Wednesday, 18/03/2020, 0:41
7747 بینراوە
یەک:
دوای رزگاریی باشووری کوردستان لە ژێڕ چەنگیی حیزبی بەعس،خەڵک رویان لە باشووری کوردستان دەکرد وفێری مامڵەوهێنانی هیندێک کەلوپەلی پێویست بون بۆ مهاباد.ئەو سلێمانەش دەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناو / س،هە / کە خەڵكی شاری مهابادەوئەویش هەر دوکانی زێڕینگەریی هەبووە،ساز دەبن پێكەوە بچنە باشووری کوردستان.ئەو کات مرۆڤ مەجبور دەبووبڕێک لەو رێگایە بە پێ ببڕی،رێگاش شآخاوی وبەرزوچڕوسینە کێش دەبێ،مەڕحومی سلێمانیش کەسێ قەڵەوبە خۆوە وبوو،یانی کێشی لەشی زیادبووە.لە هەورازێکدا دەگەڵ /س،هە / کە سەردەکەون فشآرێکی زۆریی بۆ دێ ودڵی لە کوتان دەکەوێ وهەر لەوێ دەمرێ!مەلاعەوڵا بە گریانەوە دەڵی،کە سلێمانی دۆستیی ئاودیوی حاجی ئۆمەران بۆتەوە وچاوی بە ئاڵای کوردستان کەوتووە وپاشآن مردووە! تەواوی سناریویەکی درۆ ودوور لە راستیە.
ئەو ئاڵایەی کە لە باشووری کوردستان لە لایان بارزانییەکان هەڵدراوە وپێناسەی ئاڵای کوردستانی لە سەرنراوە.ئەگەر ئەوە راستیش بێ کە نییە،لە کوێی دونیادا بینراوە سەرۆکی عەشیرەیەکی نە خوێندەوار ئاڵابۆ نەتەوەیەکی مەزنیی وەک کورد دیارەبکا؟هیچ بەڵگەیەک نییە کە قازی محەممەد ئەو ئاڵایەی دابێتە مەلا مستەفاوپێی گووتبێ دەبێ بیپارێزی.
وێنهیهکی زۆر یادگاری مەجلیسێکی مەهاباد ساڵی ۱۳۴۹ هەتاوی، لە چەپەوە دووهەم کەس خوالێخۆشبوو مامۆستا محەممەد ماملێ، دوکتور کامیلی، خوالێخۆشبوو کاک سولهیمان نەژادیان، کاک عهزیز وهیسی، میرزا قاسم ئیسماعیلزاده، کاک حهبیب سهلیمی ژەنیاری سەنتوور و خوالێخۆشبوو سەیید ئیبراهیم تەپەڕەشی، ئەوانی دی نەناسراون |
© 2019- Kurdistanpost