تا خاوەن ماڵ دزی گرت ،دز خاوەن ماڵی گرت ...

Wednesday, 25/03/2020, 19:31

3215 بینراوە


ھەروەکو ئاشکرایە ئەمرۆ ھێزەکانێ ئاسایش و پۆلیس ھەڵبەتە ھێزەکانی سەر بە پارتی دیموکرات لە چالاکیەکدا ھەڵیان کوتایە سەر ماڵی چالاکوان و رۆژنامەنووس ھێمن مامەند ،دوابەدوای ئەوەی دەستگیرکرا رەوانەی زیندانی محەتەی ھەولێرکرا ،ئەمەش وەکو چاو ترسانێک بۆ ھەر رەخنەو پێشنیازێکی تر ئەگەر خوا نەکا دیسانەو رۆژنامەنووسێک یان چالاکوانێک داوای مافی خۆی و خەڵک لە دەسەڵاتی خۆجێی و سەرکردە سیاسێ ئیداریەکان بکات ...
ھەرچەندە دەستگیرکردنی کاکە ھێمن مامەند ئەوەندە بەبێرێزیەوە ئەنجامدراوە ھەروەکو دایکی ئاماژەی بەوەداوە لێ نەگەران پانتۆڵەکەی بکاتەبەر و ھەر بە بێجامەکەی بەری راپێچی مێگزەمینەکانی ئاسایش کراو رفێنرا ،دوای ئەوە ھاورێیانی رۆژنامەنووس ھێمن مامەند پەیوەندی بە داواکاری گشتی دەکەن بێ ئاگایە لە دەستگیرکردنی ،بەڵام ئاماژە بەوەدەدات کە پارێزگاری ھەولێر (فرسەت سۆفی) وەزیر ناوخۆ داوایان لەسەر تۆمار کردوە لەسەر ئەو پۆستەی لە رۆژی ٢٢⁄٣ ئەم مانگە لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی کردبۆیەوە ...

ھەرچەندە ھێمن مامەند دوای رێگەچارەیەکی لە پارێزگار و حکومەتەی ھەرێم دەکات رەچاوی گوزەرانی ھاوڵاتیە ھەژارو کەم دەرامەتە کەرەنتینەکراو بکرێ ھەر نەبێ مەعاش و موچەکانیان لەکاتی خۆی پێ بدرێ ،لەکاتێکدا مووچەی مانگی ١٢ ⁄٢٠١٩ نەدراوە بە فەرمانبەران ،لەئێستاشدا گشت شوینەکان داخراون ئەو چینە ھەژارەی زۆرینەی ھەرێم دەگرێتەوە بێ ھێچ بژێوی دەستکەوتێکی مادی لەماڵەکان زیندانی کراون لەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ...

ھێمن مامەند پەیوەندی بەدایکیەوە کردوە لە سجن ،بەدایکی راگەیاندوە لەسەر داواکاری ھاوڵاتیان و مافی خەڵکی ھەژار گیراوە ،ئەمە بۆ پێنجەم جار دەچێ ھێزەکانی سەر بە پارتی رۆژنامەنووس ھێمن مامەند دەستگیردەکەن ،ھەرەشەی و بێ رێزیەکی زۆری لەگەڵ دەکرێ ھەروەکو کورد گوتەنی تا خاوەن ماڵ دزەکەی گرت ،دز خاوەن ماڵی گرت ،تاوەکو کاکە ھێمن لێپرسینەوە لە گەڵ پارێزگار دەکات ،پارێزگارو وەزیری ناوخۆ خاوەن ماڵیان گرت ،ھەرچەندە لەروی یاسای ناکرێ لەسەر داوایەکی حەق و مەنتیق رەخنەگرو نوسەرو رۆژنامەنوس دەستگیر بکرێ ،ئەگەر یاسا سەروەربێ تاک بەتاکی خەڵکی ھەرێم دەزانێ کێ تاوانبارو کێ زوڵملێکراوە ،کێ خاوەن ماڵ و کێ دزەکەیە ....

سەرکەوت حەمە ابراھیم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە