من رێبەر ئەحمەدم وەزیری ناوخۆ و خاوەن دەسەڵاتەکانی تر، دەمەوێ خۆمتان پێ بناسینم

Wednesday, 08/04/2020, 3:49

15224 بینراوە


من ناوم ریبەر ئەحمەد لەسالی ١٩٦٨ لە دایک بوومە و ئیستا لە مەسیف سەلاح الدینی کۆنترولکراوی پاراستن دادەنیشم،
چەند زمانیکی وەک کوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلزیی دەزانم.
سەرەتا لە یەکێتی قوتابیانی پارتی کارم دەکرد، دوایی لە ساڵی٢٠٠٠ چوومە لیژنەی پەیوەندیەکانی پارتیمان، دوای سەلماندم کە منی زۆڵ و بێژیی  لێم دەزانی هەوڵم دا خۆم خزاندە ڕیکخراوی شانەدەر، کە کۆنە سەرۆکم (نیچیرڤان بارزانی) دایمەزراند بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەڤەری بارزان..
ماوەیەک لەوێ کارم تیا کرد، کاک نێچیرڤان دەسەلاتی ئەوەی پێدابوین، کە هیچ دام و دەزگایەک نەتوانێ تیکەڵمان بێت ،یان کارێک بکا دوور لەرەزامەندی ئیمە، ئیمە بریاردەری ئاوەدانی ئەو ناوچەیە بوین، بەئارەزوی خۆمان ئاوەدانی گوندەکانمان دەکردەوە و جیاکاریمان دەکرد.
مەبەست لە جیاوازیی و جیاکاری ئەوەیە، کە هەندی گوند هەبوون لەگەل ڕیبازی خوێن ڕشتنی بارزانیەکان نەدەگونجان، پێمان سپێردرابوو کە دەست بۆ ئەو شوێنانە نەبەین و فەرامۆشی بکەین، ئەمیش وەکو سزادانێک بۆ دانیشوانی ئەو گوند و ناوچانە، هیچمان بۆیان نەکرد، چونکە ئەوانە دەنگیان بە ناحەزەکانی پارتیی و جەنابی مەسعود و بنەماڵەکەی دەدا، وەک سەروکەکانی سەر بە عەشیرەتی شیروانە و جادەکەشمان بۆ قیرتاو نەدەکردن، ئەوانە لایەنگری یەکێتیی بوون، وامان لێکردن دوایی هەڵاتن و چوونە رانیە، یان گوندی (بەبانە) کە خورشیدین، چونکە لە ساڵی 2005 دەنگیان دا بە براکەی ئەیوب بارزانی، بۆیە بە فەرمانی جەنابی سەرۆکی کوردستان، خوا دەست بەو باڵە کورتەیەوە بگرێت، وەک سزایەک کارەباکەشمان لێ برین.
چەند گوندێکی دیکەش هەبوون بەناوی گوندەکانی هەرنی کە بەئیدارە سەر بەئاکرییە، بەڵام بەهۆی داب و نەریت و تیکەڵاوی سەر بە بارزان، یان گوندی پێسە، جارێ بۆ ئەمانە یان کارەکانمان نەدەکرد، یان بۆئەو ماڵانەی کە سەر بە ئێمە بوون هاریکاریمان دەکردن، ئەوانی تریشمان نەکرد

من خۆم لەگەڵ دووکەسی تری بارزانی بووین بە بەڕێووەبەری ئەم رێکخراوە، لە دوای ئەوەی بودجەی راستەو خۆمان لە (شەوکەت شێخ یەزیددین) وەردەگرت و لە لایەن وەزارەتی ئاودانکردنەوەش بە تایبەتی (نەسرین برواری) لە چوارچێوەی بڕیاری 986 ئەو کەلو پەلانەی لە رێگای رێکخراوەکان بۆ خەڵکی کوردستان دەهات دەمان بەخشی بە رێکخراوی شانەدەر بۆ ناوچەی بارزان.

لە دوای چەندین ساڵ کارکردنی رێکخراوەکە گلەیی زۆری خەڵک و شێخەکانی بارزان لەبارەی دیار نەمانی ئەو پارە و کەلوپەلی رێکخراوە ی کە وەرمان دەگرت، وەکو تەسبیحەکەی کەریم گوڵانی دزیمان و خستمانە گیرفانی تەنکی خۆمان، چونکە گیرفانمان هێندە قوڵ و بەرین بوو، هەرچیمان تێدەکرد، تێیدا ون دەبوو، ئەمەش لە رێبازی بارزانی و جەنابی سەرۆک مەسعودەوە فێرکرابووین.لەگەڵ ئەمانەیشدا نێچیر بارزانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر هەرسێکمان پێکهێنا بەسەرپەرشتی (شەوکت شیخ یەزدین) و ئەندامەتی (شاکر حسین) و (عەباس غەزالی)، بە پێی راپۆرتی لێژنەکە  سێ ملیۆن دیناری سویسری لە لایەن من و دوو لە شەریکە دزەکانی ترم دیارنەمابوو، جگە لە چەندین کەلوپەلی رێکخراوە بیانیەکان، کە بە ئێمە و بە رێکخراوە درابوو دیار نەما بوو.
دوای ئەوەی ئەو دزیەکەمان و ئاشکرابوو، دڵم هیچ ختورەی نەکرد، چونکە دەمزانی هەر دواجار لێمان خۆش دەبن و ئەمەش وەکو دەزانن خەسڵەتی پارتیی بوونە، کە دەبێت تۆ دز بیت و هەندێک جار وانێکیش بیت! بۆ ئەوەی حەیامان لای خەڵکی نەچێت و فشار نەیەتە سەرمان، کاک نێچیری کۆنە سەروکم، ئەو رێکخراوەی هەڵوەشاندەوە، کە لەو سەردەمەدا بەیەکێک لە گەندەڵیە گەورەکان دادەنرا، بەڵام بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو گەندەڵیی و دزییە، سزاکەی من تەنها ئەوەبوو بۆ ماوەیەک ئێمەی دەرکرد و نەیخستینە زیندانەوە.
لە دوای دەرکردنم، لەو رێکخراوەیە، بەهۆی ئەو خزمایەتیەی کە من لەگەڵ نەزهەت حالی هەمە، خێزانی دەکاتە خوشکی عیسا عوزێر راوێژکاری سەربازی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، توانیم لە نەزهەت حالی خزمم خۆم نزیک بکەمەوە. نەزهەت لە ئازانسی پاراستن هەمو خزم و کەس و کارەکەی دامەزراندبوو منیش یەکیک بوم لەوانە و بەرپرسیاریەتییەکی پێدام، 
دوای ئەوەی کۆڕەک تیلکۆم سیلڤەرێکی بۆ ئاژانسی پاراستن دانا، تاکو لەوێ سەر پەرشتی و کۆنترۆڵی تەلەفۆنەکانی کۆرەک بکرێت، راستەو خۆ بێ ئەوەی داوا لە کۆڕەک بکرێت بۆ رەزامەندی، من کرام بە بەرپرسی ئەو بەشە، کە رۆڵێکی وامان گێڕا لە چاودێری کردنی تەلەفۆنی رۆژنامەنوسان و چالاکوان و کەسایەتیەکانی ئۆپۆزیسیۆن، بەمە توانیم سەرنجی جەنابی سەرۆک و کوڕەکەی کاک مەسرور و تەواوی ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی رابکێشم، بە تایبەتی کوتڵەی نێچیری کۆنە سەروکم،  ئەمە فرسەتێکی باش بوو بۆ من چونکە کاتی خۆی لەسەر ئەو ئابرۆچوونە قینی زۆرم بەرامبەری هەبوو، بەو رێگایەش ویستم تۆڵەی خۆم بکەمەوە و لە هەمان کاتیشدا دڵسۆزی خۆم بۆ مەسرور بارزانی نیشان دا، لەوێ سەرکردایەتی ئەو زانیاریانەم دەکرد لەسەر رۆژنامەنووسان و چالاکوانان کۆی دەکردەوە دەمخستە بەردەستی مەسرور بارزانی، تاکو ئیجرائاتیان بەرامبەریان بکات.جگە لەوەش بۆ خۆم چەندین کرداری رفاندن و کوشتنی رۆژنامەنوس و کەسایەتی بە شەخسی سەر پەرشتیم کردووە.
لە کاتی بەستنی کۆنگرەی 13ی پارتیش خرامە نێو لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە، لەوێ هەڵمەتمان دەست پێکرد بۆ کوتلەی مەسرور بارزانی، تا لە کاتی کۆنگرەش سەرپەرشتی هەڵبژاردنم کرد، کە دەنگدان بە ئامێری ئەلیکترۆنی کرا، ئامێرەکان کۆدکردابوون، ئەوەبوو لە دەنگدانەکە کوتلەی مەسرور بارزانیمان هەموو دەرچوواند. ئەندامانی کۆنی مەکتەب سیاسی داوایان کرد بە دەستی دەنگەکان هەژمار بکرێنەوە، بەڵام مەسروری سەروکم لە رێگای جەنابی سەرۆک مەسعودی باوکی ئەو پێشنیارەی رەت کردەوە، چونکە ئەگەر ژماردنی دەستی بکرابایە، ئەوە مەسروری کوڕی جەنابی سەرۆک، توشی ئابرووچونێکی گەورە دەبوو.
لە دوایی ئەم کارانەم بوومە کەسێکی متمانە پێکراوی، مەسرور بارزانی پێشی نەزهەت حالی خزمم دایەوە، بۆیە گواسترامەوە بۆ مەکتەبی مەسرور لەسەری رەش.
لێرەدا دەمەویت ئەوە بزانن کە من بەراشکاوی دەڵێم، من جەلادێکی بێ ئەندازە خوینڕێژم و ئامادەم لە پێناو خزمەتکردنی بنەماڵەی بارزانی، هەموو تاوانێک بکەم بۆ سەروکی گەورەم مەسرور بارزانی ئەنجام بدەم، چونکە ئەمان منیان هەڵساندۆتەوە و لەمەشدا کاری من بەرپرسی کۆکردنەوەی زانیاری بوو، هەر کەسێک یان رۆژنامەنووسێک یان چالاکوانێک لە سنوری پارتی گیرابێت یان تیرۆر کرابێت، رۆڵی سەرەکی من بووم.
دواتر ئێمە لە نێو پاراستن بووینە دووکوتلە و باڵی نێچیرمان تەسفیە کرد، کە پێک هاتبوو لە: 
کوتلەی نەزھەت حالی و کوتلەی شەعبان، چالی کە کوتلەی شەعبان پێک ھاتبوو لە من و کاروان محمد سابیر توانیمان فەشەل بە نەزھەت حالی بێنن.
نەزهەت حالی هەموو جارێک پێی دەگوتم کەوا من بێژییم، چونکە خیانەتم لە خزمایەتیی و دۆەستایەتیی کردووە، قسەکانی وەکو بای مێش بەلامدا گیزەیان دەکرد، ئەوەی ئیستا من هەمە، پێویست بە ئەخلاق ناکات، وەکو چۆن لە هاویندا جلی گەرم لەبەر ناکەیت، یان لە زستاندا لە ژوورێکی گەرمدا خۆت دادەکەنیت، لە ناو ئەو دەزگایەنەدا تۆ پێویست بە شەرەف و کەرامەت و ئەخلاق نییە تا خۆتی پێ بپارێزیت و حەیا و شەرەفت هەبێت، ئەگەر بە رووتیش بگەڕێیت  زۆر ئاساییە، تەنانەت ئەگەر جامانەسوورێک دەست بۆ کچ و ژنیشت بەرێ، نابێت هەست بە شەرمەزاریی و سەرشۆڕی بکەی، دەبێت وا خۆت رابهێنێت، کە ناوگەڵی مێینەکانی خۆمان موڵکی ئەوانە، 
بۆ ئەوەی شەرمەشت بشکێ، ئەوا شەرەف و ناموس و ئەخلاق دەبێت لە خۆت بکەیتەوە، کە ئەمانەشت لە خۆت کردەوە، ئەوا دەبیتە کەسێکی دڵرەق و پیاوکوژ، من ئیستا خۆم پێویستم بەو هەموو شتانە نەماوە.کاک نەزهەتی خزمم ئەوەی دەزانی، چونکە من خیانەتم لە خزمی خۆم کردبوو بەئاشکرا چووبوومە پشتی مەسرور، ئەوەم بۆ برای گەورە باسکردبوو، لە ژێریشەوە بۆم تێچاندبوو، کە چەند ساڵە نەزھەت لەژێرەوە پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی ھەیە و نێچیرڤان کاندیدی کردووە بۆ ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش.
دوای ئەوەی مەسرور نەزھەت حالی نەکردە وەزیری ناوخۆ، ھەر بۆیە من وەکو رێبەر ئەحمەد لەڕێگای ئافرەتەوە ئەو گەوادیەم کرد و چەندین زانیاری ناو مالی نەزھەت حالیم ئاشکرا کرد و فەشەلم پێی ھێنا.
(هەر کەسێک ئەم کارەی من بە باش و بە رەوا دەزانێت با دەستخۆشیم لێبکات).
سەرتان نەیەشێنم، ئەوە بوو، هەر بەو هۆیە مەسرور لە بری نەزهەتی خزمم، منی کردە وەزیری ناوحۆ، چونکە لە ناو پارتی ئەگەر کەسێک بەرپرسیارێتی ئەمنی پێنادرێت، وەک من ئەو هەموو خەسڵەت و سیفەتانەی تێدا نەبێت، ئەوا ئەوان لە خۆیان نزیک ناکەنەوە و متمانەی پێ ناکەن، ئەویش کە دەبێت یەکەم بێ ئەخلاق بێت، ناپیاو بێت، جەلاد نەبێت، دز و خائین و بێ چاووڕوو بێت،  مەسەلە کۆمەڵاتییەکانیش بخەرە ئەولاوە، دەبێت لەسەرەتادا ئەوانەت وەلا نابێت، ئێستاش خۆتان دەبینن مەسروری سەروکم منی کردوتە سەروکی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت، هەموو شتێک منم، من سەرپەرشتی کارەکانی سەروکی گەورەم مەسرور دەکەم، چونکە ئەو هەڵاتووە چۆتە گوندی دۆرە لە بارزان، لەگەڵ باوکیدا زۆر لە کۆرۆنا دەترسن و ناوێرن دیدار و کەس بببینن.
کۆڕونا بۆ من بۆتە خێر و بەرەکەت، چونکە دەسەڵاتم زیادی کردووە.
لە کۆتاییدا دەڵێم جەنابی سەروکی فەرماندەشمان کاکە مەسعود بارزانی.کە حسابی ئەهەندە بۆ یەک حیزبی نێو حکومەت ناکات، نە لە یەکێتی و نە لە گوڕان، واشی بە من گووتییە کە منیش وا بکەم.
دەمەوێ ئەوەشتان پێ بڵێم لەسەر بڕیاری براگەورە دوێنی دووبارە هێمن مامەندمان رفاند تا هیچ روژنامەنووسێک نەوێرێت بەرامبەر ئێمە قسە بکات، هەر کەسێک قسە بکات سەری دەخەمە ریشی بابییەوە، دیسان ئەوەشتان پێ بڵێم، کەوا  عەبدولوەهاب بارزانی ماوەیەک لەمەوبەر ٤٠٠ کەسی لە دهۆک توشی كٶرونا کردووە، ئەوە هەلێکی باشە لاماندا چونکە ئەویش وەک من خزمایەتیی و تێکەڵیی لەگەڵ خیزانی نەزهەت حالی خزممدا هەیە و سەر بە نێجیڤان بارزانییە، بە بیانووی نەخۆشی کۆرونا ئەویشمان لامان دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە