کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون

ماوەی دوو سێ هەفتەیە هەموو بانکەکانی هەولێر و دهۆک لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە بەتاڵکراوە و هەمووی گواستراوەتەوە بۆ دەڤەری بارزان و شوێنی نادیار

ئەو مەلایە هەم درۆزنە، هەمیش گرینۆک!

Wednesday, 03.18.2020, 0:41

4367 بینراوە


لە سەر رووپەڕیی کوردستان پۆست چاوم بە بابەتێک کەو بە ناوی مێشکی ئۆخلۆکڕاتێک چی تێدایە.باسی مەڵا عەوڵاوکەسێکی دیکە بو من کارم بە کەسەکەی دیکە نییە.هەروەها بەڵگەی ساواکیی بونی مەلای تێدابوو/ نووسەریی ئەو بەڵگە نامانە مافناس حەسەن ئەیوب زادەیە بە نازناوی گۆران /. کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:
https://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=87357
نووسەریی ئەو بابەتە ناوی خۆی پاراستبووولە سەرناوی نووسەرێکی کورد لە تاران باسی هیندێک بابەتیی ناوخۆیی حیزبی دێمۆکڕات لە پەیوەندیی دەگەڵ ساواکی شآی ئیڕانی تیدابوو.لەو بابەتە تێدەپەرم وباسی ناکەم.بەڵام لە کۆتایی بابەتەکەدا ویدئۆیەکە ٧ خولەکیی مەلای تێدابووکە فەرمایشتان دەفەرمووێ.گۆیا ئەو کۆڕووسمینارە لە کۆیە گیراوە تا رێزلە مەلا بگێرێ ودوکتورآی ئیفتیخاریی پێ بدرێ!فەقێ ودوکتورآی ئیفتیخاریی؟
دامەزرێنەریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە رەچە خەڵكی ئازەربایجانی سۆڤیەت بووە بە ناوی جەعفەر باقرئۆف!ئەو حیزبە نە لە سەر خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی لێنراوە نە دامەزرێنەرەکەی کورد بووە.بۆیە وەتی ئەو حیزبە هەیە بناغەی لە سەر رێکاریی راست دانەمەزراوە،لە هەمان کاتیشدا بە هەزاران گەنجیی دڵپاک ومرۆڤی فیداکارلە ناو ئەو حیزبەدا گیانی شیرینی خۆیان سادقانە فیدای نیشتمان کردوە / رەوانیان شاد بێ.
داییم بەرپرسانی ئەو حیزبە لە ناو خۆیاندا بە ناکۆکیی درێژەیان بە ئەرکەکانی خۆیان داوە.نموونەی هەری زیندووژیانی کەمپنشینیی ئەو حیزبەیە لە کۆی سەنجەق کە کەتوونەتە بەررەحمی کەسێکی گومانئاوی وەک مسعود بارزانی کە خێریان پێدەکاو منەتیان لە سەر دادەنێ کە گۆیا پیاوی چآکە،چون رادەستیی کۆماری ئیسلامیان ناکاتەوە!هیچ دور نیە لە داهاتوودافشاری ناونەتەوەیی بکەوێتە سەر کۆماری ئیسلامی زەخت لە بارزانی بکرێ یان دەبێ لەوێ دەریان بکا یان رادەستیی تارانیان بکاتەوە.


ئەو کورتە ویدئۆیەی سەرەوە دوو بابەتی سەیری تێدایە!

یەک: 
بێگومان هەرکەس گەیشتە تەمەنیی پیریی ولە ٦٠و٧٠ی لادا، دڵی ناسک دەبێتەوە وبە وەبیرهاتنەوە هیندێک بیرەوەریی گریانی دێ وفرمێسکەکانی شۆڕ دەبنەوە!مەلای ساختە چی لەو کورتە فیلمەدا باسی کەسێک دەکا بە ناوی سلێمان نیژادیان کەخەڵكی شآری مهابادەو لەوێ دەژیا،لەو شآرەدا بە نازنای / دلە / دەناسرا.پێیان دەگووت دلەی نیژادیان.مەلا عەوڵا زۆر زیرەکانە لەو کورتە ویدئۆیەدا دەیگووت دۆستی من بووە وکاتی خۆی کە هاتۆتە باشووری کوردستان / حاجی ئۆمەران /کە ئاودیوی باشوور بۆتەوە کاتێک چاوی بە ئاڵای کوردستان کەوتووە پاڵی وێداوەو گیانی سپاردووە!
گریانی مەلا عەوڵا،گریانێکی ئاسایی نییە،لە کۆنگرەی چواری حیزبی دێمۆکڕات لە شآری مهاباد کە گیرا لەوێش بە گریانەوە دەستی دایە مایک وگووتی با دوکتور قاسملوو زیز نەبێ چون لەو چآکترمان نییە،دەستی بە گریان کرد!ئەوە گریانی ٤٠ ساڵ لەوەێ پێش بوو،ئەو کات مەلا عەوڵا گەنج بوو نەک پیر.دەرکەوت ئەو گریانەشی هەر فێڵو تەڵەکەی سیاسیی بووە.هەرلەوێ شەهید سەیدرەسوڵی دێهقان / بابی گەورە / ناز ناوی مەلا گرینۆکی لێنا.
داستانی مردنی سلێمان نیژادیان / کە دۆستی مەلا عەولانییە / لە سەر دیتنی ئاڵای کوردستان نەبووە،لە باشووری کوردستان.مەرحومی سلێمان لە مهاباد سەرەتا چایی خانەی هەبووە، پاشآن هەرلە چواڕێیانی ئازادی ئەو شآرە دوکانی زێڕینگەریی دانا.هیچکات لایەنگریی لە حیزبی دێمۆکڕات نەکردوە،بەڵكوم جۆرێک سەمپاتیی تۆخیی بۆ بنەماڵەی بارزانی هەبووەو وایدەزانی مەلا مستەفا قارەمانە!

سلێمانی نیژادیان چۆن کۆچی دواییکرد؟

  دوای رزگاریی باشووری کوردستان لە ژێڕ چەنگیی حیزبی بەعس،خەڵک رویان لە باشووری کوردستان دەکرد وفێری مامڵەوهێنانی هیندێک کەلوپەلی پێویست بون بۆ مهاباد.ئەو سلێمانەش دەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناو / س،هە / کە خەڵكی شاری مهابادەوئەویش هەر دوکانی زێڕینگەریی هەبووە،ساز دەبن پێكەوە بچنە باشووری کوردستان.ئەو کات مرۆڤ مەجبور دەبووبڕێک لەو رێگایە بە پێ ببڕی،رێگاش شآخاوی وبەرزوچڕوسینە کێش دەبێ،مەڕحومی سلێمانیش کەسێ قەڵەوبە خۆوە وبوو،یانی کێشی لەشی زیادبووە.لە هەورازێکدا دەگەڵ /س،هە / کە سەردەکەون فشآرێکی زۆریی بۆ دێ ودڵی لە کوتان دەکەوێ وهەر لەوێ دەمرێ!مەلاعەوڵا بە گریانەوە دەڵی،کە سلێمانی دۆستیی ئاودیوی حاجی ئۆمەران بۆتەوە وچاوی بە ئاڵای کوردستان کەوتووە وپاشآن مردووە! تەواوی سناریویەکی درۆ ودوور لە راستیە.
خۆ من ئەو کات دەگەڵێان نەبووم.بەڵام هەم سلێمـان وهەمیش ئەو کەسەی دەگەڵی بووە ساڵانێکی دوورودرێژە دەیانناسم.چۆنیەتی مردنی سلێمانم لەو کەس بیست کە ئێستێ لەو شآرە دەژی کە من لێی دەژیم.لە ناو بازاڕ تووشی بوم بەوردی شێوەی مردنی سلێمان نیژادیانی /دلە / بۆ گێڕامەوە.کاتێک گوێم لە قسەکانی مەلا عەوڵا بوولەو کورتە ویدئۆیەدا لە کوردستانپۆست پەرۆشییەکی زۆر دایگرتم وگووتم ئەوانەن رزگاریدەریی کورد؟ئەوانەن کە هەزاران منداڵی کوردیان بە کوشتداوە؟ئەوانە قەرارە داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستەوە بگرن؟مەلا بۆ خۆی کۆنە بەعسی بووە ومانگانە !پارەی لە سەددام وەرگرتووە بە نەمر مامۆستا هێمنی دەگووت: جاشە پیرە !یان سەرقافڵەی جاشآن؟

ئاڵای کوردستان!:

 ئەو ئاڵایەی کە لە باشووری کوردستان لە لایان بارزانییەکان هەڵدراوە وپێناسەی ئاڵای کوردستانی لە سەرنراوە.ئەگەر ئەوە راستیش بێ کە نییە،لە کوێی دونیادا بینراوە سەرۆکی عەشیرەیەکی نە خوێندەوار ئاڵابۆ نەتەوەیەکی مەزنیی وەک کورد دیارەبکا؟هیچ بەڵگەیەک نییە کە قازی محەممەد ئەو ئاڵایەی دابێتە مەلا مستەفاوپێی گووتبێ دەبێ بیپارێزی.
مەلاعەوڵای حەیاکی،مێژووی حیزبەکەی خۆشی نازانێ.لە قسەکانیدا کاتیك دەگری باسی ئاڵای کوردستان دەکا!مەبەستیی ئەو ئاڵایەیە کە بنەماڵەی بارزانی لە خەڵکی ساویلکەیان قالب کردوە!رەنگە مەلا لە ترسی بارزانییە کە ناوێرێ بڵێ ئەو ئاڵایە هی کوردستان نییە،ئاڵاو سروودوهیندێك هێمای نەتەوەیی کاری شەخس وسەرۆک وبەرۆک نییە،دیاریی کوردنی ئەو سیمبولانە دەبێ ناوەندیی زانستیی وسازی ودامودەزگای خاوەن پسپۆڕوشارەزا دیاریی بکەن.نەک تاکە کەسێک.
مەلا عەوڵاحەیاکی وێنەی فوسیلی سەردەمی بەردینە فکر دەکاتەوە وادەزانێ دونیای ئەوکاتە.لەو سەردەمەدا پەیوەندی وئاگاداریی خەڵک لە سەر تۆڕەکۆمەڵەیەتیەکان لەو پەڕی خۆیدایە.هیچ کەس بە دیتنی ئاڵای کوردستان دڵی ناتۆقێ وگیان ناسپێرێ.لە دوورەوەش لە ڕیگای مێدیاوتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەکرێ وێنەی ئاڵاش ببینرێ.دەڵێن: مرۆڤی درۆزن کەم حافیزیە،ئەوە ڕێک مەلای مەنشوور دەگرێتەوە.
وێنه‌یه‌کی زۆر یادگاری مەجلیسێکی مەهاباد ساڵی ۱۳۴۹ هەتاوی، لە چەپەوە دووهەم کەس خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد ماملێ، دوکتور کامیلی، خوالێخۆشبوو کاک سوله‌یمان نەژادیان، کاک عه‌زیز وه‌یسی، میرزا قاسم ئیسماعیل‌زاده، کاک حه‌بیب سه‌لیمی ژەنیاری سەنتوور و خوالێخۆشبوو سەیید ئیبراهیم تەپەڕەشی، ئەوانی دی نەناسراون

سندووقی کوردستانپۆست.
جەعفەرکەریمی




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4.5/5)