بۆچی كۆرانی مه‌لا مسته‌فا ته‌نگیان به‌ هونه‌رمه‌ند موحه‌مه‌د شێخو هه‌ڵچنی؟

Wednesday, 03.18.2020, 1:17

5762 بینراوە


هونه‌رمه‌ندی ولاتپارێز؛ موحه‌مه‌د شێخو، دوای ئه‌وه‌ی دوو گۆرانی به‌ ئاشبه‌تاڵی مه‌لا مسته‌فا بارزانی ده‌لێت، ڕوبه‌ڕووی هه‌ره‌شه‌ی كوشتن ده‌بێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن كۆڕانی مه‌لا مسته‌فاوه‌.
------------------------
موحه‌مه‌د شێخو(1948-1989)، هونه‌رمه‌ندێكی میللی، كوردیی روژئاوایه‌، له‌ خێزانێكی جوتیاری ونه‌داری هونه‌ردوستن، به‌ هۆی دروستكردنی تیمێكی موسیكی له‌ قامشلو وتوماركردنی چه‌ند گۆانیه‌كی نشتیمانی ونه‌ته‌وه‌یی، رژێمی سوریا بریاری ده‌ستگیركردنی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش ناچار ده‌بێت ڕوو بكاته‌ باشور وتێكه‌ڵ ده‌بێت به‌ هونه‌رماندانی باشور (شه‌مال سائیب و ته‌حسین ته‌ها و گولبه‌هار و محمد جزراوی وعیسا به‌رواری) وده‌چێته‌ باره‌گایی بارزانی، وله‌سه‌ر داوای مه‌لا مسته‌فا گۆرانیه‌كیشی پێی ده‌لێت.
دوای ئاشبه‌تاڵی، ڕووده‌كاته‌ ئێران، ونارازی ده‌بێت له‌ ئاشبه‌تاڵی مه‌لا مسته‌فا ودڵگرانی خۆی به‌ گۆڕانی (دلڤینا من) ده‌رده‌برێت، كه‌ هونراوه‌كه‌ی هی مسته‌فا ئه‌تروشی یه‌، وتێیدا ڕه‌خنه‌ی توند له‌ مه‌لا مسته‌فا ده‌گرێت، كه‌ ئه‌و كات خه‌ریكی یاریكردن ده‌بێت به‌ قالكی شخارته‌وه‌ وشیعره‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی پێ ده‌هونێته‌وه‌ :

★قـالـکا زلـکا هـەر پـەڵاڤــێ
ژ بـەر بـای چـۆی بـەر بـارۆڤـێ
★شــەرمـە ژ دسـتـورێ راڤـێ
دووجا بــکــەڤـی ئــێـک داڤـێ
★تــە گـــرتــن چــاڤ ۆ بـــری
هەر ئەو بوون تو دسەردا بـری

راسته‌وخۆ دوای ئه‌و گرانیه‌، له‌ لایه‌ن كۆڕانی مه‌لا مسته‌فاوه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ خۆی و مسته‌فا ئه‌تروشی ده‌كرێت وده‌گوترێ كه‌ ئدریس بارزانی زه‌له‌یه‌كیشی لێداوه‌ له‌ باره‌گایه‌كه‌ی.
شێخو تێكه‌ل به‌ هونه‌رمه‌ندانی موكریان ده‌بێت و له‌شاری مهاباد تیمێكی تری موسیكی پێكدێنن، ودوای ئه‌وه‌ش عاشقی كچێكی ڕوژهه‌لاتی ده‌بێت، به‌ناوی (نه‌سرین)، وهاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
گۆڕانی دووه‌م تومارده‌كات، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی تر ره‌خنه‌یه‌ له‌سه‌رانی ئاشبه‌تاڵ، وشورش به‌ نه‌سرین ده‌شوبهێنێ، ده‌لێ :
★ خـۆزی نـەسـریـن تـو رابــبـی
جــــــــــارەکـا دی
نـــە ژ ڤـــێ دارێ ، ژ دارەکـا دی
نــــە ژ ڤــێ بـــنـێ ،ژ بــنـەک دی
واته‌خوزگه‌ شورشی دوباره‌ سه‌ری هه‌لدابووایه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ك به‌م داروده‌سته‌، به‌لكو له‌ داروده‌ستی تر!
ئه‌م هونراوه‌یه‌ش هی خه‌له‌ف زێبارییه‌، كه‌ ده‌گوترێ بو جارێكی تر كۆرانی مه‌لا مسته‌فای هاركرد، وكه‌تنه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌، وهه‌وڵی تیروركردنیشیاندا.
ئیدریس بارزانی كه‌ ئه‌وكات سیخوری ده‌زگای هه‌واڵگیری ساواكی شای ئێران بوو، ڕاپورتی دا به‌ ساوال كه‌ محمد شێخو، په‌یوه‌ندی به‌ حزبی شورشگێری كومه‌ڵه‌ و دیموكراتی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌، ویاخی یه‌ له‌ ده‌وله‌ت، بو ئه‌مه‌ش ساواك محمد شێخوی خسته‌ ژێر چاودێری تونده‌وه‌ ونه‌فی كرا بو باكوری ئێران.
له‌ دوای شورشی ئینقلابی ئیسلامی، به‌ رابه‌رایه‌تی خومه‌ینی، كۆڕانی مه‌لا مسته‌فا بوونه‌ جاش و سیخوری ئیتلاعات، له‌وێش راپورتیان به‌رزكردنه‌وه‌ دژی شێخو، ئه‌م جاره‌شیان به‌ تومه‌تی چه‌پگه‌راییی دژی ده‌وله‌تی ئیسلامی!

له‌ 31 مین ساڵیادی هونه‌رمه‌ند موحه‌مه‌د شێخودا كه‌ ئه‌مساڵ له‌ قامشلو به‌رز راگیرا، حه‌میدی برای بو یه‌كه‌م جار ئه‌وه‌ بو رای گشتی ئاشكرا ده‌كات كه‌ كاتی خۆی كه‌ سه‌ره‌دانی كردووه‌ له‌ ئێران، ده‌رده‌دڵی لای براكه‌ی ده‌ربریوه‌ وباسی ئه‌وه‌ی بو كردووه‌ كه‌ سێ جار له‌ ئێران له‌ هه‌وڵی تیروكردن رزگای بووه‌!
له‌م لینكه‌دا كه‌ په‌یجی كڤان، به‌ تیڕوته‌سه‌لی ئه‌وه‌ی به‌ به‌لگه‌ خستوته‌ڕوو، بیبینن:
https://www.facebook.com/KIVANPOST/videos/584894545432589/

موحه‌مه‌د شێخو، به‌ ده‌ردی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌وان زاخویی براو و له‌ كۆتایی ساڵی 1982 به‌ یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌ هاوریكانی ده‌كات له‌ ته‌هرانه‌وه‌ ده‌گه‌ریته‌وه‌ قامشلو، وبڕوای به‌ سه‌رانی شورش و ماڵباتی بارزانی نامێنی و خه‌ریكی كاسبی ده‌بێت و تومارێكی هونه‌ری له‌ روژئاوا داده‌نێت به‌ ناوی تومارگای باڤێ فه‌له‌ك، وتا ساڵی 1989 كوچی دوایی ده‌كات وله‌ مه‌راسیمی زور گه‌وره‌ له‌ شاری قامشلو وگرستانی هێللی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌شاردرێته‌وه‌.

*تێبینی:

بو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ڕای گشتی، پارتی له‌ ساڵی 2013 هه‌ڵساوه‌ به‌ گۆڕینی ناوه‌روكی گۆڕانی (دلڤینامن) وبه‌ شێوازێكی نوێ دایرشتووه‌و به‌ هونه‌رمه‌ندێكی تری كچ (نیهاوه‌ند یوسف) وتیپی موسیكی دهوكی پارتی سازی كردووه‌!
لێره‌دا لینكی هه‌ردوو گورانیه‌كه‌ داده‌نێێن وده‌توانن سه‌ره‌نج بده‌ن كه‌ چوون تیروری هونه‌ری پێكراوه‌، وجیاوازیان چوونه‌:

1- گۆرانیه‌ ئه‌سله‌یه‌كه‌ به‌ ده‌نگی محمد شێخو:

2- گۆرانیه‌ ده‌ستكاریكراوه‌كه‌ی پارتی دروستكردووه‌:





(دەنگدراوە: 10 . زۆرباشە: 5/5)