بۆ ئەو هەمو گرنگیە بۆ کۆرۆنا؟

Sunday, 22/03/2020, 13:57

8681 بینراوە


 ڕۆژانە سەدەها هەواڵ لەسەر کرۆنا دەخوێنینەوە یا دێتە پیش چاومان یان گوێ لەهەر کەناڵێکی میدیا دەگریت باس باسی کرۆنایە، ئەمەش وا دەکات توشی گومانت بکات لەم ڤایرۆسە!

ئەمەش نمونەی چەند خاڵێک کە زۆر دەبیسترێن، لەوانە:

•  ڤایرۆسی کرۆنا بۆتە هۆکاری داڕوخانی ئابوری، (داڕوخانی ئابوری خۆی بە ڕێوە بوو) ئێستاش ئاسانە کە ئابوری داڕما بیخەیتە ملی ڤایرۆسەکە و کەسانی سیاسی خۆیانی لێ بە دوور بگرن؟
• ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها پیرەکان و لاوازەکان دەکوژێت! گوایا لەبەر ئەوەی پارەی خانەنشینی بە شتی تر تەواو بووە، ئیتر ناتوانن پارەی خانەنشینەکان بدەن بەم شێوەیە پیرەکان لە کۆڵ خۆیان دەکەنەوە.
• ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆتە مۆتەکە کە تەواوی جیهان و مرۆڤایەتی دەترسێنێت، ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکان لە ترسدا بژین، ئەوانەی لە ترسیشدا دەژین بە ئاسانی کۆنترۆڵ دەکرێن.
• ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهینن بۆ ئەوەی پارەی وەرەقە نەهێڵێن، بەو شێوە باری ئابوری هەمو تاکێک لەسەر زەوی دەکەوێتە دەست دەسەڵاتداران، جگە لەو کەسانەی کە بە بیت کۆین مامەڵە دەکەن؟
• ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کراوە بۆ ئەوەی ئابوریی چینی پێ داڕمێنن، لەبەر ئەوەی ئابوری چین بە شێوەیەکی خێرا گەشەی دەکرد.
• ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی دەرزی کوتین لە سەرتا سەری زەوی بکەن بە ئیجباری. کەسیش نازانێت چ مادەیەک لەناو دەرزی کوتیندا هەیە!
• ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت بۆ ئەوەی ئازادیی گشتی سنوردار بکرێت؟

ئەمانە ئەو خاڵە گرنگانەن کە ڕۆژانە دەیانخوێنینەوە، لە هەمووی گرنگ تر ئەوەیە تەواوی میدیاکانی جیهان بەم باسەوە سەرقاڵن، هەر یەک دەیەوێت کلیکی زیاتر بەدەست بهێنێت هەموو لاپەڕەی یەکەمی راگەیاندنەکانی خۆیان کردۆتە باسی کۆرۆنا.
حکومەتی وڵاتەکان هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام سێ هێندەش کۆرۆنا زەق دەکەنەوە لەبەر چاوی خوێنەر میللەتی مەڕ ئاسا.
ئێستا دەبێت مرۆڤ تێبگات ئەم ڤایرۆسە بە دەستی ئەنقەست و بە شێوازێکی سیستماتیکی کۆنتۆرڵ دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە بیر بکەینەوە ئایا ئەم ڤایرۆسە هێندە خەتەرناکە وەک لەوەی باسی لێوە دەکرێت؟
زۆرێک لە وڵاتان وازیان لە  تاقیکردنەوە  هێناوە، بۆی هەیە ئەو وڵاتەی کە دەڵێت ١٠٠٠ توش بوی کۆرۆنامان هەیە ئەگەر تاقیکردنەوە (تێست) بکەن ئەو ژمارەیە سەدەها جار زیاتر بێت. لە وڵاتێکی وەک چین ژمارەی مردو گەیشتە ٣٢٠٠ لە وڵاتێکی وەک ئەڵمانیا ٤٨ ئەم ڕێژەیە زۆر کەمترە لەوەی کە ساڵانی رابردو خەڵک بە ئەنفلاوانزای زستانە دەمرد. بەڵام کێشەکە ئەوەیە کەس باسی ئەوەت بۆ ناکات کە ساڵی ڕابردو چەند کەس بە ئەنفلاوانزای زستانە مردون! وە هیچ کاتێکیش زەنگی ئاگادار کردنەوە لێ نەدراوە وەک ئەوەی بۆ کۆرۆنای لێ دەدەن.
ئێستا نازانم باوەڕ بە چی بکەم؟ تا ئێستا لە تەواویی ژیانمدا نەمدیوە ڤایرۆسێک هێندە گەورە بکرێت! ئەو ڤایرۆسانەی پێش ئەم ڤایرۆسە بڵاو دەکرانەوە هیچیان قوربانییەکانیان کەمتر نەبوو لەکۆرۆنا بۆ نمونە: ئەنفلاوانزای مەکسیکی، ئەنفلاوانزای سپانی، ئەنفلاوانزای ئاسیایی یان ئیبۆلا... 

هەریەک لەمانە:

• ڤایرۆسی ئەنفلاوانزای مەکسیکی H1N1 لە ساڵی ٢٠٠٩دا نزیکەی ١٧٤٨٣ کەسی کوشت ئەو ژمارەی کە تۆمار کراوە بۆی هەیە ژمارەکە زۆر لەوە زیاتریش بێت..
• ڤایرۆسی ئەنفاوانزای ئیسپانی H1N1 لە ساڵی ١٩١٨ تا ١٩٢٠ نزیکەی ٥٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن مرۆڤی کوشت.
• ڤایرۆسی ئەنفلاوانزای ئاسیایی H1N1 لە ساڵی ١٩٥٧ دا نزیکەی یەک ملیۆن مرۆڤی کوشت.
• ڤایرۆسی ئیبۆلا ICD-9, ICD-10 لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم تۆماری بۆ کرا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا نزیکەی ٦٠ هەزار مرۆڤی کوشت.
ئایا ئێستا کۆرۆنا چی زیاترە لەو ڤایرۆسانەی کە پێشتر مرۆڤایەتی کردۆتە ئامانج؟ وەڵامەکەی بۆ خوێنەر بە جێ دەهێڵم، بۆی هەیە ئەو خاڵانەی لەسەرەوە ئاماژەم پی کرد هەموی ڕاست بێت، بۆی هەیە گۆڕانکاری گەورە بەڕێوە بێت ، گۆرانکاری ئابوری، گۆرانکاری سەرتاسەری لەسەر زەوی یان شتی زۆر زیاتر، گۆڕانکاریەک کە هەرگیز بە بیری مرۆڤدا نەهاتوە...
چاوەڕێ دەکەین و بزانین کام گۆڕانکاری دەبێت یان کام کاولکاری ڕوو دەدات لەسەر ئاستی جیهان....
پێشتریش بابەتێکم لەسەر نوسی بەناوی (ڤایرۆس یان چەک) کلیکی ئەوەی خوارەوە بکە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە