کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


کوڕەکەی قازی موحەمەد بناسن

Sunday, 03.22.2020, 20:31

5391 بینراوە


شێرکۆی کوڕی هەژار موکریانی کە خۆی و باوکی خۆیان بە نۆکەری ماڵی مەلامستەفا دەزانی، شێرکۆ لە کتێبی کارەساتی کۆمیدیایەکدا کە لە نووسینی خۆیەتی لە لاپەڕەی ٣٣٧ دا لە بارەی (کوڕی رەش یان عەلی قازی) کوڕی (قازی محەممەد) ئاوا دواوە:
- عەلی قازی بە ناوی ئەوە کە قازییە وکوڕی پێشەوایە دەچێتە ساواک و دەرباری شای ئێران دەچێتە سازمانی سیاسی ئامریکا دەچێتە حیزبی بەعسەوە شتێکی کە پێشتر لە بیرم چووبووئەوەیە دەچێتە دەزگای جاسووسیی وڵاتی ئاڵمانیشەوە هەر فریای چوار دەوڵەت دەکەوێت!؟

ئەوە چ مێژوویەکە بۆیان داڕشتووین؟ کام کارەسات ماوە بە سەرمان نەهێنن؟ ئایا حیزبەکان دواکەوتوون یان نەتەوەی کورد؟ ئەگەر کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هوشیارە بۆ داییم مێژووی پڕ لە کارەساتی بۆ دووپات ئەکەنەوە؟
ئەگەر حیزبەکان خەباتکار و پێشکەوتوون بۆ ناتوانن پێش بەو هەمووە نەهامەتیە بگرن؟
پیرۆزکردنی سەرکردە و بنەماڵە لەو بەشەی وڵات بۆتە دابونەریتێک کە کۆتایی پێنایە! تڕاژیدی لە سەر تڕاژیدی بە سەرمان ئەهێنن کەچی هەر چەپڵەیان بۆ لێدەدەین و دووژمن دەکەینە تاوانباریی سەرەکی. حیزب وسەرکردە و سەرۆک هۆز و دەرەبەگەیش وەها سواری ئەو دیرۆکە خەسیوە بون کە حازر نین دابەزن و پێ لە سەر هەڵەکانی خۆیان دابنێن.ئەو چ رۆژگارێکە بە دەستی خۆمان تان وپۆی بۆ دەچنین هاواریشی بۆ ئەکەین!
جەوهەر و جینسی حیزب و تاقمێک لە سەرکردەکان وەها لە بەرۆکی خۆمان دەدین کە هیچ تۆفان و باهۆزێک جووڵەی پێناکا. هۆیەکەش ئاشکراولە بەر چاوانە. نەتەوەیەک لە ساڵێکدا ٢ خوولەک کتێب بخوونێتەوە درەنگ لە گێژاوی نەزانیدا دەرباز ئەبێ. مێژوو راوەستانی بۆ نییە ئەوە ئیمەین لە تۆنێلەکانی مێژوودا گیرمان خواردوە.هەر دەڕۆین و پێناگەین. هەر دەڵێن وتێناگەین! وەها لە زلکاوی بێ خەبەریدا چەقیوین توانامان نییە بەرەو پێش بجووڵێێن.
سەڵاح شەمس بورهانی


عەلی قازی کوڕی قازی محەممەد! بۆچی دەستوری تیرۆرکردنی  سەلاح شەمس بورهانی دا؟

  شەهید سەلاح شەمسی بورهان کەسایەتیەکی رووناکبیر و لە رێبەرانیی یەكێتی کومونیستەکانی ئێران لە مانگی یەکەمی هاویندا (مانگی تیر - لە ساڵی ١٩٨٠) ی زایینی بە دەستوری عەلی قازی کوڕی قازی محەممەد لە گەرەکی تەپپەی قازی لە شاری مهاباد بە دەستی کەسێک بە ناوی عوسمان خزرپوور بەهاوکاریی سێ کەس لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی جەمشید حەسەنی سمایل خات زاراو... تیرۆر کرا!
عوسمان خزرپوور لە شەوی ئەو تیرۆرەدا خۆی گەیاندە ماڵی مونتەقیمی قازی یەکێک لە ئامۆزاکانی عەلی قازی و خۆی شاردەوە! پاشان بە یارمەتیی مونتەقیمی قازی چوو بۆ عێڕاق و بوو بە پەنابەری کوڕی رەش.هەروەها سێ کەس لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە هاوکاریی ئەو تیرۆرە بوون دوای چەند رۆژ لە زیندانیی کردنی بە قەستیی لە لایان حیزبی دیموکرات ئازاد کران. رۆڵی ناساندنی عوسمان خزرپوور بە عەلی قازی لەلایان عومەر قازی بووە.

هۆی تیرۆری سەلاح سەمسی بورهان بەو شێوەیە بووە

  عەلی قازی یان کوڕی رەش کوڕی قازی محەممەد دەگەڵ سەلاح شەمسی بورهان ساڵهای دوور و درێژ نیشتە جێی وڵاتی ئاڵمان بون. بکوژ لە ژێڕ ناوی پەیوەندیی بازەرگانیی سەفارەتی ئێران خەریکی خزمەتگوزاری بووە بە نیزامی پادشایی لە ئێران. بۆ نموونە؛ کاتیك شای ئێران سەفەری بۆ ئاڵمان دەکرد رێوڕەسمی پێشوازیکردنی شای وەئەستۆی خۆی دەگرت!
رەوانشاد سەلاح شەمسی بورهانیش کە لە ڕێبەران و چالاکوانانی کۆنفدڕاسیونی خوێندکارانی ئێران بووە لە رێکخستنی خۆنیشاندانەکان بە دژی شای ئێران رێبەرایەتی دەکرد.
دوای شۆڕشی گەلانی ئیڕان عەلی قازی دەیخواست لە ژێر ناوی کەسایەتی باوکی و سەرمایەی سیاسیی باوکی بگەرێتەوە بۆ شاری مهاباد و جڵەوی دەسەڵات بگرێتە دەست خۆی. بەڵام سەلاح شەمسی بورهان کە عەلی قازی باش دەناسی لە چەند متینگێک و خۆنیشاندانێک دەستی کرد بە لە قاودانی کوری رەش تا خەڵک زیاتری بناسێ و بە خەڵک بڵێ کە کەسایەتی کوڕی رەش چۆنە. بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر وشیار بنەوە.
عەلی قازی سەلاح شەمسی بورهانی وەک لەمپەرێک بەرانبەر بە خۆی دەدیت و دەیزانی دەبێتە هۆی گەرانەوەی خۆی و ناتوانێ مەبەستەکانی خۆی جێ بە جێ بکا! بۆیە تەنیا رێگایەکی کە هەڵیبژارد تیرۆری سەلاح شەمسی بورهان بووە!

تێبینی: ئەو بابەتە یەکەمجارە لە کوردستان پۆست بڵاو دەبێتەوە





(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 4.5/5)