Friday, 03/04/2020, 1:05
3678 بینراوە
- بەر لە پشکووتنی هۆشی مرۆ ئیمکان نەبووە کاری سەر بە کۆمەڵایەتی پەیدا بووبێت. |
- کەسێک خەریکی براکوژی و دراوسێ بڕینەوە بێت، بە تەنەکە و بەرمیلیش رۆشنایی تێ بکەیت، شەرەفی سەگێکی میگەلپارێزی نابێت. |
- درۆکردن لەگەڵ میللەتدا، بە لای منەوە خیانەتی بێ تەئویلە. |
- کە تاک ئیرادەی نەبوو، کۆمەڵ دەبێتە مەملەکەتی بێ ئیرادان. |
- من لە ئاست نەزەرییەکان دەڵێم:( واقیعمان لێ نەکوژن، نووسەریش لێی داوا دەکرێ، واقیع بە قوربانی نەزەرییە نەکات. |
- لەوانەیە موریدێک خۆی قوربانی شێخێک بکات، بەڵام گیسکێک بە قوربانی وڵاتەکەی ناکات. |
- ئەگەر خراپترین ناهەقی ئەو ناهەقییە بێ، کە دەبێتە خزمەکاری مرۆ، چونکە مرۆ لە پێوانەی خێر و شەردا، لە هەموو زیدەوەرێک شایستەتری حیساب بۆکردنە. |
- پێی ناوێ مێژوو بگۆڕین، ئەگەر هیچمان لە دەست دێت، با ئیستا و دواڕۆژ بەرەو چاکتر بگۆڕین. |
- کەمووکورتی هۆشی مرۆ لەوەدا نییە نەتوانی ئەو دیاردانە لێکبداتەوە کە تێیانناگدا، بەڵکو لەوەدایە کە بە هەڵە لێکیان دەداتەوە. |
- هەموو هەقیقەتێک دەزگیرانی منە. |
- بیرو کۆمەڵگە هەردووکیان خەسڵەتی مرۆڤن و ناکرێ بۆ یەکتر هاڕین، بەڕەڵایان بکەین |
- خەڵکە دەتوانێ لە ئاینی خۆی دەرچێت، بەڵام لە نەتەوەی خۆی نا. |
- لاپەڕەی مێژوو و کۆمەڵایەتی بەوە دادەخرێتەوە، مرۆ لە بوونێکدا لابەری و تەنها غەریزە تێیدا فەرمانڕەوا بێ. |
- ئەگەر خراپترین ناهەقی ئەو ناهەقییە بێ کە مرۆ ئازار دەدا، باشترین حەقیقەت ئەوەیە، کە دەبێتە خزمەتکاری مرۆ، چونکە مرۆ لە پێوانەی خێر و شەڕدا، لە هەموو زیندەوەرێک شایستەتری حیساب بۆ کردنە. |
© 2019- Kurdistanpost