ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

مەسعود بەرزانى : کرۆنا چ نیعمەتێکى خواییە

Monday, 04.06.2020, 1:28

7438 بینراوە


 لەشەڕى سەخت و خوێناوى زۆزک ساڵى ١٩٧٥ دا، پێشمەرگەیەکى زۆر گیانیان بەختکرد، لە یەکێک لە دێهاتەکانى نزیک ڕەواندز لاشەیەکى زۆر خرابونە سەریەک و دیمەنێکى زۆر جەرگبڕ و مەرگبارى هەبوو، لەوکاتەدا دوو (پێشمەرگە )ى پۆشتە و پەرداخ و شەڕنەدیوى بەرزانى دێن و ئەڕواننە ئەو لاشە خوێناویانە کە هێشتا دەزولەى خوێنین لە جەستەیانەوە ڕێچکەى بەستبوو، بەدەم پێکەنینەوە ئەڵێن: (لە میللەت نین).
میللەت لەلاى بەرزانى خێڵى جامانە سورە وردترى بکەینەوە بە زمانى ماتماتیک واتە هەزار پیاوەکەى بنەماڵە کە بەم دواییە قلێکیان فەوتی کرد.
ماوەیەکە مەسعود بەرزانى سەرۆکى ئەم میللەتە (بەمانا بەرزانیەکەى) لەترسى ڤایرۆسى کرۆنا وەکو بۆق سڕبووە و چۆتە سوڕى متبونەوە، جاران بۆ دان ئێشەیەک بۆ نەمسا ئەچوو. ئەبێت ئێستا حاڵى چۆن بێت؟ پێموایە لەناو دیتۆڵ و ئەلکهولدا بۆقەمەلە ئەکات.
بەپێى هەندێک سەرچاوە ئایەتوڵایەکى دەزگاى ئیتڵاعاتى ئێران دوور لەچاوى ڕاگەیاندن سەردانى مەسعودى کردووە و هەڵگرى کرۆنا ڤایرۆس بووە، مەسعودى توشکردووە و ئێستا لەژێر چاودێرى ستافێک دکتۆرى بیانیدایە لەسەرى ڕەش، سەرى ڕەشى لێبووە بە کرۆناى ڕەش، ئەگەر ئەمە ڕاست بێت ئەوە لەپاڵ پاکبونەوەى سروشت و ژینگە باشترین سوودى کرۆنا ڤایرۆسە بۆ خەڵکى کورد، وەک کوردوتەنى: پیسى بە پیسیەوە ئەڕوات .
پەتاى کرۆنا، سەرەڕایى مەرگ و نەخۆشى و توشبون، پەژارە و دڵەڕاوکێ و نائارامى بەدواى خۆیدا هێناوە، لە ئاستى دنیاى پێشکەوتوو لە تەقەلاى دۆزینەوەى دژە ڤاکسینێکدان بۆ بنەبڕکردن و ڕیشەکێشکردنى، بابزانین لەلاى مەسعودى سەرۆکى گوندەکەى بەرزان چ باسە:
کۆنە سەرۆک.. وەزعى باش نییە و شیرازەى ئەقڵى شێواوە، تەلەفونى بۆ ئومێد خۆشناو کردوە وتویەتى بزانن ناوێکى خۆش بۆ ئەم کرۆنا نەحلەتیە نادۆزیتەو و فەرمانیداوە هێمن هەورامى وێڵى شاخ و کێوى هەورامان ببێت بۆ دەرمانێکى کوردەواریى.
کۆنە سەرۆک ئۆقرەى لێبڕاوە ترس گرمۆڵەی کردوە بەقەدەر فوتبۆڵێکى ماوەتەوە .. بەپەلە فەلەکناسەکەى کەناڵى ڕووداویان بۆ بردوە، هەتا نامەى بەختى بۆ بخوێنێتەوە و داهاتوى وەکو ئاوێنە و فلیمى ئەنیمەیشن پیشانبدات.
فەلەکناسەکە ڕۆڵى سەرۆکى زۆر بەمێژوییى و حەکیمانە نرخاندووە، کە ژنانى خێڵ لە مێژە و بەهەمیشەیی کەرەنتینە کراون، میللەتى بەرزان خۆیان لە قەرەى عەوامى خەڵک نادەن، ئەوەش جۆرێکە لە کەرەنتینەى بەرزانى و سوپایەکیان لە نووسەر و سیاسى و ڕۆژنامەنوس کۆکردۆتەوە، کە چەقەچەق و دەمەقاڵەى سیاسیان بۆ بکەن .. سەرۆک بەمە زۆر دڵخۆشە کە ئەو فەلەکناسە وتبووى کرۆنا نیعمەتێکى خواییە، ئەمەش بەشێکە لە پێشبینیەکان :
ئەو ڕۆژەى کرۆنای ڤایرۆس خەڵکى کوردستان تەفرو تونا ئەکات، ئەوا خێلى هەزار پیاوەکە بەبێ تەقە دەست بەسەر هەرێمى کوردستاندا ئەگرن، تاپۆى ڕەشى ئەخەنە ژێر جامانە سورەکانیان، ڤایرۆسى ڕێبازەکەى بەرزانى وەکو ڤایرۆسى کرۆنا ئەپرژێت بەهەموو کون و قوژبنێکى هەرێمەوە .

خێڵ .. بە ئارەزوى خۆیان نەوت ئەفرۆشن، بەگرێبەستى پەنجا ساڵ سەد ساڵ یان زۆرتر، غازیش تاڵانفرۆش بکەن و هەرزانى بخەنە بازاڕى غازى جیهانەوە و پشتى ڕوسیا بشکێنن و پۆتین بۆ سیبریا ڕاو بنێن ...تەنها بەبیرە نەوتێک کێشەى مێژوویی و نەبڕاوەى کەرکوک و مادەى ١٤٠ ڕیشەکێش ئەکەن و کەسێک نامێنێت بڵێت ژێر جامانەکەت خاڵى پێوەیە..
بۆئەوەى کەونە سەرۆک، لوتى تێکۆشەریان بەهیچ خەمێکى ئابوریدا نەتەقێت، تەواوى داهاتى ناوخۆ و خاڵە سنوریەکان و ترانزێت بۆ تۆنێلى گیرفانەکاى خێڵ، دەتوانن شاخەکان و گرد و تەپۆڵکە و ڕوبارەکان و هەواش بفرۆشن ... دەتوانن ئەو حیکمەتە لەسەرى سەرۆک بماڵرێت و جامانەى سور بکرێت بە ئاڵاى ئەو هەرێمەى کە پێش پەتاى کرۆنا ناوى کوردستان بوو..
پێشتر حیزبێک هەبوو پێش ئەوەى دەستەمۆى بکەن و وەک توتەڵە سەگ نانى بۆ فڕێبدەن، ئێستا وەکو کرمە لیقە خوێى پێداکرابێت ئەتوێتەوە، باسى خەرجى و پورزا و ئامۆزاکانى خەرجى ئەکرد، ئێستا وڵات بیجگە لە خەرجى میللەت (بەمانا بەرزانیەکەى) و کوڕ و کاڵى، خەرجى پێشمەرگە و پۆلیس و فەرمانبەرانى چاو لە موچە نامێنێت، سوپاى تورک حەزئەکات و بەدڵیخۆشەوە بچێت بۆ هەموو کون و قوژبن و کە لەبەرێکەوە .. فەلەکناسەکە کەوتى بەم پەتایە بۆ هەتا هەتایە لە سلێمانى ڕزگارت ئەبێت، مەسعود بە دڵخۆشیەوە ووتى : داخى ئەوەشم لەدڵدایە کە وەختى خۆى ئیجازەى مەلایەتیان بەبام نەدا.
لەو حکومەتەى کە مەسعود و فاڵگرەوەکەى کەناڵى ڕوداو لەسەرى ڕێککەوتون، ئەگەر ئەم زاتانەى خوارەوە ڤایرۆسى کرۆنا زەفەرى پێنەبردن ئەوا هەریەکە و ئەرک و پلەى شایستەى بۆ دیاریکراوە هەتا گلەیی مێژوو ببڕێت و نەڵێت زۆنى سۆرانى فەرامۆش کردووە.
• مەلا بەختیار بمێنێ هەتا وشە گەلى: دیموکراسى، چاوگێڕ، هێلیکۆپتەر، سیکۆلار ..بخاتە ڕستەوە .
ئەگەر تەمەن باقى بوو کارگەى هێلیکۆپتەر دروستکردن دانرا، ئەوا مەلا ئەکرێت بە وتەبێژى کارخانەکە، شانسى یەکەم ترایی هێلیکۆپتەر هەر بۆ خۆیەتى.
• کۆسرەت .. بەهۆى ئەو لەرزە و هەڵبەز و دابەزینەى ئەکرێت بە سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى ئاڵاهەڵگران، هەتا هەمیشە و بەردەوام ئاڵاکە لە جوڵەدا بێت.
• مەهاباد قەردەاغى با بمێنێت، ئەگەر بە قەپیش بووە خەڵاتى نۆبڵ بۆ مەسعود ئەپچڕێت.
• شێخ جەعفەرى ئاوایی حەمەى کەرەم، لێپرسراوى بەرهەمهێنان و بە بازاڕکردنى فلێمى پۆرنۆ و سەماکردن.
• ئاواتى شێخ جەناب، لێپرسراوى ژماردنى پارەى ووردە و سەرەڕایى کارەکەى بە ئۆڤەر تایم تانجى و کۆترى بنەماڵەى پێ بەخێوبکرێت.
• قوباد تاڵەبانى، بۆنى جەلال تاڵەبانى باوکى لێدێت، هەروەکو باوکى لە دەرگاوە دەربکرێت لە پەنجەرەوە دێتە ژورێ، ئەبێت ئەگەر بەتەوافقیش بووە جانتاى بۆ دابینبکرێت.
ئەگەر خوینەران مۆڵەتم بدەنێ منیش ئەڵێم:
• سرود دزێک هەبوو، وەک توتکە سەگ دواى مەسعود کەوت، مەسعودیش وەک پیرە گەماڵ دواى ئەردۆغان کەوت، ئەردۆغانیش وەک چەتەوڵ بۆ ڕیکلامى وەڕین بە کورد دوای خۆی خستبون، شوانپەروەرى سرود دز (وەک کاک جەعفەرى کەریمى ئەڵێت مارەبەجاشکراوەتەوە)، ئەڵێت: هەر مەسعود بەرزانى ماوە ئاگاتان لێى بێ؟
بۆ ئێمە ئاگامان لێبێت!؟ ئەى هێڵى لۆڤ و فەرەیدون عەبدولقادر و عەلى فەیلى و مستەفاى سەید قادر ئیشیان چییە؟ 

بەڵام :
• ئیستا سەردەمى کرۆنایە و بەدەنگەوە چون و هاوماڵى ئەرکى قورسە با ئێمەش ئاگامان لێیبێت، هەتا بزانین :
مەسعود و بنەماڵەکەى لە چ  ڤایرۆسێک مارە بەجاش کراون؟!




(دەنگدراوە: 15 . زۆرباشە: 4.5/5)