Tuesday, 24/03/2020, 23:19
25727 بینراوە
(سڵاو لە گیانی پاکت باوکە گیان، حەز دەکەم پێت ڕابگەیەنم تۆ هەتا ئەو رۆژەی کە ماڵئاویت لێکردین هەر دەتوت هیچ کەس وەک پارتی و کاک مسعود و بارزانی باوک دڵسۆزی کورد نین و لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوە لەسەر ئەو بۆچوونەت کێشەت بۆ خانەوادەکەمان دروست دەکرد و مامە سابیرم کە برا بچووکتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بوو دوای ئەوەێ ٩ شەو لە قوڵە پووشینەی شاخی پیرەمەگرون بە بریندای مایەوە و تا شەهید بوو کەس بە دەنگیەوە نەچوو. هەموو پارتیەکانی گوندی قەرەچەتان ئەو راستیە دەزانن. بەڵام بەداخەوە ئەوە سێ شەوە تۆ لە ژێر خاکی یەکێک لە بچووکترين ئەندامی لقی چواری ئەو پارتەی هەر دیفاعت لێدەکرد تەنها بە کۆمێنت یان تەلەفۆنێکیش بەشداری پرسەکەتیان نەکرد لە کاتێکدا هەر ئەم شەو لە بارەگای بارزانیەوە دوو پرسە نامە ئاراستەی دوو بنەماڵە کراوە. لەوانەیە باوکە گیان هۆکارەکەی ئەوە بێت كه ( ) ئەگینا دەبوایە ئەوەندە وەفایان بۆ برای شەهید و پێشمەرگەیەکی خۆیان هەبوایە کە زیاتر لە دوو ساڵ لەسەر جێگا کەوتبویت یەک کەسیان بهاتایە پێنج خوولەک سەردانیان بکردیتایە، یان هیچ نەبوایە دوای مردنەکەت بە تەلەفونێک بەشداری پرسەکەتیان بکردایە، هیوادام ئەمە لەگەڵ خانەوادەی شەهیدانی تر دووبارە نەبێتەوە، روحت شاد.) د.شەریف قەرەچەتانی |
© 2019- Kurdistanpost