ڕاپۆرتێکی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەولێر، باس لە ڕوخانی کابینەکەی مەسرور دەکات


چە‌ند زانیاریە‌ك دە‌ربارە‌ی مێژووی گە‌لی كورد

Monday, 04.06.2020, 0:36

560 بینراوە


گە‌لی كورد لە‌ گۆتیە‌كانە‌وە‌ ھاتووە‌ كە مێژووە‌كە‌ی نە‌زانراوە‌ لە‌بە‌رە‌وە‌ی دە‌گە‌ڕێنە‌وە‌ بۆ سە‌ردە‌مێكی زۆر كۆنی پێش میلادی ، بە‌ڵام ڕابردووە‌كە‌یان دە‌گە‌رێتە‌وە‌ بۆ ئە‌و سە‌ردە‌مە‌ی كە‌لە‌ چیای زاگرۆس دا بوو لە‌ بە‌ینی عێڕاق و ئێراندا كە‌ گۆتیە‌ كۆچبە‌رە‌كان بوون كە‌ ئە‌مە‌ش دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ ناوچە‌ی (میزۆپۆتامیا) كە‌ (سۆمە‌ریە‌كان و ئە‌كادیە‌كان و گۆتیە‌كان)تێدا دە‌ژیان كە‌ مە‌بە‌ستمان لە‌ میزۆپۆتامیا ناوچە‌كانی كوردستان و عێڕاق و ئێران ، گۆتیە‌كان واتە‌ گە‌لی كورد ٥٠٠٠ ساڵ پ.م شارێك بە‌ناوی (گۆتیم)ە‌وە ھە‌بوو‌ كە‌ لە‌وێدا دە‌ژیان كە‌لە‌ نزیك میزۆپۆتامیا بوو ، گە‌لی كوردیش وە‌ك (Viking-ڤایكینگ)ە‌كان ھە‌وڵیان داوە‌ شوێنی زیاتر داگیربكە‌ن و ناوچەكە‌یان گە‌ورە‌تر بكە‌ن وە‌ك لە‌ سۆمە‌ریە‌كان و ئە‌كادیە‌كان ، بە‌ ئاسە‌وارە‌ كۆنە‌كانی گۆتیە‌كانا بۆیان سە‌لما كە‌ گە‌لی كورد ٥٠٠٠ ساڵ پ.م سە‌ر بە‌ ھیچ دینێك نە‌بوون بڕوایان بە‌ ھیچ دینێك نە‌بووە،‌ ٢١٥٤ ساڵ پ.م گۆتیە‌كان ئیمپڕاتۆرییە‌تی ئە‌كادیە‌كانیان لە‌ناوبرد بە‌مە‌ش لە‌ چیای زاگرۆس ھاتنە‌ خوارێ و دە‌ستیان گرت بە‌سە‌ر سۆمە‌ریە‌كانیشدا لە‌ ئە‌نجامی داگیركاریە‌كی سۆمە‌ریە‌كان بۆسە‌ر گۆتیە‌كان تێكە‌ڵ بوونێك ڕوویدا لە‌بە‌ینی سۆمە‌ری و گۆتیە‌كانا گۆتیە‌كانیش واتە‌ گە‌لی كوردیش دە‌ستی كرد بە‌ گە‌ڕان بە‌دوای زانیاریدا و ئاشتیخوازتر بێت وە‌ك لە‌ جاران ، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌ی ١٢٥ ساڵ بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئە‌م ناوچانە‌یان كرد بە‌رە‌و ڕۆژئاوای دیجلە‌ و بابلیش چوون واتە‌ ئەو ناوچانە‌شیان گرت ، گۆتیە‌كان سە‌ركردایە‌تیە‌كی گە‌ورە‌یان بە‌ڕێوە‌دە‌برد تا ئە‌و ساتە‌ی لە‌ناو خۆیاندا ناكۆكیە‌ك ڕوویدا ، ئیمپڕاتۆریە‌ت( یوور )بە‌ فرسە‌تی زانیوو دە‌ستی گرت بە‌ ناوچە‌كە‌دا واتە‌ سە‌ركردایە‌تی گۆتیە‌كان تا ٢١٢٠ ساڵ پ.م بە‌ردە‌وام بوو ، لە‌بە‌رە‌وە‌ی گە‌لی كورد لە‌و سەردە‌مە‌دا نووسینێكی تایبە‌ت بە‌ خۆیان نە‌بوون واتە‌ رێزمانێكیان نابوو كە‌ بتوانن بنووسن بۆیە‌ ئە‌م زانیارانە‌ ھە‌مووی لە‌لایە‌ن سۆمە‌ریە‌كان و ئە‌كادیە‌كانە‌وە‌ نووسراوە‌‌ واتە‌ لە‌لا‌یە‌ن دوژمنە‌كانیانە‌وە‌ نووسراوە‌ .

وشە‌ی كورد لە‌ كوێوە‌ ھاتووە‌؟
ئە‌گە‌ر تێبینی بكە‌ین وشە‌ی كورد لە‌ زۆر لایە‌نە‌وە‌ ھاتووە‌و چە‌نە‌ھا ووتراو ھە‌یە‌ لە‌سە‌ری یە‌كێك لە‌و ووتراوانە‌ دە‌ڵێ پە‌یڤی كورد لە‌ زمانی فارسیە‌وە‌ ھاتووە‌ لە‌ وشە‌ی (کورت)ە‌وە‌ ھاتووە‌ كە‌بە‌ مانای كۆچبە‌ر دێت ، بە‌پێی وتە‌ی در .(ھۆنیكمێنت) شارە‌زای ناوچە‌ی ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاستە‌ دە‌لێ وشە‌ی كورد لە‌گە‌ڵ گۆتیە‌كانا ھە‌مان وشە‌یە‌ واتە‌ لە‌و سە‌ردە‌مە‌شدا پێیان نە‌گوتراوە‌ گۆتی ھە‌ر پێیان گوتراوە‌ كورد ، وتراوێكی تر دە‌ربارە‌ی وشە‌ی كورد دە‌لێت كاتێك لە‌ زمانی سۆمە‌ریە‌كاندا وشە‌ی كورد ئە‌و كاتە‌ی لە‌گە‌ڵ ئە‌كادیە‌كانا دە‌ژیان لە‌ وشە‌ی (كارداكا)ە‌وە‌ ھاتووە،‌ (كاردا) بە‌ تە‌نھا لە‌ سۆمە‌ریە‌كان واتە‌ (پیاوی جە‌نگاوە‌ری ناوشاخ) .

ئایا گە‌لی كورد سە‌ربە‌ چ دینێك بووە‌؟
وە‌ك پێشتر ئاماژە‌مان پێكرد گە‌لی كورد سە‌ربە‌ ھیچ دینێك نە‌بووە‌ بە‌ڵام یە‌كە‌م دە‌وڵە‌تی كوردی ١٥٠٠ ساڵ پ.م (پیتانیە‌كان)دینێكی فرە‌ خواییان ھە‌بوو لە‌ گە‌لی كوردا پێش ئە‌وە‌ی دینی ئیسلام بڵاوبێتە‌وە‌ ٥٥٠ ساڵ پێش پ.ز دینی زە‌ردە‌شتیان تێدا بڵاوبویە‌وە‌ واتە‌ دینی پێش ئیسلام لە‌ گە‌لی كوردا دینی زە‌ردە‌شتی بووە‌ كە ٣٥٠٠ ساڵ پ.م دروست بووە‌و كۆنترین دینی تاكە‌ خواییە‌، بە‌پێی سە‌ردە‌شتیە‌كان ئاو و ئاگر و خۆڵ پیرۆزە‌ بۆیە‌ پە‌نایان دە‌برد بۆ خۆر، لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا مردووە‌كانیان نە‌دە‌ناشت دە‌یان دە‌نا بۆ قە‌لە‌ ڕە‌شە‌كان تا بیان خۆن وە‌لە‌ سە‌ریشیان قە‌شە‌یە‌كی زە‌ردە‌شتی ھە‌بوو كە‌ ئە‌گە‌ر قە‌لە‌ ڕە‌شە‌كە‌ چاوی ڕاستی مردووە‌كە‌ بخوات ئە‌وا دە‌چێتە‌ بە‌ھە‌شتە‌وە‌ وە‌بە‌ پێچە‌وانە‌وە‌ چاوی بخوات ئە‌وا دە‌چێتە‌ جە‌ھە‌نە‌مە‌وە‌ .

گە‌لی كورد چۆن بوو بە‌ ئیسلام؟
گە‌لی كورد وە‌ك پێشتر باسكرا دینێكی تاكە‌ خواییان ھە‌بوو، بڕوایان بە‌ یە‌ك خودا ھە‌بووە‌ بۆیە‌ تێگە‌یشتنیان ئاسانتر بووە‌ بۆ دینی ئیسلام و دووە‌م گە‌ل لە‌دوای گە‌لی عە‌رە‌ب كە ‌بووە‌ بە‌ ئیسلام‌، كە‌ سە‌رە‌تا ٢ صحابە‌ بوون بە‌ ئیسلام ناویان
(جبان الكردي)و (میمون الكردي) بوو كە‌ یە‌كە‌م كە‌س بوون لە‌ گە‌لی كورد ببن بە‌ ئیسلام، بە‌ڵام بە‌ گشتی تێكڕای گە‌لی كورد كە‌بوون بە‌ئیسلام لە‌سە‌ردە‌می ٦٣٧-٦٤٢ لە‌لایە‌ن حە‌زرە‌تی (عومە‌ر)ە‌وە‌ بوو .

كێشە‌ی گە‌لی كورد لە‌گە‌ڵ گە‌لی توركدا چییە‌؟
ئایا یە‌كە‌م چاوپێكە‌وتنی گە‌لی كورد و گە‌لی تورك چۆن بووە‌ واپێكە‌وە‌ ڕێناكە‌ون؟
لە‌ساڵێ ١٠٧١دا توركە‌كان لە‌جە‌نگی مە‌ڵاسكێبرا كە‌ ئە‌یان وویست ناوچە‌كە‌ داگیربكە‌ن كە‌ بە‌رامبە‌ر بە‌زانتیوبە‌كان شە‌ڕیان دە‌كرد كوردە‌كان یارمە‌تیانان بە‌زانتیوبە‌كان نزیكە‌ی ٧٠-٧٥ ھە‌زار جە‌‌نگاوە‌ر بوون لە‌ھە‌مان كاتدا توركە‌كان ٢٠-٣٠ ھە‌زار جە‌نگاوە‌ر بوون، كوردە‌كان نزیكە‌ی ١٠ ھە‌زار جە‌نگاوە‌ر یارمە‌تی توركە‌كانیاندا بە‌مە‌ش شكستیان بە‌ بە‌زانتیوبە‌كان ھێناو و ناوچە‌كە‌یان گرت .
یارمە‌تیە‌كی دیكە‌ی گە‌لی كورد بۆ تورك جە‌نگی چاڵدێران بوو كە‌ كوردە‌كان بە‌ عوسمانیە‌كانی ڕاگە‌یاند كە‌ ناوچە‌كە‌یان لە‌ ڕۆژئاوا لە‌ژێر مە‌ترسیدایە،‌ عوسمانیە‌كان بە‌ ھاوكاری گە‌لی كورد توانیان لە‌ سە‌فە‌ویە‌كان ببە‌نە‌وە‌، وە‌ لە‌ دوای ئە‌م جە‌نگە‌وە‌ كوردە‌كان لە‌ دە‌ست سە‌فە‌ویە‌كان دە‌رچوون وە‌ چونە‌ ڕیزی عوسمانیە‌كانە‌وە‌ بە‌مە‌ش عوسمانیە‌كان‌ كوردە‌كانیان وە‌ك ھاوڕێیە‌كی خۆیان بینیوە‌ و متمانە‌یان بە‌ گە‌لی كورد بووە‌ .

ڕێژە‌ی گە‌لی كورد چە‌ندە‌؟
بە‌پێی لێكۆڵینە‌وە‌كان نزیكە‌ی ٣٥-٤٥ ملێۆن كورد ھە‌یە‌ ئێستا، لە‌و ڕێژە‌یە‌ ١٤ملێۆن و نیو لە‌ توركیا دە‌ژین ٨ملێۆن لە‌ عێڕاق و ٥ملێۆن و نیو لە‌ ئێران و كە‌متر لە‌٢ملێۆن لە‌ سوریا، بە‌ڵام بە‌ھۆی چە‌ند جە‌نگێكە‌وە‌ لە‌ ناوچە‌كانی عێڕاق و سوریادا ڕویدا ڕێژە‌ی دانیشتوانی گە‌لی كورد لە‌ وڵاتی ئە‌ڵمانیا گە‌یشتە‌ ١ملێۆن و نیو .

نیشانە‌كانی گە‌لی كورد چییە‌؟
یە‌كێك لە‌ گە‌ورە‌ترین نیشانە‌كانی گە‌لی كورد خۆرە‌ كە‌لە‌ ئاڵاكە‌شماندا ھە‌یە‌ نیشانە‌یە‌كی ھێژاو قە‌شە‌نگە‌ بۆ ئێمە‌، وەلە‌ ھە‌موو ئیمپڕاتۆرییە‌تە‌كانی جیھاندا ئاژە‌ڵێك نیشانە‌یە‌ بۆ دە‌وڵە‌تە‌كە‌ی وە‌ك ورچ ھێمای دە‌وڵە‌تی ڕوسیایە‌، گورگ ھێمای توركیایە‌،لە‌ كوردستانیش ( داڵە‌ )بە‌واتای تە‌مە‌ندرێژی و ھێزو توانا نیشانە‌یە‌كی تری گە‌لی كورد ( كە‌وە‌ )بە‌ واتای پلە‌یە‌كی بێشومار لە‌ خۆشە‌ویستی دێت .

كلتورو ھونە‌ری گە‌لی كورد چییە‌؟
یە‌كێك لە‌ كۆنترین ھونە‌ری گە‌لی كورد
شاكاری (مە‌م و زین) كە‌ لە‌لایە‌ن ئە‌حمە‌دی نایە‌وە‌ نوسراوە‌ كە‌ باسی كوڕێكی كوردی گە‌نج بە‌ناوی مە‌م لە‌ ڕۆژی نە‌ورۆزدا زین دە‌ناسێ زین كچی سە‌رۆكی بۆتانە، مە‌م و زین پە‌یوە‌ندیە‌كی خۆشە‌ویستی ‌زۆر لە‌ بە‌ینیاندا دروست دە‌بێت، بە‌ڵام وە‌زیری دە‌ستی باوكی زین ( باكۆ ) بە‌غیلی لە‌و پە‌یوە‌ندیە‌ی مە‌م و زین دێت بۆیە‌ ھە‌میشە‌ مە‌م لە‌پێش چاوی باوكی زین دە‌شكێنێ كە‌ وای لێدە‌كات دووری بخاتە‌وە‌ لە‌ كچە‌كە‌ی كە‌ سە‌ركە‌وتوو دە‌بێت لە‌ كارە‌كانی باكۆ مە‌م دە‌كۆژێت و دوای كوشتنی دە‌نێژرێت، زینیش ئە‌وە‌ندە‌ لە‌سە‌ر گۆڕە‌كە‌ی مە‌م دە‌مێنێتە‌وە‌ لە‌ برسان گیان لە‌دە‌ستدە‌دات، زینیش بە‌ھە‌مان شێوە‌ لای مە‌م دە‌نێژرێت، كاتێكیش باكۆ ئاشكرادە‌بێت نزیكترین ھاوڕێی مە‌م (تە‌ژدین) با‌كۆ دە‌كوژێت، باكۆ سە‌ڕاڕای مردنی لە‌بە‌ینی مام و زیندا دە‌نێژرێت، كە‌ وتە‌كە‌ی ئە‌وە‌دە‌بێت كە‌ مردنیش نابێت بە‌یە‌كتان بگە‌یە‌نێت .

زمانی كوردی لە‌ كوێوە‌ ھاتووە‌؟
زمانی كوردی گروپی فارسە‌كان بە‌شی ئە‌وروپای ھندستانە‌، لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاستدا چوارە‌م زمانە‌ كە‌ زۆرترین بە‌كارھێنە‌ری ھە‌یە‌ لە‌دوای عە‌رە‌بی و فارسی و توركی، زمانی كوردی لە‌ چە‌ندین زاراوە‌ی جیاواز پێكھاتووە‌ كە‌ ئە‌كرێ نوچە‌یە‌كی كوردی لە‌ ناوچە‌یە‌كی تر بە‌تە‌واوی تێنە‌گات .

"سە‌رچاوە‌ :بە‌سوپاسێكی زۆرە‌وە‌ لە‌لایە‌ن ئە‌م لینكە‌وە‌ زانیاریە‌كانم دە‌ستم كە‌وت و ھە‌ندێكیشیم لە‌ لایە‌ن سایتی كورتپیدیاوە‌ وە‌ك پشتڕاستكردنە‌وە‌ بە‌كارھێنا.
‏Link : https://youtu.be/LNtOJw87dG0



(دەنگدراوە: 10 . زۆرباشە: 4.5/5)