زۆرن ئەو کاتانەى کەمرۆڤ پێویستە وانەیان لێوەر بگرێت بیان کاتە خاڵى وەرچەرخان لەژیانیدا ئێمەى خەڵکى

Wednesday, 08/04/2020, 1:29

2651 بینراوە


ئێمە هەمیشە باجى ساویلکەى و نەزانى سەرانى سیاسی کوردمان داوە
کوردستان بۆدەیان جارە ئەو دەرفەتانەمان لەدەست داوە چونکە جڤاتێکى زۆر ساویلکەو زۆر خۆش باوەڕین ئەوەى دەمەوێت لەسەرى قسە بکەم وەبیکەمە بابەتى ئەو نوسینەم وە لەسەرى بدوێم (ساویلکەیی و خۆش باوەڕى جڤاتى کوردیە) کاتێک بارزانى دەیگوت ڕیفراندۆم کۆتایی ولوتکەى بردنەوەى سیاسیە، خەڵًکى باوەڕیان پێکردو کەوتنە ژێر کاریگەرى قسە کانى ،لە 16 ئۆکتۆبەردا سیاسیە ساویلکە کان وتیان بەغداد هاوکارو پاڵپشتمانە و دەمانەوێت بەئاشتى پرسە کان یەکلا بکەینەوە بۆیە ڕامان کرد لە کەرکوک دەمان ویست لەکەرکوک کوشتار نەبێت کەرکوک وێران نەبێت ئەویش شکستى خواردو دۆڕاین تیایدا لەجەنگى داعیش دا دەیان خەڵکیان بەکوشت داو وتیان ئەمریکا پاڵپشت و یاوەرمانە لەوێش دەرکەوت ئەمەریکا بەکارى هێناین تاجەنگى داعیشمان پێتەواو بکات دواتر هاو پیشەو هاو ئاوازە کانى تڕۆکردن و لەوێش بە بۆشى بۆى دەر چوین ئەوە حاڵى حکومەتى عیراقیشە کەئەیبینین کە هێشتا ئەوان باشترن لەم دەسەڵاتە سیاسیەى لەکوردستانە بۆیەبەلێک دانەوەو شرۆڤە کردنى سەرجەم ئەو ڕوداوانە دەگەینە ئەو دەر ئەنجامەى کەکورد خاوەنى تیمێک لە سیاسی فاشیلە کە هیچ لەدونیاى سیاسەت نازانن هەمیشە قۆمارى دۆڕاو دەکەن لەئەنجامیشدا میلەت باجى ئەو ساویلکەی و نەزانى و بودەڵەیەى سیاسیە کان دەدات ئێمەى کورد بەدرێژاى مێژوو دۆڕاوى دەستى کۆمەڵێک سیاسی فاشیل و کۆمەڵیک کاراکتەرى دۆڕاوى هەلپەرست بوین هیچ کات لەو سەردەمەو لە پێشوشدا نەمان توانیوەڕۆڵى کاراکتەرى سەرکەوتو ببینین لەمێژودا هەمیشە دۆڕاندومانە لەبەر دو هۆکار یەکەم :قیادەیەکى فاشیل. دوەم :میلەتێکى نەخوێندەوارو ساویلکە دەنا لەو وێستگانەدا کە هاتونەتە پێش دەبو بەهۆى توێژێک لە نوخبەی سیاسی زیرەک وزانا وڕۆشنبیر ئێستا دەوڵەتى کوردى بونى هەبوایە وە کورد خاوەنى کیانى خۆى ببوایە لەسەر ئاستى تاک کەسی لێهاتو هەبوە کە دەتوانیت بەدەیان ناو ڕیز بکەیت ئەى هۆکارى سەرنەکەوتنیان چى بوە ؟بۆنەیان توانى وە سیاسەتى سەرکەوتو بکەن وە کورد بکەنە خاوەنى کیانى خۆى بۆبەدوادا چونى ئەو پرسە دەبێت لایەنى ئەکادیمى وەڵام بداتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە