسەرتاسەری دنیادا ،بەهۆی بوونی پەتایەکی نێونەتەوەی .تەنها بەهۆی هاوپشتی و هاوخەباتی نێونەتەوەی دەتوانرێت کۆتایی بە نیزامی بەربەریەتی سەرمایەداری بهێنرێت و ژیان بۆسروشت و مرۆڤایەتی بگێڕدرێتەوە و مرۆڤایەتی ڕزگاری بێت ،لەکۆیلەیەتی کاری بەکرێ و پەتاکانی ئەو نیزامەو پاک بوونەوەی ژینگە.
هۆڵەندا
١٣/٣/٢٠٢٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە