خێڵی بارزانیەکان و تۆقاندنی گەل بە ڤایرۆسی کرۆنا.

Friday, 27/03/2020, 2:59

9673 بینراوە


هەرلەیەکەم چرکەوە کە هەواڵی کرۆنا بڵاو بوەوە، سەرجەم مەدیاکانی جیهان هەوڵی هێورکردنەوە گەلەکەی خۆیاندا و بەهەموو شێوەیەک هەوڵیاندا ئەگەر بەدرۆش بێت خەڵک لەدلە ڕاوکە و ترساندن دوور بگرن و دڵەڕاوکێیان بڕەوێننەوە. هەر هەواڵیکی ترسانکیش کە پێشتر لە بێئاگایی بڵاوکرایەوە ئەوا دواتر پێچەوانەیان بڵاو دەکردەوە، بۆ نموونە تێکست تێڤی سویدی نووسی کە منداڵیک بە کرۆنا مرد، کەچی سواتر ووتیان دروست نیە، ووتیان لە خەستەخانەیەکی نۆرشۆپینگ دوکتۆرێک کەلەدەرەوەی ووڵات گەڕاوەتەوە یەکسەر گەڕاوەتەوە سەرکارەکەی و نەشتەرگەری بۆ نەخۆشکردووە، هەواڵەکە نووسی کە هێشتا نازاندرێت کە چەند کەسی دیکەی بە خۆیەوە تووش کردووە، چوونکە کەلە دەرەوە گەڕایەوە تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوو بوو.
یان نوسیان کە کەسێک لە شاری لوند هەڵامەتی بووە دوکتۆرەکانیش هەروایانزانیوە کە تەنها هەڵامەتیەتی، چەندین دوکتۆر بەبێ دەمامک چۆتە لای نەخۆشەکەو هەروەها چەند ساڵۆنیان گەڕاندووە هەتا جێگایان بۆ دۆزیوەتەوە، بەڵام دواتر نووسیان کە کاری لەو جۆرە ڕووینەداوە.

لەلای خۆشمەوە لەم پەنجەرە بچکۆلەی فەیسبووکەوە هەوڵمداوە بەشێوەیەکی کۆمێدی هەواڵەکان و بۆچوونی خۆم بگەیەنم، چوونکە زوو هەستم بە ترسانکی کەش وهەوای کرۆنا کرد، چوونکە پێشتر دوو ڕۆمانم خوێندەوە، یەکێکیان چیرۆکێکی خەیاڵی ئەویتریان ڕوداوێکی ڕاستی بوو، ئەفسسوس هەرچی دەکەم ناوی هیچکامیانم بیرنایە.
ڕمانی یەکەم باسی لە تۆقاندنی گەلێک دەکا، کە سەراپایان کۆیلە ئاسا دەتۆقێنن و سەراپایان پابەند دەکەن، تا ئەو ئاستەی خەڵکەکە وای لێدەێت کە باوەڕ دەکەن کۆیلەببون بڕیارێکی دروست و ڕەوایە.
ڕۆمانی دووەم لە چیلە لەکەناردەریای "ئێل تابۆ" خوێندەوە،کەنار دەریایی ئێل تابو دیمەنێکی ئێجگار دڵڕفێنی هەیە ، هاوسەری ئەوسام "پەتریسیا" خۆی خەڵکی چیلیبوو، لەگەڵ دایکی چوونە سەردانی خزمێکیان منیشیان بردە کەنار دەریا لەنزیک باڕێکی هاینەوە خاوەن باڕەکە خزمی دایکی خێزانم بوو، خێزانم بە خاوەن باڕەکەی ووت کە ئیسپانی نازانێت هاوکاری بکەن، تا دێینەوە، بیرەی کەللە تەزێنیان هەبوو، خواردنەکەشیان هەرچەند کەمێک زیاتر لە پێویست تیژبوو، ئەوەیش بەلەزەتبوو، ڕۆمانەکە زۆر قەبە نەبوو، بەڵام دەوڵەمند بە زانیاری، لەو ڕۆمانەوە فێربوم کە مرۆڤ بترسێت ڕێژەی "ئەدرنالین" هەروەها "کۆرتیزۆڵ"ی بەرز دەبێتەوە، لە ڕۆمانەکەدا خانمێک دێوانانە شەیدای کوڕێک دەبێت، کوڕەکەش بەهەمان شێوە،بەڵام کوڕەکە ژێربە ژێر پەیوەندی لەگەڵ خانمێکی دیکە دروست دەکات، کاتێک خانمەکە بەتەواوی لە خیانەتی هاوسەرەکەی دڵنیا دەبێت، بڕیاری تۆڵە سەندنەوە دەدات، خانمەکە بە جۆرێک کوڕەکە دە تۆقێنێت، کەلە پەلوپۆی دەخات، بەبێ ئەوەی دڵۆپەیەک خوێن لەگیانی بهێنێت، کاتێک کوڕەکە دەگەیننە خەستەخانە، دوکتۆر یەکسەر بڕیار دەدات کە بخرێتە ژێر چاودێڕی چڕی پزیشکیەوە، بەکورتی دوکتۆرەکە کە ئەڵێ بە شێوەیەک تۆقێندراوە کە بۆی هەیە بە بچوکترین هەواڵ ببێتە هۆی دڵ وەستاندن، لەم جۆرە ڕوداوانەدا ڕێژەی "هیپارین" زۆر بەرز دەبێتەوە، ڕێک وەک ئاستی مار پێوەدان.
بیر و بیرەوەریم تێک چووە و زۆر ڕووداوم بیر نایەتەوە، بەڵام بیرمر جارێکیان ڕەوانشاد مامۆستا "جومعە" لەکۆبونەوەیەکی حزیبیدا، کە خۆی سەرەک سانەکەمان بوو، باسی دەنگدانەوەی ڕووداوی بۆ کردین، لە باسەدا باسی جۆرەکانی گوولە تۆپی بۆکردن، یاسای شەڕکردن بەو شێوەیە کە هەر دوای شە یان حەت تۆپە گوولە تۆپێکی دەنگ بهاویژرێت ڕووبەڕووی دەوژمن بۆ شکاندنی وورەیان.

واڕێکەووت هەرکە گوێم لە پسپۆڕی دەرووناس خاتوو "میس محەمەد" گرت، دوا بەدوای ئەوەش ئەو هەواڵەی ڕۆژنامە ڕووزەردەکانی خێڵی مچە بارزانینم خوێندەوە، ئیتر هەر وەک کێچ بچێتە کەوڵم نەمدەزانی چی بکەم ونەکەم، چوونکە بەبێ یرکردنەوە تێگەیشتم کە بۆ تۆقاندنی خەڵکە و هەمیشە پیشەی ئەوان تۆقاندنی خەڵکە بووە، ئیتر بە زانین بێت یان نەزانی.


گوێ لەم خاتوونە پسپۆڕە بگرە کە ترساندن بە ئاستی مەرگ ترسناکە، چوونکە مرۆڤ لەکاتی ترساندا ڕێژەی "کۆرتیزۆل و ئەدرنالینی" بەرز دەبێتەوە، ئەوکاتەش کە ڕێژەی کۆرتیزۆل بەرزبویەوە، ئەوا بەرگری لەش لاواز دەبێت و بەسانای تووشی نەخۆشی دەبین.

خێڵی مچە لە بێئاگاییەوە ئەم هەواڵە بڵاو ناکەنەوە کە سلێمانی لەدەست دەرچووە، بەڵام تەواوی دەرووناسە خۆفرۆشەکانیان لای خۆیان خستۆیە گەڕ تا ئەولا وێران بکەن، تکا دەکەم هاوکاربە کە دەنگی خانمە بگات بە هەموو، کە خەڵک نەترسێت هەوڵبدرێت ورەیان بەرز بکرێتەوە.
دواجاریش سەرۆەکە داسەپێنراوەکە مەسور بارزانی دێتە سەر تێڤی و ئەڵێ لە سلێمانی ڤایرۆسی کرۆنا بە خێرای بڵاو دەبێتەوە، بەتوایەکی دیکە لە هەولێر بەو شیوە نیە، ئەها دەبینن کە ئێمە چەند چالاکین.
بۆ بیر هێنانەوە ئەوکاتەتی کە خێڵی مچە بارزانی " ئەحەی خلەیان" بە زیندووی سوتاند، هێشتا بەعس فێری ئەشکنجە نەبوو بوو.


http://peyamner.net/archives/17828?fbclid=IwAR3J43wtd04brCNRmG5KTDtFHxj2cDJpzIJh_zHHO7LBL1WDtGCmghmeNQ8

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە