مرۆڤ لە چی دروست بووە؟

Thursday, 26/03/2020, 1:04

26737 بینراوە


لێۆناردۆ داڤێنچی پێش ئەوەی ببێت نیگارکێشێک زانستی توێکاری خوێند،مامۆستاکەی (ئاندریا دێل ڤیرۆچۆ)باوەڕی وابوو کە توێکاری پێویستە بۆ نیگارکێش وە داڤێنچی خۆشی پێی وابوو کە پێویستە کە نیگارکێش ئەبێ لە زانستی توێکاری زۆر باش بزانێت بۆ ئەوەی بە تەواوی بە توانا بێت لش کێشانی بەشە ڕووتەکانی مرۆڤ و بۆ ئەوەی چوارچێوەیەکی بۆ دروستبکات ئەبێ توێکاریەکانی جەستەی وەکو ئێسقان و دەمار و ماسولکە شارەزای باشی تیایا ھەبێت.
ھەتاوەکو سەدەی١٥ زاناکان و نیگارکێشەکان وەکو یەک لە خۆیان ئەپرسی ئاخۆ مرۆڤ لە چی پێکھاتووە؟! ئەم پرسیارە بە لایەنی کەمەوە ئاڵۆزە،کەواتە با پێکەوە تەماشای ھەندێک ڕێگای جیاواز بکەین تاوەکو بزانین چی لە ناوەوەی ھەموومان بوونی ھەیە.

ئەتۆمەکان

لە راستیدا،ئایا ھەموومان تەنھا لە تێکەڵەی ئەتۆم و گەرد پێکھاتووین؟ لەوانەیە بۆ ئێمە ئاڵۆز بێت تا حەدێک بەڵام لەشی ھەموو یەکێک لە ئێیمە تەنھا لە ٦ پێکھاتە پێکھاتووە ئەوانیش : ئۆکسجین، کاربۆن،ھایدرۆجین،نایترۆجین،کالیسیۆم،فۆسفۆڕ.
دوو ڕێگای گەورە ھەیە بۆ ئەوەی بزانین چەنێکی لەشی مرۆڤ لە پێکھاتەیەکی دیاریکراوە ئەوانیش ڕێژەی سەدی و پێکھاتەی لەشمانە.یەکەمیان بە شێوەیەکی ئاسان ڕێژەی سەدی کێشی مرۆڤەکە لە پێکھاتەیەکی دیاریکراوەوە دێت بەناو ھاوێنەکان دا.مەسەلەن ئۆکسجین لەسەدا٦٥ی بارستەمان پێک ئەھێنێت،بە سەرنجدان لەوەی ئۆکسجین توخمێکی قورسە سرووشتیە (16gm.mol) ھەروەھا بڕی گەورەی ئاو (H2O) لە لەشمان دا لەگەڵ گازی ئۆکسجین(O2)کە ئەمە وا ئەکات مەعقول بێت.
ئەگەر تەماشای دواترین ھاوێنەی گەردیلەی بکەین ئەبینین کە ئۆسجین چیتر ئەو پاشایە نییە، لەم حاڵەتەدا ھایدرۆجین باوەترینە کە نزیکەی لەسەدا٦٢ی گەردیلەی لەشمان پێک ئەھێنێت،گەردیلەی ھایدرۆجین بە شێوەیەکی کرداری لە ھەموو ئۆرگانیکەکانی لەشمان دا بوونی ھەیە وەکو چەوری و کاربۆھیدرات و ترشی ناوەکی DNA و لەگەڵ پڕۆتینەکان دا، ھەر بۆ بەراوردکردن نایترۆجین چوارەمین پێکھێنەرە لە لەشمان دا بەڵام لەسەدا١ە لەناو ھەموو گەردیلەکان دا.

Cellularly خڕۆکە سورەکان


تێکڕای خانەکانی لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتووە ٣٠تریلیۆن خانەیە،زۆرباشە، لەگەڵ ئەوەش دا ئێمە ٣٨تریلیۆن بەکتریا لە لەشمان دا ھەیە،بەڵێ لەم ڕوانگەیەوە بێت ئێمە زیاتر بەکتریایین وەک لەوەی مرۆڤ بین،ئەم بەکتریایانەش لە لەشی مرۆڤ دا زۆر گرنگن ھەر لە سیستەمی بەرگری لەشمانەوە ھەتاوەکو ھەرسکردنی خۆراک.
ئەگەر تەنھا سەرنجمان بخەینە سەر خانەکانی لەشی مرۆڤ نزیکەی ٢٠٠جۆری جیاوازمان ھەیە،لە دەرەوەی ئەو ٢٠٠جۆری خانەیەی کە زۆربەی زۆریان لە خوێنمان دان.لە ھەر ١٠٠خانەیەکی لەشی مرۆڤ ٨٤ی بریتیە لە (erythrocyte)کە لای ئێمە بە خڕۆکەی سوور ناسراوە کە دووەم گەورەترین بەشی لەشمانە کە ٪‏٥ خانەکان پێک ئەھێنن،پاشان بە ٪‏١٠ دابەشی ماوەکانی تری خانەکانمان ئەبن وەکو خانە عەصەبەکان و ماسولکە و چەوری و پێست.

سیستەمی ئۆرگان ی (organ system)


ئەی چی لە بارەی پەنجەی ناوەڕاستی قاچتەوە؟ لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٢ ھەوڵی ئەدا کە خانە سرووشتیەکانی لەشی مرۆڤ دیاری بکات.لەو لێکۆڵینەوەیدا تەنھا نێر یان بەکارھێنا،کێشی ھەر یەکێکیشیان تێکڕا ٧٥کگم(١٦٥پاوەند)بوو،مرۆڤ حەز بەوە ئەکات وا بیربکاتەوە کە زۆر زیرەکە - وە ئەتوانێ حوکمی و و دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێک دا بشکێت، لە کاتێکیش دا وا نین، لەو تاقیکردنەوەیە دا تێکڕای کێشی مێشکیان ١،٤١کگم(واتە ٣،١١ پاوەند یاخود ٪‏٢ی کۆی گشتی کێشی جەستەیەکی تەواو)جگەر کەمێک لەو قورستر بوو کە کێشەکەی ١.٥٦کگم(واتە ٣.٤٤ پاوەند) ئەندامێکی تری لەشی مرۆڤیش کە سیەکانیەتی کێشی (٨٤کگم) وە دڵ (٣١کگم) ھەردوو گورچیلەش بەیەکەوە(٢٦کگم واتە کێشی ھەر یەکێکیان ١٣کگم).
کاتێک تەماشای ئەو ڕووبەرە جیاوازانەی جەستەمان ئەکەین پرسیارێک یەتە پێشەوە کە زۆر گرنگی پێ ئەیەیین، وتەیەکی کۆن ھەیە کە ئەڵێت «پێست گەورەترین ئەندامە» کە ئەمە زۆر دوورە لە ڕاستیەوە، پێستی پیاوێکی ٧٠کگم بە نمونە وەرگرین ڕووی پێستی تەواوی .،٧م٢ کە ئەشبێت گەورەتریش بێت و گۆڕانکاری بەسەردا بێت.توێژینەوەکان دەری ئەخەن کە ڕیشاڵەكانی ھەوای نزیکەی ٢.٧٠م٢ئەبن،کە نزیکەی لە نیوەی یاریگایەکی تێنس،سەرەڕای ئەوەش ڕووی mucosa ی کۆ ئەندامی GI مرۆڤ وا مەزەندە ئەکرێ کە بە نزیکەی بەقەدەر یاریگایەکی تۆپی پێ بێت.

تۆزی ئەستێرەکان stardust

پێش ١٣.٨بلیۆن ساڵ لەمەوبەر تەقینەوەیەکی مەزن (Big Bang)ڕووی دا کە ھەموو شتێکی ھێنایە بوون لە کاتێک دا کە پێشتر بونیان نەبوو، چەند سەش ھەزار ساڵێک پاش ئەو ڕووداوە گەردیلەی سادە دروستبوون و شێوەیان وەرگرت واتە ھایدرۆجین و ھیلیۆم،بەرە بەرە ھێزی ڕاکێشان ئەو گەردیلانەی بە یەکەوە ڕاکێشا و لە شێوەی ھەوری پچڕ پچڕ کۆبونەوە،لە ئەنجامی ێەو کۆبونەوەیەدا ئەستێرەکان لە گەردوون دا پەیدابوون و زیادیان کرد بۆ بلیۆنەھا.
لە بنکە و ناوکی ئەم ئەستێرانە و ئەستێرە ھاوچەرخەکەکانیش ھەروەھا-لە ناوکەکەی دا ھایدرۆجین ئەگۆڕدرێت بۆ ھیلیۆم لە کردارێک دا کە پێی ئەڵێن (nuclear fusion)بڕێکی گەورەی وزەی تیادا بەرەڵا ئەبێت نمونەشمان خۆر ی خۆمانە کە ئەم وزەیەش دەستەبەری بناغەیە بۆ پێکھاتەکانی دیکە کە ئێمە ئەمڕۆ ئەیزانین وەکو کاربۆن و ئۆکسجین وە ھەروەھا نایترۆجین،ئەم ئەستێرانە سەرچاوەی کۆتایین بۆ ھەموو غەیرە ھایدرۆجین و غەیرە ھیلیۆمێک لە گەردوونی ناسراومان دا.
ئەشپرسیت ئێمە لە چی دروست بووین؟
بە چاو پیاخشانێک لە تەقینەوە مەزنەکەوە،ئێمە لە تۆزی ئەستێرەکان دروست بووین.

سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە