جەنگێکی نوێ لە نێوان ڕوسیا و ئەمریکا !

Friday, 03/04/2020, 1:21

7049 بینراوە


هەنگاوێکی ستراتیژی : ڕوسیا بەربەرەکانی واشنتن دەکات لە فەنزوێلا و ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی نەوتی لەگەڵدا دەکات ..
٠١/٠٤/٢٠٢٠
زانکۆ ناصر احمد بگ
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو فەنزوێلا هەندێک ڕووداو تێدا ڕووی دا کە ئاماژەن بۆ ستراتیژیەتێکی نوێ لەو ووڵاتەدا بە ناونیشانی هەنگاوی داهاتووی بەربەرەکانی لە نێوان ڕووسیا و وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە قاڕەی ئەمریکای لاتین .
کۆمپانیای ڕوسنفت ی ڕووسی ڕای گەیاند کە هەموو وابەستەبوونەکانی ئەو کۆمپانیایە بە بیرە نەوتەکانی فەنزوێلا بفرۆشێت بە کۆمپانیایەکی پاڵپشتی کراو لەلایەن حکومەتی ڕووسی ،بەم ڕاگەیاندنە ئەتواندرێت بوترێت کە ڕووسیا بە ئاشکرا بەرەنگاربوونەوەی نەوتی لە نێوان فەنزوێلا و ویلایەتە یەکگرتووەکان گواستۆتەوە بۆ خۆی ، بۆ کپ کردنی سیاسەتەکانی واشنتن و لابردنی سزا ئابوری و نەوتیەکان لەسەر فەنزوێلا .
ئەم هەنگاوەش دوا بەدوای ئەو سزایەنە دێت کە ئیدارەی ترامپ بەسەر کۆمپانیای ڕوسنفت ڕووسی سەپاندیان و ڕووسنفتیان بەوە تۆمەتبار کرد کە دەمارێیکی ژیانەوەی نوێیان بە کۆمپانیایەکی فەنزوێلی بەخشیوەتەوە بە کارکردنیان وەک نێوەندگیریەک بۆ ساخکرنەوەی نەوتی خاو لەو ووڵاتەدا و گەیاندنیان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە.
هەر بە پێی ڕاپۆرتی ئابووری جیهانی ، کۆمپانیای ڕووسنفت زیاتر لە ٩ ملیار دۆلاری ئیستسمار کردووە لە پڕۆژەکانی نەوتی فەنزوێلی لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە دەست بەکارە ، بەمەش وای کردووە ببێت بە گەورەترین مستسمرە نەوتیەکان لە فەنزوێلا ، جا بە هەڵکەندنی بیرەکان بێت یاخوود بە دەرهێنان بێت یاخوود بە بە بازاڕکردنی .

ئەم هەنگاوەش چەند دوورییەکمان بۆ دەخاتە ڕوو
دووری یەکەم ( ئابووری )ە کە پەیوەندیدارە بە سوودمەندیەکانی ڕوسنفت بە خۆ بەدورگرتن لە سزاکانی کە بەسەریدا سەپێیندراوە ، هەرچەندە ئیدارەی ئەمریکی بەرەو ئەوە هەنگاوە دەڔوات کە سزای زیاتر بەسەر ئەو دەوڵەتە لاتینیەدا بسەپێنێت ، ئەم سزا نوێیانە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ کەمتر لە ٢٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە .

دووری دووهەم (سیاسی)ە ، هەر بەزووی باڵوێزی ڕووسیا لە فەنزوێلا ئاماژەی پێکرد
سیرگی میلیک باغداسروف لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر "" پێویست بە دڵەڕاوکێی ناکات ! هەموو ئەم هەنگاوانەی واشنتن بۆ گواستنەوەی ڕاستەوخۆی کۆنتراکتەکانی ڕووس نەفتە بە حکومەتی ڕووسیەوە .
لە هەمان کاتیش هیچ گۆڕانکاریەک بە هیچ کام لە کارمەندانی کۆمپانیای کاراکاس نەوتراوە ، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە کارەکان وەک خۆیان بەردەوام دەبن
لەم نێوەندەشدا ئەتوانرێت ئەم گۆڕینی خاوەندارێتی نەوتە لە ڕووسنفتەوە بۆ حکومەتی ڕووسیا ئاماژەیەکی زەق بێت کە ڕووسیا دەیەوێت زیاتر دەست بخاتە کارووباری فەنزوێلاوە و پاڵپشتیەکی ئاشکرایە بۆ هاوپەیمانەکەی (مادورو ) ، سەرباری بڕیار و سزاکانی ئەمریکا هەر سزایەکی داهاتووی ئەمریکی لەسەر کارە نەوتیەکان کە ڕووسیا باڵادەستە تێدا ، بەوە دادەنرێت کە سزاکان ڕووبەڕوی حکومەتی ڕووسی بێت بە ڕاستەوخۆ بە مەش جەنگی نێوان کاراکاس و واشنتن دەبێت بە جەنگی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە