ھێمن مامەند ...قوربانی کەم ئەزمونیەکەی بارتەقای بوێرییەکەی بوو

Wednesday, 08/04/2020, 0:08

6385 بینراوە


لە تەک ھاتنە کایە نا سروشتیەکەی دەسەڵاتی (پارتی و یەکێتی) بەر لە بیست و نۆ ساڵ کۆمەڵێک کەسی گوماناوی ھەل پەرستی خۆ ویستی درۆزن ھاتنە مەیدانی کوردی دۆ نەدیو کە بەشێکیان ژنی کەوتوی کۆمەڵایەتی بون ، ھەر لەسەرە تاوە بە ناوی مەدەنیەت و ئازادی و عەلمانیەت پڕیان دا پیرۆزیەکانی خەڵک کە خێزان و ئایین بو لە ناو ئەندامانی خێزانیش بە شەیتانی ژن و کچی سەربەھەشیان دیاری کرد. کە ھیچیان گرفتێکیان نەبو سەدان ساڵ بو لێرە ژیان سەرباری داگیرکاریش بە شێوەی ئاسایی خۆی بە ڕێوە دەچوو.

دوای ئەوەی ئەو تایپەیان کە ژمارەشیان کەم نەبو دەستە چەورەکەی خۆیانیان بە سەری نەزانی خەڵک سڕیەوە گەلێکیان لە ھەندەران گیرسانەوە و ئەگەر بۆ پێ ڕابواردن لە گەڕانەوەیان دەنا بە نیشتیمان نەکەوتنەوە .
دواتر لە سەر ھەڵدانی شەڕی ناوەخۆ و دوو ئیدارەیی پارتی و یەکێتی تایپێکی تری زمان شڕی جنێو فرۆشی ئاگری شەڕی ناوخۆ خۆشکەر ھاتە ئارا زیاتر بونە دەم ڕاستی پارتی و یەکێتی لەتاوانەکانیان بۆ زیاتر بەکوشت دانی کوڕی کوردی پێ نەزان . ئەو بەشەیان ھەر بەڕاستی مرۆڤی کەوتوی ئەخلاقی بون ئەوانەی لە کودیلەی تەڕیش ناوی کوردیان نەبیستبو ، کەوتنە بەر ناز و نیعمەتی پارەی دزراوی گومرگ و دواتریش نەوت .
دوای زیاتر ھەڵکشانی تەمەنی ناشیرینی بەناو دەسەڵاتی کوردی و سەرھەڵدانی ( گۆڕان ) کۆمەڵێک ساختەچی تر بە دەم و چاوی جیا جیا کە بەشێکیان ژن بون لەژێر ناوی پەیام نێر و چالاکوان و ڕۆژنامەنوس بونە ئاشەوانی گێڕانی ئاشی بەناو ئۆپۆزسیۆن لەوانەش بەشێکی بەرجاویان لەھەرە فێڵ بازەکانیان نەوەستان ھەتاکو خۆیان لە ناو بەناو پەرلەمانی ھەولێر و بەغدا نەبینیەوە و بەشێکی تری لەوان ھەڵخەڵەتێنەریش کە گەنجی ساویلکەی پێ پارەی سەر جادەیان سەر عامود لۆ ھەڵواسینی پۆستەرە درۆینەکانیان و دواتریش بۆ ناو خۆپیشاندانەکان ئەوانەش لە ھەولێر و بەغدا بونە وەزیر . بەشێکی بەرچاویشیان لەگەڵ ئەوەی باوەڕیان بە ھیچ نەمابو نەشیان دەتوانی لەسەر دەرپێی خۆیان دانیشن ئەوانەش لە ناو پارتی جێیان لۆ کرایەوە .
لە ھەر ھەمو لەوانەی پێشتر بەشێکیان (ساختەچی و ترسنۆک و بەشێکیان بێ ئاگا و پێ نەزانی ھەڵخەڵەتێنراو) بە ناوی تازەی چالاکوان و میدیا کار و پەیامنێر و ڕۆژمانە نوس (لێرە و لە دەرەوە)
بەشە نەزانەکە بێ ئاگا بە ھاندانی ئەوانی دی بەرەنگاری دەسەڵاتی ستەمی یەکێتی و بە تایبەت پارتی بونەوە و بە قازانجی ئەوانەی لە خشتەیان بردبون شکایەوە .
لێرە پێویستە ئەو خاڵە دیاری بکەین خودی دەسەڵاتی پارتی کێشە و گرفتی بێ چارەی بە تەنیا لەگەڵ خودی (جەلالی لە کۆن و یەکێتی لە ئێستا) دواتریش (پەکەکە) ھەیە بۆ ھەر کەسێک لەبەرامبەری بوەستێتەوە و دژایەتی بکات خاڵی یەکەمی کە بەلای ئەوان گرنگ و ھەستیارە ، بزانن ڕەگێکیان بە شێوەیەک بۆ (یەکێتی یان پەکەکە) دەگەڕێتەوە ، دەنا ھەر ھەمو ئەوانی تر گرفتێک نیە ئەگەر پڕ درابێتە کەسە سەرەکی و کاریگەرەکانی بنەماڵەش .
لەو چل پەنجا کەسەی ناو ھەولێر کە بەرەنگاری دەسەڵاتی پارتی بوینەوە و ھەمو ھەواڵەکانی دەم و سەعاتی فەیسبوک و تیڤیەکانیان داگیر کردوە . بەشێکیان ھەر بەناوی چالاک و ڕۆژنامە نوس و پارێزەریش ! بۆ دە ساڵ دەبێ لە ھەناوی پارتی بە ئاشکرا ھاتونەتە دەرێ زوو تر بە بەرنامەی تایبەت ڕێکخراون و نێردراونەتە ناو خەڵک بەقەدەر ھەمو خەڵکە ناڕازیەکە دژ بەو دەسەڵاتەی ھەولێرن و کەسیش پێیان ناڵێ بەری چاوتان درۆیە و لێرە و لەوێش سیناریۆی شانۆگەرییان بۆ ڕێک دێخن و لە دادگایی کردن و قسە بۆ ھەڵبەستن و ھەتا زیندانی کردنشیان بۆ زیاتر چەواشە کردنی خەڵک و بۆ بە داو خستنی ھەر کەسێکی پاک کە بزانن بە ڕاستی دژ بەوانن و بزانن توانای ڕێکخستنەوەی خەڵکیان ھەیە .
زۆرانێکیش لەوانەی لە دەرەوەن لە کاتی بێ ئیشیان و گۆش کراو بە نەریتی ڕۆژاوا زیاتر بونەتە مایەی بێ ئومێدی ئێرە کە ھیچ دەرەنجامێکی نەبوە ، لەو کاتەی بۆ نمونە بەشی ھەرە زۆری ناوەندە ڕۆشنبیری شارەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و ھەندێک وڵاتی تر لە لایەن دەسەڵاتی نوێنەرایەتی بە ناو حکومەتی باشور بە تەواوی کوردی تاراوگەی نیشتەجێی ئەوێیان بارمەتە کردوە لە ڕێگای بەخشینی پارە لەوێ و پێدانی زەوی لێرە کە بەشێکی بەرچاویان ژنە کەوتوە بەد ڕەوشتە زمان درێژە جنێو فرۆشەکانی ئەوێن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە