ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

په‌یامێك له‌لایه‌ن كۆرۆنا بۆ گشت گه‌لی جیهان

Monday, 03.23.2020, 21:47

2804 بینراوە


به‌ناوی ئۆكسیجنی پیرۆز
له‌ كۆرۆناوه‌ بۆ گه‌لی جیهان
دروودی هه‌وا و ئاو و ئاگر له‌ مناڵی مرۆڤ
وه‌كو ده‌زانن من به‌ وایرۆس و میكرۆبێكی پیس ناسراوم، ده‌زانم هه‌موتان ڕقتان له‌منه‌..
به‌ڵێ ڕاسته‌ ..، من ته‌نیا مرۆڤه‌كانم كردووه‌ ئامانج و ده‌ست ناخه‌مه‌ گیانه‌وه‌ره‌كان و ڕووه‌كه‌كان و هیچ بونه‌وه‌رێك جیا له‌ مرۆڤ..
ده‌مه‌وێت بزانن كه‌ من سه‌ره‌رای ناسراویم به‌ كوژه‌ری بێوژدان، خزمه‌ت و چاكه‌یه‌كی زۆڕ گه‌وره‌ ده‌گه‌ینمه‌ گوێی زه‌وی كه‌ پێویسته‌ بزانن
یه‌كه‌م ئێوه‌ له‌ چیرۆك و ئه‌فسانه‌ی سه‌خته‌ دوور ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌كان ڕوبه‌روتان ده‌كه‌مه‌وه..
هاتومه‌ كه‌ بۆتان ئاشكرا بكه‌م كه‌ مه‌ڵاكان و كه‌شیشه‌كان و خاخامه‌كان و په‌ڕله‌مانتاران و جه‌نه‌ڕاله‌ جه‌نگیه‌كان و سیاسه‌تمه‌داران خودا نین و هیچ هێزیكیان نیه‌ و هیچ شكۆیێكیان نییه‌ كه‌ به‌ مردنیانیش چوار كه‌س ناهێنه‌ سه‌رشه‌قام و له‌یێك كۆنابنه‌وه‌ و دوعایه‌كیش بۆی ناخوێنن‌
هه‌رچه‌نده‌ حه‌تا به‌ میكرۆسكۆبیش بینینی من سه‌خته‌، به‌ڵام وه‌كو ده‌بینن بۆ كه‌ ته‌واوی جیهان توشی گێژاوه‌ و تۆقاندن بكه‌م بۆ من كارێكی سه‌خت نه‌بوو.
ببینن چۆن شه‌قام و بازاری كڕێن و فرۆشتنی ئیوه‌ و كۆلانه‌كان و شوێنه‌ گشتیه‌كانم به‌تاڵ كرد له‌ مرۆڤ و جموجول..
ببینن چۆن له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی زانایانی پوشالی ئایینی ئێوه‌م بێده‌نگ كرد
ببینن چۆن مزگه‌وته‌كانم داخست
كه‌نیشته‌كان و كلیساكانم داخست
ته‌واوی شوێنه‌ پیرۆزیه‌كان و گشتیه‌كانی ئێوه‌م داخست
به‌ڵام بزانن كه‌ من پیرۆزم و كارێكی چاك ئه‌كه‌م
به‌ڕاشكاوانه‌ پێتان ڕاده‌گه‌ینم كه‌ من خودی خودام..
بڕوا ده‌كه‌ی یان نه‌ گرنگ نییه‌، به‌ڵام خۆت بیربكه‌ره‌وه‌ كه‌ی كه‌سێك له‌ ته‌واوی مێژوو جورعه‌ت و توانایی ئه‌مه‌ی كه‌ من به‌ ڕاحه‌تی ده‌كه‌م هه‌بووه‌
هه‌وا و ئۆكسیجنی پیرۆزم له‌ دۆكه‌ڵی ئوتومبێله‌كان و كارخانه‌كان تا ڕاده‌یه‌كی زۆڕ ڕزگار كرد و له‌كاتێكی نزیكدا به‌یه‌كجار له‌ناویان ئه‌به‌م..
له‌ كاتێكی نزیك دا ده‌بینن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بڕیاری سێداره‌دان به‌سه‌رتان ده‌دا، ئه‌وه‌ی كه‌ قوتی ئێوه‌ی ده‌بڕی به‌ناوی سه‌رۆك و وه‌زیر و فه‌رماندار وایان لێ ده‌كه‌م له‌ ماڵی خۆیان زیندانی ببن و یه‌ك به‌یه‌ك به‌ره‌و گۆڕستان ئه‌یاننێرم به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌ره‌یه‌ك نرخ پێ بدرێت جۆڕێك كه‌ زیاتر له‌ سێ ، چوار كه‌س له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی ئاماده‌ نه‌بن و ته‌نانه‌ت دوعایه‌كیش بۆی نه‌خوێنن
بۆیه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ له‌ من تڕساون كه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستم بگاته‌ قوڕگیان خۆیان دڵیان له‌ ترسان و مێشكیان له‌ نه‌خۆشی ده‌ڕوونی ئه‌وه‌ستێ.
نازانم كه‌سانی جوامێر و مه‌زڵوم بۆ لێم ئه‌ترسن، پێم سه‌یره‌ تا ئێستا هۆشتان نه‌هاتووه‌ كه‌ من كێم و چی ده‌كه‌م. نازانن ته‌نیا كه‌سانی تاوانبارن كه‌ له‌ مردن ئه‌ترسن و ترس مگناتیسی په‌لكێشی منه‌ به‌ره‌و ئه‌وان؟
له‌كاتێكی نزیك ڕێگری له‌ سیاسیه‌كانیش ده‌كه‌م كه‌ چیتر نه‌توانن به‌ده‌وری یێك كۆببنه‌وه‌ و به‌رده‌وامی بده‌نه‌ فتنه‌ و فه‌ساد و درۆ
سه‌رمایه‌داره‌كانی ئێوه‌م توشی ئیفلاسی كردووه‌، هه‌مان كه‌سان كه‌ ئێه‌وه‌ی مه‌حكوم به‌ هه‌ژاری و بێده‌رامه‌تی كردبوو.
ڕێگریم له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان كرد كه‌ چیتر خوێنی مه‌زڵومه‌كان نه‌ڕێژن
سه‌ركرده‌ شه‌ڕخوازه‌كان چیتر ناتوانن له‌یێك كۆببنه‌وه‌ بۆ كه‌ پیلان به‌سه‌ر ئێوه‌ بگێڕن و بارووت و ئاگر به‌سه‌رسه‌رتان ببارێنن و خۆیان به‌ نوێنه‌ری خوا و ئاشتی و مرۆڤایه‌تی ناوزه‌د بكه‌ن
من ئه‌زانی كه‌ی له‌ناو ده‌چم، كاتێك ئێوه‌ هه‌ڵسێنه‌ سه‌رپێ و هاوكارم بن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م دڕندانه‌ و ئه‌م درۆزنانه‌ی له‌ناو كلێسه‌كان و مزگه‌وته‌كان و كنیشته‌كان و په‌ڕله‌مانه‌كان و كۆشكه‌كان، هیچ گومانتان نه‌بێت هیچ ئیشه‌كم به‌ئێوه‌ نابێت و كاتێك سه‌ركه‌وتنتان هێنا منیش ده‌ڕۆم و واز له‌ دونای ئێوه‌ ده‌هێنم، ئه‌گینا ئێوه‌ی مه‌زڵومیش شان به‌شانی زاڵمه‌كان له‌ناو ده‌چن.
له‌گه‌ڵ دروود و ڕێزم بۆ مه‌زڵومان (كۆڕۆنا)

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 13 . زۆرباشە: 4/5)