دروستکەری کۆرۆنا دەستگیر کرا

Wednesday, 25/03/2020, 11:34

263930 بینراوە


وەک پێشتر لەبابەتێکدا باسم کرد ئەم ڤایرۆسە دەستکردی مرۆڤە و یارمەتی دەرەکی تێدا بوە و بە پارەی بەناوبانگترین کەسی سەر زەوی بەرهەم هێنراوە..
لە ساڵی ٢٠٠٩ دا کۆمەڵەی دەوڵەمەندەکانی جیهان کۆبونەوەیەکیان ساز کرد ئەم کۆبونەوەیە نهێنی بوو، ئەم کۆبونەوەیە یەک مەبەستی سەرەکی هەبو ئەویش ئەوە بوو کە دەبێت رێگا چارەیک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی کەم بکەنەوە بۆ ٢٥٠ ملیۆن کەس، واتە لە ناو بردنی زیاتر لە ٩٥% مرۆڤ. ئەمە کورتەی باسەکەمەو ئێستا درێژە بە باسەکەم دەدەم.
سەرەتا با لەوەوە دەست پێ بکەین کە سۆشیال میدیا و زۆرێک لە سەرچاوە هەواڵیەکان ، ئەو هەواڵ و ڤیدیۆیان دەسڕنەوە کە خۆیان نەیانەوێت باسی لێوە بکرێت، ئەمەش بۆ شاردنەوەی راستیەکانەو دەیانەوێت خەڵک بە لارێدا بەرن.
سۆسیال میدیا بلۆک
 سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢١-١-٢٠٢٠ بڵاو کرایەوە هەمان ڕۆژ بڵاو کرایەوە کە ڤایرۆس لە واشنتۆنیش بڵاو بۆتەوە، چین لە سەرەتای مانگی سێ وە توانی کۆنترۆڵی ئەم ڤایرۆسە بکات و کۆمپانیاکانی کەوتەوە کارکردن وەک جاران واتە باری ئابوری گەڕایەوە دۆخی جاران.
کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا
  لەڕاستیدا ئەم ڤایرۆسە کۆتایی ژیان نیە لەسەر زەوی ، بەڵکو ئەمە نیشاندانی هێزە لە نێوان دەسەڵاتداران و کەسانی ئابوری لەسەر هەسارەی زەوی.
پێشتر لە بابەتێکدا باسم کرد کە کۆمەڵێک هەن لەناو سوپای ئەمریکادا کە دەیانەوێت کۆمەڵی ئیلومیناتی یان کەباڵ لە هێزو پارە داماڵن و هێز و پارە بگێڕنەوە بۆ مرۆڤایەتی.
لە پاش بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکە یەکەم کاری ئەم هێزە کە کردیان ئەوە بوو نابێت بانکەکان هاتوچۆی پارە ڕاگرن، لەبەرئەوەی ئەوان دەیانزانی کە دەبێت خەڵک لە ماوەڵەوە بمینێتە وە تا ڤایرۆسەکە بڵاو نەبێتە.. بۆ ئەو مەبەستەش بانکەکان ئاگادار کرابونەوە کە نابێت کاروباری بانک ڕاگیرێت.
پاش ئەمە گوگڵ لە ١٧-٣-٢٠٢٠ دا تەسلیمی ئەم هێزە بوو بەوەی کە ئیتر سانسۆر نەخاتە سەر هیچ بابەتێک..پێش ئەوە گەورە بلیۆنەر بیڵ گەیتس لە ١٣-٣-٢٠٢٠ دا وازی لە مایکرۆسۆف هێنا و وازی لە گەیتس فاوندەیشن هێنا، بۆ؟
گوگوڵ بلۆک نەما
 لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بلیۆنەرەکان کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا کە زۆر نهێنی بوو، لەم کۆبونەوەیەدا گرنگترین خاڵ کە باسی لێوە کرا ئەوە بوو کە نسبەی دانیشتوانی سەر زەوی کەم بکەنەوە بۆ ٢٥٠ ملیۆن، واتە ٩٥% خەڵکی سەر زەوی لەناو بەرن. بۆ ئەوەی ئەم پلانە بکەوێتە جێ بە جێ کردنەوە بیڵ گەیتس کرا بە بەرپرس بۆ ئەم باسە، بیڵ گەیتیس ١٠ بلیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ ئەم مەبەستە، بڕیار بوو لە ڕێگای ڤاکسینەوە مرۆڤەکان بە تەدریجی لەناو بەرن.. ئەم کارە سپێردرا بە کۆمپانیای گەیتس ڤاوندەیشن. کاری کۆمپانیای گەیتس فاوندەیشن چیە؟ دروست کردنی ڤاکسین.. دوای دێمەوە سەر ئەم بابەتە.

ئابوری:

چین بڕیار بوو لە مانگی دوی ٢٠٢٠ وە چی تر کاڵا نەفرۆشێت بە ئەمریکا بە دۆلار، لەبەر ئەوەی لە ئەمریکا دۆلار چاپ دەکرێت بێ ئەوەی ئاڵتون لەبەرامبەریدا هەبێت لە بانکی مەرکەزی ئەمریکی.. ئەمەش حکومەتە سێبەرێکەی ئەمریکای نیگەران کردبوو، واتە ئەو حکومەتە نا کە دۆناڵد ترامپ بەڕێوەی دەبات، بەڵکو حکومەتی سێبەر یان کەباڵ/ئیلومیناتی.. ئەمانەش ویستیان ددانیا نیشانی چین بدەن، لە ڕێگای ئەم ڤایرۆسەوە کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراوە ، بە خۆشحاڵیەوە ئەم ڤایرۆسە جۆرێکی زۆر خەتەرناک نیە واتە زۆر بە هێز نیە و جۆرێکی تری کۆرۆنا هەیە کە زۆر لەم ڤایرۆسە کوشندە ترە.. ئێستا زۆرێک لە وڵاتان لەگەڵ چیندا هاوڕان، وەک بەرازیل، خواروی ئەفریقا،سعودیە ، هیندستان، ڕوسیا...وە زۆرێک لە سوپای ئەمریکا و مخابەرات و هێزی دەریایی و ئاسمانیش دژی ئەم حکومەتی سێنەبەرن و بە نیاز بوون نمایشی سەربازی بکەن لە ئەوروپا..ئەم نمایشە نە دژ بە روسیا نە دژ بە هێچ ولاتێک ئەمە تەنها نیشاندانی ددانی سوپایە دژ بە حکومەتی سێبەر.(گروپی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوەوەی حکومەت).بۆ ئەم مەبەستەش ئەمریکا ٦٠٠٠ سەرباز و ٣٠٠٠ ئالیاتی ناردوە بۆ ئەوروپا، پێشتریش ئەمریکا ٣٠٠٠٠ هەزار سەربازی لە ئەوروپا هەبو.. لە هەموی سەیر تر ئەوەیە ئەم هێزە نێردراوە بە بێ ماسک یان جلی تایبەتی دژە ڤایرۆس! ئەمەش خۆی لە خۆیدا پرسیار دروست دەکات کە لەم کاتەدا خەڵک بۆی نیە بێتە دەرەوە بەڵام ئەوان بێ ماسک هاتون بۆ ئەوروپا ناوجەرگەی ڤایرۆسی کۆرۆنا!
سەربازەکان بێ ماسک
ئێستا گرنگ ترین شوێن کە هەموی داخراوە کویە؟ ئیتاڵیایە، ئیتاڵیا چی لێ یە؟ ڤاتیکان ، ڤاتیکانیش بەشیکی گرنگە لە حکومەتی سێبەر لەسەر زەوی، حکومەتی سێبەر بەشێکیان لە ئەمریکان و بەشێکیشیان لە بەریتانیان و بەشێکیان لە سویسرا..ئەم چوار وڵاتە زۆرترین دەسەڵاتداری سەر زەوی تێدایە و ئەوان بڕیاری جەنگ و خۆشی دەدەن نەک حکومەتی وڵاتەکان.
ئەگەر لە یادتان بێت لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا قسەی کرد بۆ خەڵک پێی گوتن خۆتان ئامادە بکەن خەڵکێکی زۆر دەمرێت، مێرکڵیش بە هەمان شێوە گوتی چاوەڕوان دەکرێت ٧٠% ئەڵمانیەکان بیگرن.. لە ١٨-٣-٢٠٢٠ کاتێک ئەمریکا سوپاکەی نارد بۆ نمایشی سەرباز بۆ ئەوروپا، بەریتانیا دژایەتی خۆی دەربڕی و گوتی ئەمە مجازەفە کردنە بە سەربازەکانەوە ئەگەر لەسەر سنوری روسیا نمایشی سەربازی بکەن! لە راستیدا ئەوان لەوە دەترسن ئەگەر ئەو سوپایە بێتە ئەوروپا بۆی هەیە دەست بکەن بە دەستگیر کردنی سەرانی حکومەتی سێبەر...ئەو ڕۆژنامەی ئەم هەواڵەی بڵاو کردەوە ناوی Morning starمۆڕنین ستار واتای لوسەفێریەن.. لوسەفێریەن ئەو دیانەتەیە کە ئەو خەڵکانەی کە بە ئیلومیناتی یان کەباڵ ناسراون پەیڕوەی دەکەن..
سەرۆک وەزیری بەریتانیا
 بەریتانیا دەیەوێت هەموو کارێک بکات بۆ ئەوەی ئەو نمایشە روو نەدات، چونکە لەوە دەترسن ئەو نمایشە کۆتایی بە دەسەلاتی ڕەهای کەباڵ بهێنێت..
هەر بۆ ئەوەی کە هێزی مادی کەباڵ لاواز بکرێت، سعودیە و روسیا و وڵاتانی ئۆپیک دەستیان کردن بە دەرهێنانی نەوتێکی زۆر
١،٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بەمەش نرخی نەوتی لە ١٣٠ دۆلارەوە دابەزێنرایە سەر ٢٠ دۆلار، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر باری ئابوری کەباڵ و دۆلارەکانیان بێ نرخ دەبێت.
دابەزاندنی نرخی نەوت
 کەواتە ئێستا بۆمان دەرکەوت ئەمە جەنگە لە نیوان کۆمەڵی حکومەتی سێبەر یان کەباڵ لەگەڵ سوپای خەڵکی سەر زەوی..وە ڤایرۆسی کۆرۆناش لە لایەن کەباڵەوە بڵاو کراوەتەوە..کەمێکی تر باسی تەواوی زانیاریەکان دەکەم لە کوێ بەرهەم هاتوەو کێ بردویەتی بۆ چین. کەباڵ ویستی بەم ڤایرۆسە ئابوری چین توشی شەلەل بکات، پاش ئەمەش ڤایرۆسێکی تریان نارد کە لە میدیاکان باس ناکرێت ڤایرۆسی دژە بەراز بوو بۆ لەناو بردنی بەرازە چینیەکان تاوەکو چین بەراز لە دەرەوەی وڵات هاوردە بکات، ئەمەش هەر لێدانێکی ئابوری بوو بۆ چین.
ئێستا دێمەوە سەر بێل گەیتس، بێل گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتەو بلیۆنەرە، لە رێگای مایکرۆسۆفتەوە جگە لەوەی کە بوو بە بلیۆنەر، هەمیشە چاودێری کۆمپیوتەرکانمانی دەکردو هەمیشە دەرگایەکی کراوەیان هەبو بۆ خۆیان کە بێنە ناو کۆمپیوتەرەکانمانەوە. هەرکاتێک هاکەرێک کۆمپیوتەرەێکی هاک دەکرد لە ڕێگای دەرگاکانی ئەوانەوە ئینجا ئاپ دەیتێکیان دەنارد بۆ داخستنی ئەو دەرگایە..زۆرترین ئاپ دەیت لە لایەن مایکرۆسۆفتەوە دەکرێت، ئەمە دوای ئەوەی خەڵکی شارەزا دەرگا شاروەکانی ناو ویندۆز دەدۆزنەوە.
پرێنس فلیپ مێردی شاژنی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٨٨ دا گوتی: " ئەگەر زیندو بومەوەو هاتمەوە سەر ئەم زەویە دەمەوێت وەک ڤایرۆسێکی کوشندە بگەڕێمەوە بۆ ئەوەی کێشەی زۆربونی مرۆڤ حەل بکەم" .
قسەکانی پرێنس فلیپ گەڕاندنەوە وەک ڤایرۆس
وێنەی پرێنس فلیپ

دوایی لەم قسانەی پەشیمان بۆوە بەڵام قسەکانی تۆمار کرابوون

 بلیۆنەرەکان لە ٥-٥-٢٠٠٩ دا کۆبونەوەو کۆبونەوەکەیان لەسەر ئەوە بوو چۆن ڕێژی گەشە کردنی مرۆڤ لەسەر زەوی راگرن یان کەمی بکەنەوە..بیڵ گەیتس گوتی منیش دێمە ناو سەنگەری ئێوە بۆ ئەو مەبەستەو دەمەوێت بەربەستە دینی و سیاسیەکان بنەبڕ بکەم..ئەمە واتای چی؟ واتای ئەگەر ویستیان شەش بلیۆن مرۆڤ بکوژن دینەکان و سیاسیەکان دەبێت بێدەنگی هەڵبژێرن!

ڕۆژنامەی تایمز باسی کەمکردنەوەی مرڤ لەسەر زەوی

ئەم هەواڵە لە ٦-١٠-٢٠١١ دا لابراوەو سڕدراوەتەوە.
ناوی کۆمەڵێک لەو بلیۆنەرانەی کە لەو کۆبونەوەیەدا بەشدار بوون ئەمانەن:
ئەم کۆمەڵە بلیۆنەرە خۆیان ناو نا بوو کڵوپە باشەکە.
دەیڤید ڕۆکەرڤێڵەر
وارنبوفێت
جۆرج سۆرۆس
مایکڵ بلوم بێرگ
تێد تورنەر
ئاخر دانە ئۆپەرا ڤینفری. دەڵێن ئۆپەرا بانگێش کرابوو کە پیان گوت بۆ چیە لە کۆبونەوەکە هاتبوە دەرەوەو ڕشابۆوە، واتە قسەکان و جەوەکەی بە دڵ نەبوە.
ناوی بلیۆنەرەکان کە لە کۆبونەوەکەدا بوون
 کۆبونەوەکە لە ماڵی پەوڵ نورس زانای بەریتانی و خاوەنی نۆبڵ لە بایۆکیمیست وە سەرۆکی زانکۆی ڕۆکەفێڵەر لە مانهاتن.
ئەم بلیۆنەرانە کە پرسیاریان لێ کرابو ئەم کۆبونەوە داخراوە بۆ دەکەن گوتبویان ئەم کۆبونەوەی پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەیە. جا ئەگەر ئەم کۆبونەوەیە پەیوەندی بە ئاسایشەوە هەبوایە ئەوا هەرگیز بە دزیەوە نەدەبو وە پارەیەکی وا زۆریان تەرخان نەدەکرد..بەڵام لەم کۆبونەوەیەدا خەریكی کارێکی زۆر خراپ بوون دژ بە مرۆڤایەتی.
ستەی پلامەر گوتی ئەم کەسانە لە کۆبونەوەی ئاسای تەنها باسی شتی باش دەکەن و کوبونەوەکە پڕە لە پێکەنین، لە دوایدا بۆم دەرکەوت کە ئەمانە بۆیە بە دزیەوە ئەم کۆبونەوەیان ڕاگەیاندوە تا وەک کۆمەڵەی کەباڵی جیهانی نەیانبینن..
لەم کۆبونەوەیەدا هەر بلیۆنەرێک ١٥ خولەک کاتی پێدرا قسە بکات، لە کۆتایدا لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن کە کەمکردنەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی گرنگترینەو دەبێت یەکەم شت ئەوە جێ بە جێ بکرێت.
ماوەی قسە کردن ١٥ خولەک
 هەمو لەسەر ئەوە ڕێک کەوتن کە دەبێت بە زووترین کات کەم کردنەوەی مرۆڤەکان دەست پێ بکەن لە رێگای کۆمپانیای بێڵ گەیتس فاوندەیشنەوە ، ئەو کۆمپانیایە کۆمپانیایەکە خەریکی دروست کردنی ڤاکسینە..واتە ڤاکسین بەکار دەهێنن بۆ مرۆڤ کوشتن نەک بۆ مرۆڤ ڕزگار کردن لە نەخۆشی.. لە کۆبونەوەکەدا گوتبویان نابێت کەسێک بەشدار بیت کە سیاسیە یان دینیە، بۆ؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر سیاسی بیزانێت بۆی هەیە پلانەکەیان هەڵوەشێنێتەوە وە ئەگەر کەسێکی دینی بزانێت بۆی هەیە لەبەر دینەکەی نەتوانێت ئەم کارە قێزەوەنە ئەنجام بدات.
ئەم بلیۆنەرانەی کە خۆیان بە خودای سەرزەوی دەزانن دەیانەوێت ژمارەی مرۆڤەکان هێندە کەم بکەنەوە بۆ ٢٥٠ ملیۆن بۆ؟ بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەتوانیت هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی بکەیتە کۆیلە واتە ئاسانترە کۆنترۆڵیان بکەیت.
لە ساڵی ٢٠١٠ دا بیڵ گەیتس ١٠ بلیۆن دۆلاری دا بۆ دەست کردن بەم کارەو دۆزینەوەوی ڤاکسینێک یان ڤایرۆسێک کە زۆرینەی مرۆڤ لەناوبەرێت. ئێمە وامان دەزانی کە بیڵ گەیتس کەسێکی باشەو دەیەوێت منداڵەکانمان بپارێزێت لە نەخۆشی بەڵام بەداخەوە نەخۆشیەکان لەناو ڤاکسینەکاندا حەشاردرابون.

بێڵ گەیتس ١٠ بلیۆنی پێشکەش کردوە

ئەمەش وێنەی هەواڵەیەک لە ڕۆژنامەی تەلەگراف کە دەڵێت بیڵ گەیتس ١٠ بلیۆن دەدات بۆ دروست کردنی ڤاکسین.
ئەم کۆبونەوەیە لە ٥-٥-٢٠٠٩ دا بوو بوو، لە ٢٥-٥-٢٠٠٩ دا ڕۆژنامەی لەندەن تایمس پلانی جینۆسایدەی ئاشکرا کرد، کە ١٤ بلیۆنەر کۆبونەوتەوەو بە نیازن هەموو مرۆڤایەتی جینۆساید بکەن. دەڵێت بلیۆەر وارن بوفێت ٣١ بلیۆن دۆلاری تەرخان کردبوو بۆ ئەم مەبەستە ئەم پارەیەش درایە گەورە کۆمپانیای ڤاکسین بیڵ گەیست فاوندەیشن. کەواتە ١٠ بلیۆن پارەی بیڵ گەیتس لەگەڵ ئەم ٣١ بلیۆنە ئەمە کۆی ٤١ بلیۆن دۆلار تەرخان کرابوو بۆ ڤاکسین و لەناو بردنی مرۆڤایەتی.
جینۆساید کردن
 لە ٢٨-١-٢٠٢٠ دا پڕۆڤێسۆر چارڵس لیبەرس ، پرۆفیسۆری زانکۆی هارڤەرد دەستگیر کرا. ئەم پڕۆفێسۆرە بۆ بێڵ گەیتس کاری دەکرد، بۆی هەیە ئەم کابرایە دروستکەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت. ئەم پڕۆفێسۆرە پەیوەندیەکی توندی هەبوە لەگەڵ چین و شوێنی لێکۆڵینەوەی بایۆلۆجی لە ڤوهان.ئەم پڕۆفێسۆرە کاری کردوە لەگەڵ دوو زانای چینی، ئەم هەواڵە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دادی ئەمریکی بڵاو کرایەوە ئەمەش وێنەکەیەتی. دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت پەیوەندی چارڵس چیە بە چینەوە ! چارڵس١،٥ بلیۆن دۆلاری وەرگرتوە بۆ ئەوەی دەزگایەکی لێکۆڵینەوەی بایلۆجی لە ڤوهان دامەزرێنێت، وە مانگی ٥٠ هەزار دۆلاری وەک موچە وەرگرتوە و تەواو مەساریفی مانەوەی لە ڤوهان لەسەر بێڵ گەیتس  بوە.

هەواڵی ماڵپەڕی داواکاری گشتی
تێبینی: لەبەر هەستیاری باسەکە و باری نائاسایی جیهان تۆمەتەکەیان بۆ گۆڕی بە تۆمەتی تەزویر کردن و ئازادیان کرد. ئەمە دوای ئەوەی کە چین لە ڕێگای وەزارەتی دەرەوە ئەمریکای تاوانبار کرد بە بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسکە بە دەستی ئەنقەست.
پڕۆفێسۆر چارڵس لێبەرس
موچە لە ڤوهانەوە
پارەی کارو لێکۆڵینەوەکانی ئەم پڕۆفێسۆرە لە لایەن بێڵ گەیتسەوە تەرخان کراوە.
یەکێک لە چینیەکان لە فڕۆەکخانە دەستگیر کرابو لە کۆتایی مانگی دوازدەی ٢٠١٩دا، ئەم کەسە ناسراوە بە ناوی ژاو سۆنگ ژەین لە کاتی پشکنین ٢١ توبی شوشەی پێبوە کە مادەیەکی قاوەیی باوی تێدا بوە..بەڵام ڕێگای پێ دراوە بڕوات لەبەر ئەوەی کارمەندی شوێنی لێۆکۆڵینەوەی مادەی بایۆلۆجیە..ئەم پیاوە چینیە ئەو کەسەیە کە ڤایرۆسەکانی بردوە بۆ ڤوهان، لە ڤوهان تاقیگەی بایلۆجی هەیە..کەواتە ئەم ڤایرۆسە دروستکراوی مرۆڤەو بە دەستی ئەنقەست براوەو لە چین بڵاو کراوەتەوە وەک چەکێک دژی ئابوری چین. ئەم ڤایرۆسە/چەکە درێژکراوەی ویستی سەرمایەدارەکان بوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بڕیان لەسەر داوە کە مرۆڤایەتی جینۆساید بکەن. ٤١ بلیۆن دۆلاریان سەرف کردوە بۆ ئەوەی ئەو ٢١ توبی شوشەیە دروست بکەن بۆ لەناو بردنی زۆرینەی مرۆڤ لەسەر زەوی..
ژاو سۆنگ ژەین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە