10 ئامۆژگاری بۆ ئەو خوێندکارانەی دڵەڕاوکێیان هەیە

Monday, 30/03/2020, 7:21

5267 بینراوە


جوولێت ڕیکس
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: یاسین محەمەد
---------------------------
1- ئەگەر هەست بە ترس دەکەیت، بە خۆت بڵێ مەترسە، دەتوانیت وا بکەیت نەترسیت. قسەکردن لەگەڵ خۆت دەبێـتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.
2- کار لەسەر ئەوە بکە کە هەناسەت بە باشی ڕابگریت. هەوڵ بدە بۆ ماوەی چوار چرکە لە لووتەوە هەناسە هەڵبمژیت، بۆ ماوەی دوو چرکەیش ڕایبگرە، پاشانیش بۆ ماوەی شەش چرکە لە دەمەوە بیدەرەوە.
3- ئەگەر بۆت دەرکەوت کە قەرەباڵغی هۆڵی وانەکانت مایەی کێشەیە بۆت، هەوڵ بدە لای شوێنێکی کراوە (بۆ نمونە لای دەرگا یان دەروازەکەوە) دابنیشە. وانەکان تۆمار بکە تا بتوانیت گوێ لە هەر شتێکی دیکە بگریت کە لە بیرت چووە.
4- هەر وانەیەک دەیخوێنیت بیکە بە چەند بەشێکی بچوکەوە. ئەوەیش پێویستی بە پلانێکی بچوکە و پێویست ناکات کە بیخەیتە ساتەکانی کۆتاییەوە، بەڵکوو تەنیا هەوڵ بدە خۆت لە دڵەڕاوکێ دوور بخەرەوە.
5- زۆرینەی توێژینەوەکان سەبارەت بە توانای سەرنجی گەنجان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تا 40 خولەک توانستیان هەیە، هەر بۆیە لە هەموو نیو کاژێرێکدا پشوویەک بدە و لەو کاتانەیشدا ئاوێک بخۆرەوە یان هەوایەکی پاک هەڵمژە.
6- دواخستن ڕەنگە گەورەترین دوژمنی کەسانی جدی بێت. قایل ببە بەوەی کە تەنیا پێنج خولەک کار بکەیت، بەڵام کاتێک کە دەستت پێ کرد ڕەنگە هەر بۆ خۆت بتوانیت زۆر بەردەوام بیت. خۆ ئەگەر نەتتوانی ئەوەندە زۆریش بەردەوام بیت لەسەر کارەکەت خۆ لانیکەم دەتوانیت پێنج خولەکەکە بەردەوام بیت و بۆ ئەو ماوەیە کارەکەی خۆت بکەیت.
7- بەزەییت بە خۆتدا بێـتەوە، بەڵام بە ڕێکوپێکیيش کارەکانت ڕابپەڕێنە. کارێکی ئاسانە گەر بتەوێت کەمترین دوژمنایەتی خۆت بکەیت. پەسەندکردنی ئەم شتانە لە ئێستادا کارێکی دژوارە، بیر لەوە بکەرەوە چۆن دەتوانیت مێشکی خۆت قایل بکەیت بەوەی کە ئەو کارانە قبووڵ بکات.
8- خواردنەوەی کافاین و کحول کەم بکەرەوە. کافاین دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، بە هەمان شێوە کحولیش، ئەو ئارامییەی ئەمڕۆ پێت دەدا بۆ ڕۆژی دواتر دادت نادات.
9- لە بیرت نەچێت کە تۆ تەنیا نیت. هەمووان لەوە دەچێت کە بە باشی مامەڵە بکەن، بەڵام ڕاستییەکەی زۆریان لە جۆرێک لە ململانێدان. هەر بۆیە قسە لەگەڵ خەڵکیش بکە.
10- خەوی باش، وەرزش و خواردنی تەندروست پەیرەو بکە. تەنانەت 30 خولەک ڕێکردن بە پێیەکانیشت، یامەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ. خەو و خواردنی خراپ یاوەرێکی لەمێژینەی دڵەڕاوکێن، ڕەنگە هەموو پێکەوە بازنەیەکی خراپت تێدا دروست بکەن. ئەگەر کەوتیتە بارێکی واوە، بە دوای یارمەتیدا بگەڕێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە