دەستکەوتت مسۆگەر بکە، بە متمانە بە خۆبوونت

Sunday, 22/03/2020, 19:50

5627 بینراوە


لە کاتی نووسینەوەی ئەم چەند پەرەگرافەی ناو وتارەکەمدا ،هاوتەریب چەند ئەرکێکی ترم هەبوون بەڵام چونکە مەبەستم لە نووسینەوەی بوو تاوەکو بە زووترین کات بگاتە تۆی خوێنەر سەرئەنجام نوسینەوەی (مەحاڵ) نەبوو بۆ من،هەر لەگەڵ بەدەستەوە گرتنی قەڵەمەکەم تەواوی (مەحالی)یەتەکان لەلام وردە وردە بەرەو نەمان دەچوونەوە.بۆیە شتگەڵێک لای ئێمە زۆر قورسن پێش دەست پێکردنیان لەبەر ئەوە نیە کە بەراستی قورس و مەحاڵن بەڵکو ئەوە ئێمەین دەستمان پێنەکردووە و یان بڕیار مان لەسەر نەداوە . قورسترین شتێک کە بریاری لەسەر دەدەین و دەستی پێدەکەین بە پلانێکی تۆکمەوە ،ئەوا تەواوی ئەو لەمپەرانەی کە بڕیارە ڕووبەروومان ببنەوە خۆیان لەناودەچن،هەرچەندە گەورەبن ،بەرگەی شتێکناگرن کە وەک هێزی باوەربەخۆبوون لەناخماندا بوونی هەیە وامان لێدەکات بەپەرۆش بین بۆسەرخستنی پرۆژەکەمان.

بۆیە من لێرەدا ئەمەوێت لەبارەی متمانە بوون بە خود بدوێم ،ئەم متمانەیە واتە بوونی هێز بۆ دەستبەکاربوونی تاک لەو پرۆژانەی کە مەحاڵدا قەتیس ماون
لای تاکە کەس . ببینە ئێستا تۆ مەحاڵە لات ئەگەر بتەوێت هەموو شتێک بەدەست بهێنیت! ئێستا کە ئەم دێرەت لە نوسێنەکە خوێندەوە یەکسەر نەستت بریاری داکە (بەڵێ مەحاڵە)! لە راستیدا ئەمە تەواوی ئەو ترسەیە کە تۆی لە خاڵی سفردا چەسپاندووەو ناهێڵێت تەنها هەنگاوێک بەرەو ئامانجەکەت بنێت ، مانای نەبوونی متمانەیە بەخود ،بۆیە متمانە بە خود دەبێتە هۆی تێکشکاندنی تەواوی لەمپەرەکان،کە هەندێکی بەراستی لەمپەرن و هەندەکەی تری ئەسڵەن بوونیان نیە و خستووتنە خەیاڵدانی خۆتەوە.
پرسیارەکەتان لێرەوە دەست پیدەکات .من چۆن بتوانم زاڵبم بەسەر ئەو ترس و لەمپەرانەدا کە لە مێشکمدا گەڵاڵە دەبن پێش دەستکردن بە پرۆژەکەم؟! تەنها دەستپیکردنی هەنووکەیی بە کارەکەت و دوانەخستنیەتی بۆ دواتر و دیسان دواتر. ئەمە تەنها ڕێگایی دڵنیاییە کە نزیکت دەکاتەوە لە ئامانجەکانت .بۆیە دەتوانین بڵێین (دەستپێکردن بریتیە لە گەورەترین گۆرانکاری لە خود دا وهاوکارە بۆ تێکشکاندنی ئەو دیوارە گەورانەی لە ناخدا بە شێوەی ترس گەڵاڵە دەبن).
هەر خاڵی دەستپێکردنە کە دەبێتە هۆی متمانە بەخۆبوون ، دڵنیابە ئەگەر تۆ متمانە بەخۆبوون دروست نەکەیت لە ناخی خۆتدا ،بچووکترین لەمپەر لە ڕێگای کارەکەتدا وەکو لەمپەرێکی زەبەلاح دێتە پێش چاو. تۆ ڕۆژانە دەبینیت کە هاورێکانت بە خیرایەکی باوەرپێنەکراو بە لاتەنیشتدا تێدەپەرن و دەگەنە کاروانی سەرکەوتن ،کەچی تۆش لەگەل شکست هەر هاورێیت،پێویستە ئەمە دانی پێدا بنێیت و ئینجا کاری لەسەر بکەیت بە خۆت بڵێیت بۆ من تا ئیستا ئەوەم بەدەست نەهیناوە کە دەمەوێت ؟؟؟!!!
ئەبێت دلنیا بیت کە تەنها خاڵێکە جیاوازی لە نێوان تۆ و ئەواندا و هیچی تر ،ئەو خاڵەش بریتیە لە نەبوونی ترسێک لەئەواندا پێش دەستپێک و بریاردانی بە جێبەجێکردنی یەکەم خاڵی دەستپێک وە بوونی متمانەیەکی بەهێزبەخۆت ،وە ئەم متمانەیە وای کردووە کە کە باکی نەبێت بە هەرشتێک کە دێتە پێشی بەناوی لەمپەرەوە. دەبێت ئەوە بزانیت ئەوانەی کە لە کاروانەکە ماونەتەوەو نەگەشتوون بە ئامانجەکەیان،هەر ئەم هۆکارە بووە کە متمانەیان بە خۆبوون لە ئاستی پێویستدا نەبووە، دەی تۆ لە ئیستاوە دەستپێبکە و هەوڵدە خاڵی دەسپێک و متمانەی بەهێز لەخۆتدا ڕەنگ پێبدەوە و دواتر شتێک بوونی نابێت بەناوی لەمپەر و شکست لە کارەکەتدا،چونکە ئەم باوەر بەخۆبوون ومتمانەیە وا دەکات بەرگریەکی نەگۆریی لەتۆدا دروست بکات بۆ تەوای هەر ڕێگریەک و لەمپەرێک، وە هاوکاریت دەکات بۆ بەرهەمێنانی مێشکێکی فراوان بۆ دارشتنەوەی پلانەکانی دواتر لە کارەکاندا بۆ بەرپەچدانەوەی عەقڵە نیگەتیڤیەتیەکان کە ڕووبەرووت دەبنەوە .کە هەموو ئەمانەش پەیوەندی بە توانستەکانتەوەیە لە بواری ئیدارەدان .بەپێچەوانەی هەموو ئەمانەی سەرەوە ئەگەر تۆ دەست پێنەکەیت و پلان دانەنێیت ئەوا دڵنیابە هەر لە شوێنی خۆتدا دەمینیتەوە و پرۆژەکانت هەر له مێشکدا دەمێنێتەوە هەرگیز ناتوانیت پرۆژەکانت بکەیت بە واقیع.
بۆیە وانەزانیت کە گەیستنی هاورێکانت بە کاروانی سەرکەوتن هەر خۆوە یان بە شانس بووە،راستیەکە ئەمەیە، ئەوان بە قوربانیان داوە بە (کات،شوێن،حەزە لاوەکیەکان،ژیانیان)، بۆیە تۆش دەبێت ئامادە بیت قوربانی بدەیت بۆ سەرخستنی پرۆژەکانت و بەردەوام ئەمە بلیێتەوە بەتەواوی بڕوا تۆکمەکانتەوە(من ئەو کەسەم کە دەبێت ئەم کارە بکەم و کەسێکی تر نیە ئەم کارە بکات ،هەر من بکەری ئەم کارەم بەهاوکاری چواردەورەکانم ).
بۆیە هەر ئێستا بڕیار بدە و بڕواکانت بگۆرە و ئیستا بکە خاڵی دەست پێک و کار لەسەر ئەو هەستانەت بکە کە بوونەتە هۆی بوونی خاڵی لاواز لە تۆدا ،دەبێت ئەوە بزانیت خاڵە لاوازەکانت راستەخۆ پەیوەستن بە بیرکردنەوەکانت ،واتە هەر بە هێزی بیرکردنەوەتە وا دەکات کەسایەتیەکی بەهێزت هەبێت و هیچکات لاواز نەبیت بەرامبەر لەمپەرەکانی کە دێنە پێش بۆت. بەنموونە (بیلالی حەبەشی_ر.خ) بە لاوازترین مرۆڤ ناوبانگی دەرکردبوو پێش موسلمانبوونی و بەڵام هەر کە باوەڕی گۆرا و بووە موسلمان ئەوەبوو بەرگەی تەواوی ئەشکەنجەکانی گرت بە جەستەیەکی لاواز و باوەربەخۆبوونێکی بەهێزەوە ، ئەم ڕووداوە فێری ئەوەمان دەکات کە متمانە و باوەڕ بەهێزبوون دەبێتە هۆی بەرگە گرتنی تۆ بەرامبەر هەر لەمپەرێک ئەگەر چی جەستەشت لاواز بێت.بۆیە بیرکردنەوەکانت سنووردار مەکە و هەوڵدە تۆ ئەو کەسە بیت کە وێڵ بیت بەدوای عەقڵ و مێشکی تردا ،وێڵ بیت بە دوای ڕاوێژدا ،وێڵ بیت بە دوای کلیلی ئەو دەرگایانەی کە بەڕووتدا داخراون .بۆیە ئێستا کات بەفیرۆ مەدە و پاڵ بەخۆتەوە بنێ کە بچیتە سەر رێچکەی ئامانجەکەت و گرنگ نەبێت کەی دەیگەیتێ، گرنگ ئەوەیە تۆ بکەویتە سەر رێچکەکە و بە زنجیرە تەواوی ڕووداوەکانی دواتر تێدەپەرێنیت . دەبێت تۆ ئەمڕۆ بکەیتە ڕۆژی لە دایکبوونی (متمانە بەخۆت)،وەدەبێت خاڵی دەستپێکت بۆ پڵان و پرۆژەکانت دیاری بکەیت. ئەگەر ئەمە نەکەیت لە خاڵی سفردا چەق بەستوو ئەبیت .بۆیە بڕیاربدە وبلێ (من لەئەمڕۆوە تەواوی مەحاڵەکان لە ناخمدا دەگۆرم بۆ نامەحاڵ).

علی بەرزنجی :ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی بەریتانیا/گڵاسگۆ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە