نهێنییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئەوەی نایزانی بیزانە!

Friday, 03/04/2020, 23:26

49513 بینراوە


ماوەیەک لەمەوبەر لە تەیارەی ئیماراتدا بووم، بەرەو ولاتێکی ئەوروپی دەڕوێشتم، کابرایەکی عەرەب لە تەنیشتم بوو، کە گوتم من کوردم، ئیتر کەوتینە قسە کردن، ئەویش یەکسەر کەوتە باسی ماڵی بارزانی و دەسەلاتی کوردی لە هەولێر..
دوای کەمێک گوتی من لەو دەزگایە کار دەکەم، کە خێری وڵاتانی خلیج کۆ دەکاتەوە و دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان!
وتم: بۆستە تۆ سەعاتێکە باسی دەسەڵاتی کوردی و نەوت فرۆشتن و غاز فرۆشتنم بۆ دەکەیت، ئێستا چۆن ئێوە خێر بە کورد دەکەن؟
گوتی: حبیبی، ..  تۆ باش لە شتەکان نەگەیشتویت!
گوتم: فەرمو تێم بگەیەنە، قسەکانت بکە.
گوتی: ئەو دەزگا ئیماراتییە، خواردنێک کە خەریکە بەسەر دەچێت لە مەخزەنەکان، ناتوانن ساغی بکەنەوە ئەوانە دەینێرنە کوردستان، پێشتر بۆ ئەفەریقا و وڵاتانی هەژار و برسی تریان دەنارد، ئیستا لە ژیر ناوی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەینێرن و ئەو دەزگایەش بڵاوی دەکەنەوە بەسەر خەڵکدا، بەڵام ئەو شتومەکانە هیچ پەیوەندی نییە نە بە ماڵی بارزانی و بە حکومەتی کوردییەوە،  ئەوە سوال و یارمەتی خەلیجە لەگەڵ ئەو شتانەی کە کۆن دەبن و ماوەیان بەسەر چووە، یان خەریکە بەسەر دەچێت و دەینێرنە کوردستان،  ماڵی بارزنایش هەر دەمێکە لە ژێر ناوی دەزگای خێرخوازی بارزانیدا بڵاوی دەکەنەوە.
منیش پرسیم: باشە لە پای چی ئێوە ئەو کارە دەکەن بۆ یارمەتییەکە نانێرن بۆ سۆماڵ یان یەمەن یان سودان کە وڵاتانی برسین؟
گوتی: پرسیارێکی جوانت کرد.... گوتی، ئێمە ئەو شتومەکانە وەکو خێر دەنێرین و ماڵی بارزانی وەریدەگرن، لەبەرامبەردا سەد هێندەمان بۆ دەگەڕێتەوە، هەر پڕۆژەیەک هەبێت لە کوردستان و ئێمە بمانەوێت بیکەن بێ ڕکابەر دەتوانین بە دەستی بهێنین و بنەماڵەی بارزانی، وکەو ئەو ناوی دەهێنان، بە (عائلة بارزانی و اولادە) یارمەتی بەدەستهێنانی ئەو پرۆژانەمان دەدەن و پارەیەکەی خەیاڵی قازانج دەکەین.
کەواتە ئێمە ئەرزاقی کۆن دەکەینە خێر و لە بەرامبەردا سەد هێندەی نرخی ئەرزاقەکان پارەمان بۆ دەگەڕێتەوە..
گوتی: ئێمە ئاگادارین کە ئەوان ئەو شتانە بە ناوی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاو دەکەنەوە و ناوی ئیمارات و خلیج نابەن، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەدا ئێمە قازانجیکی بێ سنور دکەەین.
لە درێژەی قسەکانییدا وتی: وەکو نمونە، دانا غاز لە دوو لاوە قازانج دەکات:
یەکەم دەرهێنانی غاز.
دووەم: هەموو پارەی کە لە دادگا لە حکومەتی هەرێمی بردۆتەوە..تا دوازدە ساڵی تریش هەرێم دەبێت پارە بداتە دانا غاز.
منیش گوتم کەواتە بە کورتییەکەی ئێوە سەرانی دەسەڵاتی پارتیتان خەڵەتاندوە بەم دەزگا خێرخوازیەی ئیمارات؟
گوتی: من ناوی نانێم خەلەتاندن، بەڵام ناوی دەنێم دەرئەنجامی نەفامی.
ئەمە کورتەیەکەی گفتوگۆکەم بوو لەگەڵ ئەم کابرا عەرەبە.
ئێستا بۆتان دەرکەوت کە بنەماڵەی بارزانی یەک فلسی خۆیان سەرف ناکەن، هەتا بۆ گۆڕی باوکی خوالێخۆش نەبوویان؟ ئەوەی سەرفی دەکەن خێر و سەدەقەی ولاتانی عەرەبیە و بە ناوی بارزانییەوە بڵاوی دەکەنەوە..

 سەرنجی کوردستانپۆست

 بە بێ دەستکاریی ناوەرۆکی ئەم زانیرییانە، وەکو خۆی بڵاومان کردەوە، مەبەستیش لەمە ئەوەیە، کە بە هەموو لایەکی رابگەیەینین، کە کەسە نزیکەکانی ناو دەسەڵاتی  بنەماڵەی بارزانیی و پارتیی لەناخەوە لێیان پڕن، بۆیە ئەو نهێنیانە ئاشکرا دەکەن و بەو زمانە دەدوێن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە