ئاواتی شێخ جەناب وەک خۆی

Tuesday, 07/04/2020, 18:03

17513 بینراوە


كەم نین ئەو هەلپەرستانەی لە پشتی دروشمی بریقەدار و هاش و هوشی گۆڕانخوازی خەریکی بەدی هێنانی بەرژەوەندیە تایبەتییەکانی خۆیان نەبن، یەکێک لەوانە ئاواتی شیخ جەنابە، فەرمانبەری ئیمزاکردنی کاتی دابەش کردنی مووچە بە پلەی وەزیر..
- دوای راپەرین کە بوو بە قایمقامی سلێمانی هەر زوو لای خەڵکی شارەکە ناسرا كە ئەم کابرایە ج مەعدەنێکە ، چونکە ئەو پیاکێشان و دزی و گەندەڵییەی ئەو کردی نمونەی نەبوو، هەر ئەو کاتە بەنزینخانەیەکی کڕی بە ناوی خوشکەزایەکی خۆی کردی بە  بەنزینخانەی هەڵوێست"  گویا بۆ ئەوەی لای خەڵک نەکەوێتە ڕوو..
- لە قائمقامیەتەکەی ئەوەنەی گەندەڵی کرد تا یەکێتی ناچار بوو لایان برد و کردیان بە" بەریوەبەری بەرهەمە نەوتیەکان - مدیریة المنتجات النفطیة" لەوێش ئەوندەی دزی و ئەوەندەی پارە پێکەوە نا، تا ئەمجارە ئیدارەی گشتی سکاڵایان لای جەلال تالەبانی داوای کرد، کە کەیسەکەی بدەن بە خۆی سەرپەرشتی بکات، پاش ماوەیەک تالەبانیش ووتبوی لەبەر خاتری گۆڕەکەی کاکە شیهاب ئەمجارەش لێی ببورن و بیبەخشن بە مامی خۆتان.
- کە لەوێ دەرکرا کەوتە تاپۆ کردنی ئەرزەکانی نزیک فرۆکەخانە، گویا میرتی بنەماڵەکەیەتی ، بەڵام کاتێک کەس و کاری خۆی کەوتنە مەسەلەکەوە بە هەرەشە و زۆرلێکردن هەمووی لەسەر خۆی بەتەنیا تاپؤ کرد.
- خانوە کۆنەکەی قایمقامی سەرچناری داگیر کرد و بەشێکی تریشی خستە سەرو هەر بەشەق داگیر و دواتر لەسەر خۆی کردی تاپۆی کرد.
- کە گۆرانیش دروست بوو بەناوی موڵکی دایکێتی کەوتە داگیرکردنی بیست تا سی دۆنم ئەرزی دەوروپشتی بازیان، هەر وەک نەوشیروان مستەفا  پێی ووتبو: تۆ دایکت سەنگاوییە ئەرزت لە بازیان لە کوێ بوو ؟
- لە گۆڕانیشدا کە زانی " قادری حاجی علی" کاندیدێکی بەهێزە بۆ رێکخەری گشتی کەوتە سووڕانەوە بە دەوریا تا لەسەر تەلەفزیۆن ووتی: ئێمە جگە لە کاک قادر بۆ رێکخەری گشتی دوای کاک نەوشیروان هیچ کاندیدێکی ترمان نیە، بەڵام کە زانی کاک قادر کشاوەتەوە و خۆی ناپاڵێوێ، بە سەد و هەشتا پلە گێڕەکەی گۆڕی و بوو بە پێڕی هەلپەرستەکانی گۆڕان، وەک ع. عوسمان و مجید ساڵح و بابکر دڕەیی و و شەماڵ عبد الوفا لە دەربارەکەی عمری سەید علی..
- هەر دوایدا ئیمزای بەیعەتی کرد بۆ بنەماڵەی بارزانی، ئەویش لەبەرامبەر بوونی بە وەزیری دابەشکردنی مووچە ، بە ناوی قەرزی کۆنەوە سێ چوار ملیۆن دۆلاری لە بنەماڵەی ڕەباتیەکان وەرگرتوە ، جا ناشزانرێت چەند بە خۆشی و چەند بە هەڕەشە و شەق بووە ، بە تایبەتی ئێستا کە خۆی بە بچوک و موریدی مسرور بارزانی ئەزانێت،،- 
- ئاواتی شێخ جناب کە قەوانی سواوی کوردایەتی بە خەڵک ئەفرۆشێتەوە، کێ هەیە کوردایەتی نەکا،  کە ئەو هەموو داهات و ئیمتیاز و سەروەتەی تیا بێ !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە