ئیمپڕاتۆرییە‌تی كۆلۆنیالیستی

Wednesday, 01/04/2020, 2:49

3549 بینراوە


لە‌ ئێستادا دوو بۆچوون و ڕە‌تی جیاوازی بیركردنە‌وە‌ ھە‌یە‌، یە‌كە‌م جە‌خت دە‌كاتە‌ سە‌ر یە‌كێتی ڕە‌گە‌زو جوگرافیا . دیارە‌ دە‌وڵە‌تی نە‌تە‌وە‌یی خاوە‌نی سنووری دیاریكراوو جێگیری خۆیە‌تی لە‌گە‌ڵ گە‌لێكی یە‌كگرتوو و گونجاو لە‌نێو خۆدا، ئە‌وە‌ش ئامانجی پێشە‌ڤە‌چوونی دە‌وڵە‌ت بوو لە‌ماوە‌ی پێنج سە‌دە‌ی ڕابردوودا .
دە‌وڵە‌ت لە‌پێناو پاراستنی سنووری خۆیدا ھانا دە‌باتە‌ بە‌رجە‌نگ و ھە‌موو ڕێگایە‌ك دە‌گرێتە‌بە‌ر بۆ پتە‌وكردنی یە‌كێتی نێوخۆیی ھاوڵاتیانی . جە‌نگی یە‌كە‌م و ئە‌و ئە‌نجامانە‌ی دواتر كە‌ بوونە‌ ھۆی گە‌شە‌كردنی بنە‌ماكانی مافی چارە‌ی خۆنووسین، پاڵنە‌رێكی مە‌زن بوو بە‌و ئاڕاستە‌یە‌دا . ئە‌نجامی ئە‌و بزاڤە‌ بەوە‌ ھۆی سە‌رھە‌ڵدان و دامە‌زراندنی كۆمە‌ڵێك دە‌وڵە‌تی نە‌تە‌وە‌یی نۆێی جیاواز لە‌ یە‌كتر، جگە‌ لە‌وە‌ش كۆمە‌ڵێك فاكتە‌ری نوێتر سە‌ریان ھە‌ڵدا كاریگە‌ری زۆریان كردە‌ سە‌ر ئە‌و ڕووگە‌یە‌ لە‌پێشكە‌وتندا . دامە‌زراندن و ھاتنە‌ئارای ئیمپڕاتۆرییە‌تی گە‌ورە‌و مە‌زن لە‌چە‌ند سە‌دە‌ی ڕابردوودا ببووە‌ ھۆی لە‌باربردنی یە‌كێتی نە‌تە‌وە‌یی و ھە‌ڵوە‌شاندنە‌وە‌ی سنووری جوگرافی و سروشتی وڵاتان، بۆیە‌ ھە‌ر كاتێك ئە‌و ئیمپڕاتۆرییەتانە‌ كە‌وتنە‌ سە‌رمە‌رگ، ئاسایی بوو وڵاتان ھە‌وڵبدە‌ن یە‌كێتی نە‌‌تە‌وە‌یی خۆیان بە‌دی بێنن و داوای مافی چارە‌ی خۆنووسین بكە‌ن بۆ خۆیان، بە‌وە‌ش گیانی تازە‌ی نێودە‌وڵە‌تی سە‌ریان ھە‌ڵدا .
دیارە‌ ملكە‌چپێكردن و چە‌وساندنە‌وە‌ی وڵاتان دژی بنەماكانی دیاریكردنی مافی چارە‌ی خۆنووسینە‌و لە‌گە‌ڵ تیۆری دیموكراتیشدا ناگونجێت . گە‌‌شە‌كردنی زانست و مە‌عریفە‌ی مرۆڤایە‌تیش فاكتە‌رێكی تر بوو بۆ نزیككردنە‌وە‌ی ئە‌زموونی وڵاتان لە‌یە‌كتری و ھە‌وڵدان بۆ لە‌ناوبردنی ئە‌و ھزرو بیرە‌ بۆگە‌ن و كۆنانە‌ی ڕابردوو كە‌ دژی كرانە‌وە‌و دیموكراتییە‌ت بوون . ئینجا ئە‌و پێشكە‌وتنە‌ گە‌ورە‌ ئابوورییانە‌ی كە‌ ڕوویانداو بە‌رژە‌وە‌ندی ھاوبە‌شی بازرگانی و ئابووری نێو دە‌وڵە‌تی لێكە‌وتە‌وە‌، بووە‌ ھۆی ھە‌موو دونیا وە‌كو یە‌ك بازاڕی ھاوبە‌ش و گە‌ورە‌ تە‌ماشابكرێت، بە‌وە‌ش بازرگانی سنووری نێو دە‌وڵە‌تی تێپە‌ڕاندوو بووە‌ ھۆی كرانە‌وە‌ی دە‌وڵە‌تی نە‌تە‌وە‌یی و لە‌بارچوونی كۆمە‌ڵێك چە‌مكی كلاسیكی ئابووری .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە