فە‌رھە‌نگۆكی چە‌مكە‌ زانستیە‌كان

Wednesday, 08/04/2020, 0:14

3713 بینراوە


مێژووە‌ ئە‌ڵتە‌رناتیڤە‌كان . فۆرمە‌ڵە‌یە‌كی تیۆری كوانتە‌مە‌، گریمانە‌ی ھە‌ر تاقیكردنە‌وە‌یە‌ك بە‌پێی ھە‌موو مێژووە‌ مومكینە‌كان بە‌رە‌و ئاقاری ئە‌و تاقیكردنە‌وە‌یە دە‌بات .

‏Anthropic principle
پرینسیپی ئانسرۆپیك . ئایدیایە‌كە‌، ئێمە‌ دە‌توانین دە‌رئە‌نجامێكی لێ بە‌دە‌ستبھێنین دە‌ربارە‌ی یاسا دە‌ركە‌وتە‌كانی فیزیا كە‌ بە‌ندن لە‌ سە‌ر حە‌قیقە‌تی بوونی ئێمە‌ .
‏Antimatter
دژە‌ ماددە‌ . ھە‌ر تە‌نۆلكە‌یە‌كی ماددیی دژێكی تایبە‌ت بە‌ خۆی ھە‌یە‌، ئە‌گە‌ر ئە‌و دووانە‌ بە‌یە‌ك بگە‌ن یە‌كتری لە‌ناو دە‌بە‌ن و وزە‌یە‌كی پە‌تیی بە‌جێ دە‌ھێڵن .
‏Apparent laws
دە‌ركە‌وتە‌ یاساكان . یاساكانی سروشت وە‌ك ئە‌وە‌ی لە‌ گە‌ردووندا دە‌یانبینین - یاساكانی چوار ھێزە‌كە‌و پارامیتە‌رە‌كانی لە‌ شێوە‌ی بارستایی و بارگە‌دا كە‌ تایبە‌تمە‌ندیی تە‌نۆلكە‌ سە‌رە‌تاییە‌كانن - لە‌گە‌ڵ زۆربە‌ی یاسا بنچینە‌ییە‌كانی (M) تیۆریی كە‌ ڕێگە‌ی بوونی چە‌ندین گە‌ردوونی جیاواز بە‌ یاسای جیاوازە‌وە‌ دە‌دە‌ن، یە‌ك ناگرنە‌وە‌ .
‏Asymptotic freedom
سە‌ربە‌ستیی پاڵیی . تایبە‌تمە‌ندییە‌كی ھێزی بە‌تینە‌، دە‌بێتە‌ ھۆكاری لاوازبوونی ھێزە‌كە‌ لە‌ مە‌ودای كورتدا . لێرە‌دا ھە‌رچە‌ند كواركە‌كان لە‌ ناو ناووكدا بە‌ ھۆی ھێزی بە‌تینە‌وە‌ قە‌تیسن، بە‌ڵام ئە‌گە‌ر ئە‌گە‌ر ھیچ ھێزێكی تر ھە‌ست پێنە‌كە‌ن تا ڕادە‌یە‌ك لە‌ ناو ناووكدا دە‌توانن سە‌ربە‌ستانە‌ بجوڵێنە‌وە‌ .
‏Atom
ئە‌تۆم . یە‌كە‌ی بنچینە‌یی ماددە‌ی ئاساییە‌، دروستبووە‌ لە‌ ناووكێكی پرۆتۆنیی و نیوترۆنیی، بە‌ ئۆربیتاڵە‌ ئە‌لیكرۆنییە‌كان گە‌مارۆ دراوە‌ .
‏Baryon
باریۆن . جۆرێك تە‌نۆلكە‌ی سە‌رە‌تاییە، وە‌ك پرۆتۆن و نیوترۆن، لە‌ سێ دانە‌ كوارك دروستكراون .
‏Big bang
بیگ بانگ . تە‌قینە‌وە‌ گە‌ورە‌كە‌ سە‌رە‌تای زۆر گەرم و چڕی گە‌ردوونە‌، تیۆری تە‌قینە‌وە‌ گە‌ورە‌كە‌ وای دادە‌نێت، ١٣.٧ بیلیۆن ساڵ لە‌مە‌وبە‌ر ئە‌م بە‌شە‌ی گە‌‌ردوون كە‌ دە‌توانین لە‌ ئە‌مڕۆدا بیبینین قە‌بارە‌كە‌ی تە‌نیا چە‌ند میلیمە‌ترێك بووە‌ .
ئێستا گە‌ردوون پان و بە‌رینە‌و لە‌چاو سە‌رە‌تاوە‌ سارد بووە‌تە‌وە‌، بە‌ڵام ئێمە‌ دە‌توانین پاشماوە‌ی ئە‌و دە‌ورە‌ سەرە‌تاییە لە‌ باكگراوندی تیشكی مایكرۆشە‌پۆلی كە‌ لە‌ ھە‌موو شوێنێكی فە‌زادا تە‌خشان بوونە‌تە‌وە‌، بیبینین .
‏Black hole
كونە‌ ڕە‌ش . ھە‌رێمێكی دابڕاوی (فە‌زا - كات)ە‌ بە‌ھۆی ھێزی كێشكردنی لە‌ ڕادە‌بە‌دە‌ر گە‌ورە‌وە‌ لە‌ پاشماوە‌ی گە‌ردوون دادە‌بڕێت .
‏Boson
بۆزۆن . تە‌نۆلكە‌یە‌كی سە‌رە‌تاییە‌و ھە‌ڵگری ھێزە‌ .
‏Bottom-up approach
نزیكبوونە‌وە‌ی بن - بان . لە‌ گە‌ردوونناسیدا ئایدیایە‌كە‌ لە‌سە‌ر كۆمە‌ڵێ گریمان ھاتووە‌، ئە‌ویش ئە‌وە‌یە‌ گە‌ردوون یە‌ك مێژووی لە‌گە‌ڵ خاڵێكی پێناسە‌كراوی دە‌ستپێكردنی سە‌رە‌تایی ھە‌یە‌، بارودۆخی ئێستای گە‌ردوونیش دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ گە‌شە‌سە‌ندن لە‌و خاڵە‌ سە‌رە‌تاییە‌وە‌ .
‏Classical physics
فیزیای كلاسیكی . دە‌كرێ ھە‌ر تیۆرییە‌كی فیزیایی بێت كە‌ پێیوایە‌ گە‌ردوون تە‌نیا یە‌ك مێژووی تە‌واو دیاریكراوی ھە‌یە‌ .
‏Cosmological constant
نە‌گۆڕی گە‌ردوونناسیی . پارامیتە‌رێكە‌ لە‌ ھاوكێشە‌كانی ئانیشتایندایە، حە‌زی بە‌ كشانی زاتیی فە‌زا - كات ھە‌یە‌.
‏Electromagnetic force
ھێزی كارۆموگناتیسی . دووە‌م ھێزی بە‌تینی سروشت لە‌ناو چوار ھێزە‌كە‌ی سروشتدایە‌‌ . لە‌ نێوان ئە‌و تە‌نۆلكانە‌ی بارگە‌ی كارە‌باییان ھە‌یە‌ كار دە‌كات .
‏Electron
ئە‌لیكترۆن . تە‌نۆلكە‌یە‌كی سە‌رە‌تایی ماددە‌یە‌، بارگە‌كە‌ی سالبە‌ و بە‌رپرسە‌ لە‌ تایبە‌تمە‌ندیی كیمیایی توخمە‌كان .
‏Fermion
فێرمیۆن . دۆخێكی ماددیی تەنۆلكە‌‌ سە‌رە‌تاییە‌كانە.‌
‏Galaxy
كۆمە‌ڵە‌ ئە‌ستێرە‌‌ . سیستمێكی گە‌ورە‌ لە‌ ئە‌ستێرە‌كانە‌، ماددە‌ی نێوئە‌ستێرە‌یی و ماددە‌ی تاریك پێكە‌وە‌ بە‌ ھۆی ھێزی كێشكردنە‌وە‌ دە‌مێننە‌وە‌ .
‏Gravity
كێشكردن . لاوازترین ھێزە‌ لە‌ چوار ھێزە‌كە‌ی سروشت . تە‌نە‌كان بە‌ ھۆی ئە‌وە‌ی بارستاییان ھە‌یە‌ یە‌كتری رادە‌كێشن .
‏Heisenberg uncertainty principle
پرینسیپی نادڵنیایی ھایزنبێرگ . یاسایە‌كی تیۆری كوانتە‌مە‌، دە‌ڵێت ھە‌ندێك لە‌ جووت تایبە‌تمە‌ندییە‌ فیزیاییە‌ دیاریكراوە‌كان ناكرێت بە‌ وردیی دڵخوازە‌وە‌ بزانرێن .
‏Meson
مێزۆن . جۆرێك تە‌‌نۆلكە‌ی سە‌رە‌تایین لە‌ كواركێك و دژە‌ كواركێك دروستكراون .
‏M-theory
ئێم - تیۆریی . تیۆرییە‌كی ریشە‌یی فیزیایە‌ و كاندیدە‌ بۆ تیۆری ھە‌موو شت .
‏Multiverse
فرە‌گە‌ردوونی . چە‌ندین كۆمە‌ڵە‌ گە‌ردوون .
‏Neutron
نیوترۆن . جۆرێكە‌ لە‌ بایرۆنی كارە‌بایی لە‌گە‌ڵ پرۆتۆندا ناووكی ئە‌تۆم پێك دە‌ھێنن .
‏No - boundary condition
مە‌رجی بێ سنوریی . مە‌رجی ئە‌وە‌ی كە‌ بنە‌چە‌ی مێژووی گە‌ردوون رووبە‌ری داخراون، بێ ئە‌وە‌ی سنووریان ھە‌بێت .
‏Phase
رە‌وگە‌ . شوێنێك لە‌ بە‌رزیی و نزمیی شپۆلێك .
‏Photon
فۆتۆن . بۆزۆنێكە‌ ھە‌ڵگری ھێزی كارۆموگناتیسییە‌و تە‌‌نۆلكە‌یە‌كی كوانتە‌می رووناكییە‌ .
‏Probability amplitude
فراوانیی ئە‌گە‌ر . لە‌ تیۆری كوانتە‌مدا ژمارە‌یە‌كی ئاڵۆزە‌ كە‌ دووجای بڕە‌ رە‌ھاكە‌ی ئە‌گە‌رمان دە‌داتێ .
‏Proton
پڕۆتۆن . جۆرێك باریۆنە‌ بە‌ بارگە‌ی موجە‌بە‌وە‌ لە‌گە‌ڵ نیوترۆندا ناووكی ئە‌‌تۆم دروست دە‌كە‌ن .
‏Quantum theory
تیۆری كوانتە‌م . تیۆرێكە‌ دە‌ڵێ شتە‌كان تە‌نیا مێژووی دیایكراویان نییە‌ .
‏Quark
كوارك . تە‌نۆلكە‌یە‌كی سە‌رە‌تاییە‌ بە‌ بارگە‌ی كارە‌بایی پچڕپچڕە‌وە‌ كە‌ ھێزی بە‌تین دە‌ناسرێتە‌وە‌ . پڕۆتۆنە‌كان و نیوترۆنە‌كان ھە‌ریە‌كە‌یان كە‌ سێ كوارك دروستكراون .
‏Renormalization
دووبارە‌ ئاسایكردنە‌وە‌ . تە‌كنیكێكی ماتماتیكییە‌ دیزایین كراوە‌ بۆ چارە‌سە‌ركردنی ئە‌و بێكۆتاییانە‌ی لە‌ تیۆری كوانتە‌مە‌وە‌ سە‌ر ھە‌ڵدە‌دە‌ن .
‏Singularity
تاكی . خاڵێكە‌ لە‌ فە‌زا - كات تێیدا بڕێكی فیزیای دە‌بێتە‌ بێكۆتایی .
‏Space-time
فە‌زا - كات . فە‌زایە‌كی ماتماتیكییە‌، خاڵە‌كانی دە‌بێت بە‌ كە‌ڵك وە‌رگرتن لە‌ ھە‌ردوو مە‌ودای
فە‌زا و كات دیاری بكرێن .
‏String theory
تیۆری زنجیرە‌یی . تیۆرییە‌كی فیزیایە‌ تێیدا تە‌نۆلكە‌كان بە‌ شێوازی لە‌رینە‌وە‌كانیان شرۆڤە‌ دە‌كرێن وە‌ك زنجیرە‌یە‌كی درێژی باریك، درێژییان ھە‌یە‌ بە‌ڵام بە‌رزی و پانییان نییە‌ .
‏Strong nuclear force (strong interaction)
ھێزی ناووكی بە‌تین . لە‌ چوار ھێزە‌كە‌ی سروشتدا بە‌ھێزترینیانە‌ . ئە‌م ھێزە‌ پڕۆتۆن و نیوترۆن لە‌ ناو ناووكی ئە‌تۆمدا دە‌ھێڵێتە‌وە‌ . ھە‌روە‌ھا مانە‌وە‌ی پڕۆتۆن و نیوترۆن خۆشیانە‌، ئە‌مە‌ بۆیە‌ پێویستە‌ چونكە‌ ئە‌مان خۆیان لە‌ تە‌نۆلكە‌ی وردتر واتە‌ كواركە‌كان دروستكراون .
‏Super gravity
بە‌رزە‌ راكێشان . تیۆرییە‌كی كێشكردنە‌ جۆرێكی تایبە‌ت لە‌ خۆجێی symmetry لە‌ گە‌ڵدایە‌ بە‌ ناوی بە‌رزە‌ خۆجێی super symmetry .
‏Super symmetry
بە‌رزە‌ خۆجێی . جۆرێكی ناسك لە‌ خۆجێییە‌، ناتوانرێ بە‌ رە‌فتار گۆڕینی لە‌ فە‌زە‌ی ئاسایدا ببە‌سترێتە‌وە‌ . یە‌كێك لە‌ گرنگترین سیفاتە‌كانی سوپە‌ر خۆجێی { بە‌رزە‌ خۆجێی } ئە‌وە‌یە‌ كە‌ تە‌نۆلكە‌ ھێزییە‌كان و تە‌نۆلكە مادییە‌كان، ھە‌روە‌ھا ماددە‌ و ھێز وە‌ك دوو رووی یە‌ك دراو تێیدا دێنە‌ ھە‌ژماردن .
‏Top - down approach
نزیكبوونە‌وە‌ی بان - بن . نزیكبوونە‌وە‌یە‌كە‌ بۆ گە‌‌ردوونناسیی، شوێنپێ مێژوویە‌كانی گە‌ردوون كە‌ سە‌رە‌وە‌ بۆ خوارە‌وە‌ ھە‌ڵدە‌گرێ بە‌واتای ئە‌وە‌ی لە‌ ئێستاوە‌ بە‌رە‌و دواوە‌ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ ‌.
‏Weak nuclear force (weak interaction)
ھێزی ناووكی لاواز . یە‌كێكە‌ لە‌ چوار ھێزە‌كە‌ی گە‌ردوون، ھێزی لاواز بە‌رپرسە‌ بە‌رامبە‌ر رادیۆئە‌كتیڤیتی، ھە‌روە‌ھا ڕۆڵێكی بنچینە‌یی لە‌ دروستبوونی توخمە‌كانی ناو ئە‌ستێرە‌كان و سە‌رە‌تای گە‌ردووندا ھە‌یە‌.

نووسین: Stephen Hawking و ‏Leonardo Mlodinow
ئامادە‌كردنی : زە‌ند جاف

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە