له ڕاستیدا بۆچی ده بێ ئاوا بێت؟

Sunday, 22/03/2020, 20:21

2439 بینراوە


ڕاستی کاتێک که ئینسان ئاوه ڕێک له ده ست درێژی و پلانگێری وه ڵاتانی شه ڕ خواز و داگیر که ری ئه مریکا و روسیه و ئوروپا و تورکیا و مێژوی که سیف و خوێناوی یه ک سه ده ی ڕابردوی ئه وان تا به ئێستا له ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست "خاورمیانه" ئه داته وه، یه ک دونیا کاره ساتی جۆراوجۆر و خوێناوی تیدا به دی ئه کات که ئینسان توشی شۆک و دڵ وستان ده کات.
ڕاسته، که هه موو گه لانی زه حمه تکێش و نه ته وه کانی ئه م ناوچه به گشتی به ده ستی ده وڵه ته زلهێز و داگیرکه ر و هه ر وه ها دیکتاتور و فاشیزمه کانی ناخۆ توشی کاره ساتی دڵته زێن و نامرۆڤانه بونه ته وه ، بڵام به شێوه یه کی خاس، گه ڵی کورد دوچاری کاره ساتی وه ها بوه ته وه که بۆ ئینسانێکی دور له م ناوچه و دیاره جێگای باوه ڕ و سێقه نی یه.
کیمیاوی بارانی هه ڵبجه و سه رده شت و کۆمه لکوژ کردنی خه ڵکی بێ گۆناهی شه نگاڵ و کوشتنی پێنج هه زار ئینسانی زه حمتکێش و بێ گوناه و خاپور کردن سه دان شار و شارۆچکه ی کوردنشین و قه تڵ و عامی خه ڵکی کۆبانی و هه ر ئێستا عفرین و شار و شارۆچه کانی کوردستان باکور وه کو دیار بکر، نصیبین، سلۆپی و ئامێد و شار و شارۆچکه کوردنشینه کانی ڕۆژئاوای کوردستان وه ک گر سپی و عه فرین و سه دان کاره ساتی خوێناوی گه وره و بچوکتری له م شێوه ، یه ک پرسیاری گه وره ئه خاته به ده می مرۆڤایه تی که ئه مه چییه، که به گشتی به درێژایی زیاتر له یه ک سه ده و به خاس ئه مه یانزده ساڵه به سه ر میلله تێکی وه کو کورددا ئیهێنن؟ بۆ چی ده بێت ئه م هه موو کاره ساته نامرۆڤانه و وه حشیگه رانه به سه ر ئه م نه ته وه دا بهێنرێت؟
ئه بێت چی بکرێت تا وه کو ئیتر کۆتایی به م هه موو مه ینه ت و ئاواره بوون و ڕه شه کوژی و قه یرانه خۆێناویانه بهێنرێت؟ تا به که ی و چه ند دهه ی دیکه ئه بێت منداڵ و ژن و گه نج و پیری ئێمه به م شیوه یه ژیان به سه ر به رێت؟ بۆ ده بێت خه ڵکان و گه نجانی ئێمه هه میشه خۆیان بۆ ئاواره بوون و روو کردن له هه نده ران ئاماده بکه ن و حارزریش بن هه زاران قوربانیش له ڕێگای ئه م سه فه ره نامۆیه دا له به ڕ و به حریش بده ن؟
تا به که ی ده بێت ئه م میلله ته که به ئه ندازه ی چه ندین ده وڵه تی عه ره بی ناوچه ی خه لیج نفوز و ئینسانی تێدا ئه ژی ده بێت چاوه ڕوانی کۆمه ک و یارمه تی شه ڕخوازان و ده وڵه تانی سته مگه ری جیهان بێت؟ ئه ی بۆ ناکرێت که ئه م میلله ته هه ر وه ک سه دان ده وڵه تی گه وره و بچوکی "حه و سه د هه زار که سی " دیکه، خاوه نی ده سه ڵاتی سیاسی و ئابوری و کۆمه لایه تی و فه رهنگی خۆی بێت و ئه ونده ئازادی و مرۆڤایه تی و دیموکراسی تیدا بێت که به جێگای کۆچ و کۆچ کردن و قه تڵ و عام و جنیۆساید کردنیان، گه نجان و خه ڵکانی ڕۆژئاوا و جیهان به ره و خۆێ ڕابکێشیت؟
بۆچی، ئاو و هه وا که ی له وه ڵاتانی دیکه خراپتره؟ زه وی کشت و کاڵیه که ی له وان بی پیت تره؟ جه نگه ڵ و رۆبار و ده شت و کێوستان و سروشتی له هه نده ران بێ ره نگ تره ؟ خه ڵک و ژن و گه نج و ئینسانه کانی له ڕۆژئاوایه کان بێ ئاگاتر و بێ سه لێقه و ناتیکۆشه رترن؟ راستی بۆچ ئه بێت ئاوا بێت؟ بۆچی، ئه م میلله ت و نه ته وه له هه ساره ێکی دیکه وه به سه فینه دابزیونه ته خواره وه که به و شێوه یه چاوی مرۆڤایه تی له ئاستیدا کوێره و هه میشه به پلانی ژێر به ژێر و نا ئینسانی و دڕه ندانه کۆمه ڵکوژ و ده ر به ده ر ده کرێت؟
کاتیک که دێقه تیش ئه ده یت ناوچه ی کوردستان ئه بینیت که له هیچکام له و شتانه دا که باسم کرد نه ته نیا هیچی له هیچ وه ڵات و گه ڵێکیی دیکه که متر نی یه ، بگره له زۆر ڕووشه وه ، زۆری له به شێکی ئه و وه ڵاتانه که ئه مڕۆ خۆیان به ئاغا و سه روه ری دونیای دیموکراسی تۆ بڵێ (دونیای ئینسانکوژی بورجوازی و مافیای پاره) ده ناسرێن زیاتره.
ته نیا شتێک که میلله ت و خه ڵکی کورد به گشتی له ده وڵه تانی دیکه ی که متره "چه ک و ئامرازی ئینسانکوژه". ده ی ئه وه ش هه ر پێشکه ش به وان، بۆێه ئینسان نابێت و ناکرێت که هه رگیز بیر له کوشتنی هیچ گیان له به رێکی روی گۆی ئه م زه ویه بکاته وه. ئه وانه ی که ئه م کاره ده که ن و ئامانجی گشتیان ئه مه شێوه کرداره یه، ده بێ ئه وانه له رێزبه ندی ئینسانه دڕه نده کان و فاشیزم و مرۆڤ کوژه کاندا به حیساب بهێنرێن، تا رووی مرۆڤایه تی ڕاسته قینه له مه زیاتر پیس نه که ن. شتێکی دیکه ش که گه لی کوردی به درێژای مێژو تا به ئێستا ، هه زاران جار توشی نهامه تی و شکه ستی گه وره و جه گبڕی کردووه ، غایب بوونی حیزب و ڕێکخراویه کی سیاسی سکۆلار و مۆدێرن و پێشکه وتوو بووه. حزب و ڕێبه رانێک که ئامانج و پرۆگرامی ڕاسته قینه یان ڕزگاری هه ژاران و چه وساوان و زه حمه تکێشانی کوردستان بوبێت تا به ئه مڕۆش له نێو بزوتنه وه ی کورددا نابینرێت. ئه وه ی که بووه و ئێستاش هه یه، هه موو ئیحزاب و ڕیکخراوه یه کن که ئامانجی ڕاسته قینه یان له خزمه تی چێنی فیئودال و ده ره به گ و ئێل و عه شره ت و بنه ماڵه و وردکه بورجوازی نێو شاره کاندا بووه. مێژوی خه باتی خه ڵکی کورد لێواولێو پڕه له خیانه ت و خۆفرۆشی سه ران و ڕێبه رانی کورد و ئێستاش له دوای چه ن سه ده خه بات کردن دیسانه وه ئاش هه مان ئاش و ئاشه وانیش هه مان ئاشه وانه.
ئوردوغانی فاشیزم و ده وڵه ته که ی، هاوڕێ له گه ل هاوپه یمان و هاوبیره جیهانیه کانی دا، ئه و مرۆڤه دڕه ندانن که فه قه ت چه کی ئینسانکوژیان له گه لانی دیکه زیاتره، ئه گینا له هه مو روویه که وه ، ده کرێت له ریزبه ند و جه دوه لی مرۆڤایه تیشدا هیچ حیساب و کتابێکیان بۆ نه کرێت و بیان سڕنه وه. ئه وانه پشتیان به چه ک و سه رمایه وه به ستووه، ئه وانه مێشکیان خاڵی و ده روونیان تۆزاویه، خوراکی ئه وانه خوێنی ئینسانه کانه.
ئوردوغانی فاشیزم و ڕه گه زپه ره ست به هه موو چه کێکی مودێرنی ئه مریکی و ئه ڵمانی و هێزه ئینسانکوژه کانیه وه، ئه مه سێ مانگه بی وه چان خه ریکه ژن و منداڵانێک ئه کوژێت که هیچ تاوانێکیان جگه له وه که وه ک " کوردێک " له دایک بوون نییه، خه ریکه ماڵ و زه وی و سامانی خه ڵکانێک داگیر و تاڵان ده کات که سه دان ساڵه جێگای ژیانی خۆیان و باب و باپیرانیان بووه. هه موو ئه م کۆمه ڵکوژیی و ڕه شه کوژییه به ڕۆژی ڕوناک و له صه د مه تری بنکه و باره گاکانی ئه و ده وڵه ته به نێو دیموکراسیانه وه ک " ئه مریکا و روسیه و ناتۆی شه ر خۆاز" روو ده دات که بۆ خۆیان له هه موو ئه م وه حشیگه رێدا به شداری سه ره کین. بۆیه نه ته نیا لێ بێ ده نگن ، به ڵکو له هه موو ڕوویه که وه یارمه تی ده وڵه تی فاشیزمی تورکیا و هه موو ئه و گروپه تیرۆریسته ئیسلامێانه ش ئه ده ن که له هه موو جنایه تێکی غیره ئینسانی دا به شدارن . تازه زه ختێکی زۆریش له تورکیا ده که ن که کۆمه ڵکوژیه که ی به په له ئه نجام بدات تا بتوانن هه ر چی زووتر " په یکی کۆنیاکه که یان" به سه لامه تی هه موو ئه و ژن و منداڵه بێ گۆناهانه که خۆینیان به ناهه ق له نێو ماڵ و کۆڵان و جاده دا ڕه ژاوه هه ڵبده ن ". مانای ئه م قسه یه ئه وه یه که هه ر چیت کردوه زوتر کۆمه ڵکوژیان بکه با شه ڕه که ته واو ببێت.
له لایه کیشه وه جه نابی آندرس فوگ راسموسن سه ڕۆکی ناتۆ له "فرمایشه کانی" چه ند ڕۆژی رابردو دا ئه ڵێت تورکیا هه قی خۆیه تی که له مه رز و سنوره کانی خۆی پارێزگاری بکات. ئه م جه نابه، وه ها نیشان ئه دات ، که خه ڵکی هه ژار و ئازادیخوازی عفرین و کۆبانی به تۆپ و تانک و تیاره و چه کی کۆمه ڵکوژ هێرشیان کرده ته سه ر تورکیا و خه ریکن ده وڵه تی فاشیزمی ئوردوغان ئه روخێنن. ئاخر ئه ی شه ڕخوازی بێ ویژدان، ئه ی مه سئولی ئینسانکوژ و له ئوردغان فاشیست تر، پێم ناڵێت که خه ڵکی عفرین و دیکه شاره کانی ڕۆژئاوا چی یان له تورکیا کردووه که ئا به و شێوه یه جنیۆساید و کۆمه ڵکوژ ئه کرێن؟
مه گه ر هه موو شه ڕ و قه یران و کۆمه ڵکوژی و جنیۆساید و خوێنرشتنێک بێ ئێوه له م دونیادا کراوه؟ مه گه ر هه ر ئێوه نین که پلانی هه موو شه ڕ و ئاژاوه ێک له م سه ر بۆ ئه و سه ر دونیا دائه ڕێژن و ڕێکخراوه و گروپه فاشیزم و ئیسلامی و غیره ئیسلامی و مافیاکانی بۆ ساز ئه ده ن؟ به ڕاستی بۆ دونیای به شه رێت زۆر شه رمه ، که که سانێک وه ک ئێوه ئه م دونیایه به رێوه ئه به ن!
ده ی با هه موو پێکه وه بڵێن ڕوو ڕه شی و سه رشۆڕی و نه مان بۆ ئه م خوێن رێژ و فاشیزمانه، و سه رکه وتن و ژیانێکی پڕ له خۆشه ویستی و ئازادی بۆ هه موو کرێکاران و گه لانی چه وساوه ی جیهان.
عیزت دارابی
2020/03/18

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە