پیاوێکی 97 ساڵە لە کۆڕۆنا نەترساوە و هیوای بە ژیان هەیە

Tuesday, 07/04/2020, 2:12

4383 بینراوە


لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا ، ڕۆژانە وەک زۆربەی خەڵک منیش بەدوای دوا زانیاریدا وێڵم و دوای خەیاڵەکانم دەکەوم دەڵێم ئێستا نا تۆزێکی تر ڕۆژێکی تر هەواڵی خۆش دەبیستین و ئەم تارمای و تاریکیە دەڕەوێتەوە ، ئاخر ئێمە لەشەڕێکداین دوژمنەکەمان نادیارە نە ئەیناسین نە هیچ هەستی پێدەکەین ، بۆیە لەڕووی دەرونێوە ئامادەی تەواوی ئەو شەڕەنین. زانیارێکانیش زۆر لە قەبارەی ئەم ڤایرۆسە گەورەترە ، کەناڵی ڕاگەیاندنەکان موسیبەتێکی سەیریان خوڵقاندوە ، لەسوئید حوکمەت بڕیاری دا کەهامشۆکەرانی خەڵوەتگەی پیری قەدەغە بکا ت کەس و کاری بەتەمەنەکان ناتوانن سەر لە باوک و دایک یان باشتر بڵێن نەنک و باپیرانیان بدەن . تا پارێزراوبن لە هێرشی ئەو ڤایرۆسە نەعلەتیە ، زانستی تەندروستی دەڵێت بەتەمەنەکان و نەخۆشە درێژخایەناکان با پارێزراوتربن ، ئەمڕۆ لە هەواڵی ڕۆژنامەی "ئێکسپرێس" ڤیدۆیەکی یەک خولەک و ٢٤ سانیەی پیاوێکی نورانیم دی کە ناوی "یوسف ڕاییچە" و بەڕەچەڵەک خەڵکی پۆلندایە و لەسوئید گیرساوەتەوە ، مام یوسف دەڵێت : هەر لەسەرەتاوە کەهاتم بۆ ئەم خەڵوەتگەیە هەستم بەگەرمی و بەخێربوونی خۆم کرد ، کاتێک ڕۆژنامە نوسەکە لێی دەپرسێت : ئێوە هیچ باسی کۆرۆنادەکەن لەگەڵ هاوڕێکانتا ، بەڕووەخۆشەکەیەوە ووتی: بێگومان وە بەداخەوە ئەمە ئازارێکە خەڵکیکی زۆر دەیچێژێت ، ڕەنگە زۆر شتیش لەدەست بدەین بەهۆیەوە . دوایی ووتی: ئێستا کەس و کارەکەم لەم سەردەمی کۆرۆنایەدا ناتوانن سەردانم بکەن بۆ ژورەوە ، بەڵام ئەوان دێن منیش لەپەنجەرەکەوە دەیان بینم و قسە دەکەین ، دەتوانم پەنجەرەکەبکەمەوە ، دوایی مام یوسف ووتی: ئێستا کاتێکی باشترم هەیە بۆ خوێندنەوەی کتێبەکان ، پێتان بڵێم و بەگاڵتە وەری مەگرن من زیاتر لە هەزاران کتێبم خوێندۆتەوە ، ئێستا کە ئەم ڕۆژگارە هاتۆتە پێشەوە شانسێکی باشە کە بە کتێبە کۆنەکانیشدا بچمەوە . ئەو ناوی نا ناسیاو یان هاوڕێ کۆنەکانی .
ئەم کورتە چاوپێکەوتنە زۆر شت لە لای ئێمەی مرۆڤ جێدەهێڵێت ، جاران دەم ووت : خەڵوەتگەی پیری مانای دوا ویزگە کە مرۆڤەکان لەوێ لەچاوەڕوانی مردندان ، ژیان ئیتر هیچ مانایەکی نییە ، کە چویتە ژوورەوە ئیتر نەخۆشی و تەنهای هەنجن هەنجت دەکات ، بەڵام ئەو کەسانەی کە لەبونەوە بڕوایان بە وەیە کە مردن هەمیشە دەرفەتی ژیانە ڕوانینی ترمان پیشان دەدەن . مام یوسفی تەمەن ٩٧ساڵ پیاوە نورانێکە ، هێشتا لەناو کتێبەکانیدا گەشت دەکات ، ئەو بڕوای بەوەستان نی یە ،چونکە ئەو لە مەملەکەی شەڕەوە هاتوە ، ئێستا کۆرۆنا بۆ ئەو وەک یاری وایە ، کاتێک مرۆڤ درامای "سەردەمی شکۆمەندی" پۆڵەندێکان دەبینێت، دەپرسێت و دەڵێت بەڕاستی ئەم مرۆڤانە چۆنە پەپێوە ماونەتەوە ؟ من دڵنیام کە مام یوسف لەسەردەمی شکۆمەندیدا کارئەکتەرێکی چالاک بووە ، بۆیە هێندە ئێستاش بەدوای زانیارێکاندا دەگەڕێت و کتێبەکان بەباشترین هاورێ خۆی دەزانێت ، با کۆرۆنا لەکەس و کارەکەی دابڕێنن ، بەڵام کۆرۆنا ناتوانێت لە کتێبی دابڕێت .
مام یوسف پێی ووتین :مردن ترسی خۆی لەدەست دەدات بۆکەسێک کاتێک ئەو کەسە ژیانی خۆی بەدەست هێنابێت، وەک پێمان بڵێت دابڕان و تەنهایی تەنها لەناو دابڕان و تەنهایدا بونی هەیە . من لەکەسایەتی ئەم پیاوەدا ژیانم بەڕەنگێکیتر هاتە پێش چاو چونکە ، پێویستە بۆ بەهێزبوون ڕەگەکانت نقوم بکەیت لەزەویدا ، مام یوسف لە سەیرکردنیا بەچاوەکانی پێی ووتین :ئێمە پێویستە بمرین بەڵام لەکاتی گونجاوی خۆیدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە