فاروقی مەلا مستەفا ریکلام بۆ خێر و سەدەقەی خۆی دەکات

Wednesday, 08/04/2020, 1:42

6343 بینراوە


ماوەی دوڕۆژە ئاسیاسێڵ ئەم زانیارییانە بەسەر بەشداربوانی ئاسیاسێڵدا پەخش دەکات، کە وەک لەسەر وێنەکەی فاروقی مەلا مستەفا نووسراوە.ئەگەر لەدەقی نامەکە بڕوانین ئەوا زۆر شتمان لە ناخو ماهیەتی ئەم فەریکە مافیایە بۆ دەردەکەوێت، 
ئێمەی خەڵکی سلێمانی زۆربەمان بنەماڵەی مەلا مستەفای سەفوەت باش ئەناسین کێیە و چیە ، لە وتارێکی تردا هەر لە ماڵپەڕی کوردستان پۆستدا کە ماوەیەک لەمەوبەر خوێندمەوە کە نیوە بەیتێک شێعری پیرەمێردی نەمری تیا بوو، نازانم کاکی نوسەر تەواوی شیعرەکەی لەبەر نەبوو، یان حەزی کردبوو سڵاوی بداتەوە ئەوا من لێرەدا ئەو بەیتە شێعرەی کە لە لای کچەزاکانی پیرەمێرد پارێزراوە ئەخەمە بەردیدی خوێنەران
(ناوی مستەفای مەلا ڕەسوڵە ٠٠٠٠٠ بەهەیئەت مەلا بە زمان تولە)
لە هەر کەسێک بپرسین تولە لە زمانی کوردیدا مانای چی ڕاست و ڕەوان دوو مانا ئەخاتە بەردەستما، کە یەک لەیەک قێزەونترن ، ڕەنگە دڵنیابین پیاوێکی وەک حاجی تۆفیقی پیرەمێرد بێ هۆ ئەم دێڕە شیعرەی نەنوسیبێ ، جا ئەگەر کاک فاروق کوڕی ئەو زاتە بێت ، ئەبێت خۆی چی بێت، بۆیە ئێستا کاک فاروقی کۆنە (شیوعی) و مەلازادە ، ئەبێت لە ڕێگەی ئاسیا سێڵەوە لانی کەم بە دوو ملێون بەشدار بوو بڵێت، ئەوە منم کە بە پارەی تفەنگەکانی دوای ئاشبەتاڵ و ئەو بلۆفانەی لە ئیبراهیم عەلاوی و کۆنە هاورێ شیویعیەکانمم داو، ئەو بیرە ئێکسپایەرانەی کە لە هەڵبژاردنەکەی ١٩٩٢ هاوردەی کوردستنم کرد و ئەو سەهۆڵەی لەبری گۆشتی مریشک پێم ئەفرۆشتن، لە گەڵ ئەو لە سەدا بیستەی کە حکومەتی عێراق وەک باج خستیە سەرکۆمپانیای ئاسیا سێڵ و منیش بێشەرمانە لە سایە وسێبەری حکومەتی هەرێمدا خستمە سەر شانی ئەوچێنی چەساوەیەی کە ئەوەتەی هەم ئەیخەڵەتێنم ، د
ەیان قۆڵبڕین و کڵاو نانە سەرخەڵک، ئێستا لەبەر ئەوەی سەرم لەگوێ قەبر ئەلەرزی ئەیان کەم بەخێر٠ هەرچەندە کاک فاروق خۆی بە زەکا تو سەفترەو پارەی نوشتە قۆناغی مندڵی تێپەڕاندوە، جا ئێمەش پێویستە بیری کاک فاروقی مەلازادەی بخەینەوە کە لە گەڵ کەمی شارەزاییمدا لە یاساو ڕێساکانی ئیسلامدا ، دڵنیام کە نە لە دەقی قورئاندا کە باوکی بە فێڵ و ساختە خەڵکی کوردی لەسەرەتای زەمانی مەلیکدا فریودەدا کە واز لە کوردی خوێنن بهێنن. ئەو ئاینەی باسی ئەوەیان نەکردوە کئەگەر کۆنە شیویعیەکی تەحریفی یان مەلازادەیەک ئەگەر لە پیلکەی دەرچو خێرێکی کرد ئەبێ جاڕ بدا، ڕەنگە ئەگەر (حەمەی باقی جاڕچی ) ڕۆحی شاد بێت بمایە کاک فاروق ئەویشی بخەڵەتاندایە بە یەک دوو کارتی مۆبایل و چەند کێگابایتێک ئینتەرنێتی سەقەت دوڕۆژ بە شاردا جاڕی پێبدایە، کە کوڕەکەی مەلا مستەفای سەفوەت خێری کردوە.
 ئەگەر لەڕوی چەپگەری و عیلمی و مادیشەوە تێیبڕوانین ئەوەیان ڕەنگە ڕێگە بە خۆم بدەم بڵێم نە لە مانیفێستو نە لە هەڵبژاردەکەی مارکسدا و نە لە لینیندا باسی خێرم بەرچاو نەکەوتووە، تەنانەت نە ڕۆژنامەی پراڤدادا و لە وتەکانی ماوتسی تۆنگدا نە لە چەپکێک لە وتەکانی کیم ئیلسۆنگدا باسی ئەم شێوازە خزمەتە نەکراوە، کە ئاوا کەسێکی چڵێس و دز و ساختەچی بانگی پیاوەتی خۆی بدات، بەڵکو ئەوان باوەڕیان وایە ئەوانەی کە ئەبنە بۆرژوازی تازە هەڵگڕا و خەتەرترو دڕندەترو خوێنمژترن لە بۆرژواو دەرەبەگە کۆنەکان ، بۆیە جێی خۆیەتی بە کاک فاروق بڵێین لەقۆڵ بڕیندا ئەوەندە وەستایت لە لایەک دەستی خودا و ئاینت بڕیوە و لەلایەک بیری چەپت خەڵەتاندوە، جێی خۆیەتی بپرسین تۆ شایستەی کام دادگا و کام یاسای، بەشەرعی ئیسلام دادگایی بکرێیت یان بدرێیتە دەست دکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا ؟ 
ئەکرێت وەڵامی ئەم پرسیارە شێرکۆ عەبدوڵای فەرمانبەر و موچەخۆری بەردەستت لەبری کاک فاروق وەڵام بداتەوە ٠ ئیتر دانیشن بە خێر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە