وەسیەتی قاسملوو بۆ بڵاوناکەنەوە؟

Wednesday, 08/04/2020, 3:28

9921 بینراوە


لە سەر رووپەری رۆژهەڵات تایمزبابەتێکی بەرێزئازاد، میمم، بینی کە باسی لە تایبەتمەندیەکانی قاسملوودەکا کەجیاوازیی ئەو نیشآن دەدادەگەڵ سەرکردەکوردەکانی دیکەی کورد.من تەنیا بەشێک لەو وتارەی ئەو لێرەدا دەنووسمەوە.کاک ئازاددەڵێ:
قاسملووتەواوی سەروەت وسامانی خۆی لە بەر دەستی حیزب وحەرەکەتی میللی دێمۆکڕاتیکی نەتەوەی کورددانابووخەرجی کرد.بەشیوەیەک کە دوای شەهید بونی خۆی لە سەر وەسیەتی نامەی خۆی تەواوی سامانی خۆی داوە بە حیزب ونەتەوەی کورد.هەرلەو پەیوەندیەدا لە بەڕێز ئازادم پرسی بۆ چی حیزب ئەو وەسیەتنامەیە بڵاو ناکاتەوە؟ گووتی من نازانم! بەڵام خێزانی وحیزب ئاگایان لەو وەسیەتنامەیە هەیەولەلای ئەوان رەنگە وەگیر بکەوێ.

لە سەرسایتی پێشمەرگەکان کە بەڕێزساڵە نەڵۆسی بەرپرسیەتی چاوم بە وتووێژێک کەوت کە دەگەڵ خاتوو نەسرین قاسملووکە خێزانی قاسملووکردوویەتی، بەرێز ساڵە لێی دەپرسێ،راستە قاسملوو،پێش ئەوەی ترۆربکرێ سەروەتوسامانی حیزبی بە بێ ئاگاریی حیزب بەناوی تۆ کردبوو؟
خاتوونەسرین خێزانی مەڕحومی قاسملوو بە پێکەنینەوە دەڵێ:ئەوراستە،بەڵام من جارێ زیندووم،بۆ گەڕآندنەوەی سامانی حیزبیش بە حیزب دوای مردنی من منداڵەکانم دەزانن!
مەلاعەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی / کە لە دۆستانی نزیکی قاسملوودەبێ لە وتووێژێکدادەڵێ: بە هەزار زەحمەت توانیمان بەشێک لە سەروەتی حیزبی کە لە لایان خاتوو نەسرین قاسملووراگیرابوو،بگەرێنینەوە بۆ حیزب !هەروەها لەو وتوووێژەداکاتێک باسی کەسایەتیی قاسملوودەکا دەڵێ: قاسملوومرۆڤێکی سەرەڕۆ بوو! دەستەواژەی سەرەرۆییش دەگەڵ دەسەواژەی دیکتاتۆر یەک دەگرنەوە ویەک مانا دەبەخشن.
گۆڕ و ئارامگای قاسملۆ

بەشێک لە وتووێژی من و بەرێز ئازاد، میم:
(جەعفەر)- بەرێز ئازاد نەورۆزت لێ پیرۆز بێ. من خەریکم بابەتێک لەسەر مەرحومی قاسملوو دەنووسم.هیندێکم زانیاریی لە جەنابت پێویستە.
(ئازاد)- مامۆستا گیان من ئەوەندەم زانیاریی لە بەر دەستدایە / مەبەستی نووسینی ئەو وتارەی کە باس لە تایبەتمەندیەکانی قاسملوو دەکا ... / دەینێرمە خزمەتت هیوادارم بە سوود بێت بۆتان.
(جەعفەر)- زۆر سپاس.لە سەر وەسیەتی دوکتور قاسملوو ئایا وەسیەتنامەکەی لە لای جەنابت هەیە؟ ئایا کەس ئەو وەسیەتنامەی هەیە؟
(ئازاد)- لای خێزانی هەیە، لای سەرکردەکانی حیزبیش دەبێت هەبێت.
(جەعفەر) - بۆ بڵاوی ناکەنەوە؟ هۆیەکەی دەزانی؟
(ئازاد)- هۆکارەکەی نازانم. پێموابێ داهاتی قاسملوو پێش شۆڕشی گەلانی ئێڕان بە حیزب بەخشراوە!
(جەعفەر)- بەڵگەت بۆ ئەو قسە چییە؟
(ئازاد)- سەبارەت بە داراییەکانی دوکتور قاسملوو کە بە حیزبی بەخشیوە، دیارە هێلین / نەسرین / خانم هاوسەری قاسملوو وسەرانی حیزبی باشتر ئاگادارن.
--------------------------------------

مێژوویەک پڕ لە ئەفسانە سازیی!

 نەتەوەی هوشیارورێکخستنی دوورناس خۆی لە قەرەی ئەفسانەسازیی ناداو لێی دوور دەکەوێتەوە.بەشێک لە دیرۆکی کورد سەرقاڵی داتاشێنی تاقمێک سەرکردەی کوردبووە کە جگە لە نەهامەتیی هیچی بۆ مێژووی کورد بە دیاریی نەهێناوە. خاڵی هاوبەشیی باوەڕمەندان بە ئایین ودینە جودا جوداکانی دەگەڵ ئەوحیزبانەی کە خۆیان بە چەپ وسکولارلە تاق دەدەن،ئەوەیە.هەردووکلا لە سەر ئەو رێبازە هەڵەیە نان بە نرخی ڕۆژ دەخۆن.
خەڵک باوەڕێ بەو هێنابوو کە شێخ مەحموود بەرزنجی فیشەک نایبڕێ وپێستی لەشی گوللەبڕە!مەلامستەفای بارزانی دوو مۆدنەی درێژی پێ بووە کە یەک بەدوای سەر یەکدا جگەرەی پێدەکێشا! چەکدارەنی هاتبوونە سەر ئەو باوەڕي کە یەکێک لە مۆدنەکانی / دەمنە / تانک شکێنە ولە کاتی شەڕدا تانکی دووژمنی پێ دەتەقێنێتەوە!بەرهەمیی ئەو ئەفسانەسازییە لە بەر چاوانە.لە کۆتاییشدا هەم شێخ مەحموود وهەمیش مەلامستەفا تەسلیم بون!ئێستێش کوڕوکوڕەزاکانی بە شێوەیەکی مۆدڕنتروپێشکەوترخۆیان رادەستی تورکیەوئێڕان کردوە وبوونەتە مۆدێڕن نۆکەریی بێ ئەولاو ئەولای ئەو دوووڵاتە!نەتەوەی کورد پێویستە دەست لە ئەفسانەسازیی دیرۆکی ساختە هەڵبگرێ.ئەرک،ئەرکی نووسەرورووناکبیرومامۆستای زانکۆیە ئەو رێکارە بگرنە ئەستۆوراستی ودرۆکانی مێژوومان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن.بەرهەمیی ئەو ئەفسانەسازییە ئەو رۆژگارەی کە نەتەوەیەکی ٤٠ بۆ ٥٠ میلیونی تێیدا دەژی.لە ژێڕ دەسەڵاتی فارسدا،وەک فارسێکیش حیسابت بۆ نەکەن!لای تورک وعەڕەبیش هەرواتر!
قاسملۆ (١٩٦٠)

نووسینەوەی وەسیەتنامەکان:

 هەر سەرکردەیەکی کورد ئەگەر بە پێویستیی بزانێ دەبێ پێش ئەوەی کۆچ بکایان بکوژرێ یان خۆی رادەستیی دووژمن بکادەبێ وەسیەتنامەیەک لە دوای خۆی بۆ نەتەوەکە جێ هێڵێ.ئەو وەسیەتنامانەش دووجۆرن.یەکێان وەسیەتنامەی شەخسییە،ئەوی دیکەش وەسیەتنامەی سیاسییە.بو نموونە کاتێك چەند کاتژمێڕێکی ماوە کە رەواشآد قازی محەممەد لە دار بدەن،دەست دەکا بە نووسینەوەی هەردووک جۆر وەسیەتنامەکانی خۆی.پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە وەسیەتنامەکانی قازی محەممەد لە کوردستانپۆستدا بڵاو کراونەوە.هەر کەس دەتوانێ بیخوێنێتەوە.
ئێستێ ئەوەی کە بۆ من جێگای پرسیارە دووبابەتە.
یەک: هەر کەس دەست دەداتە پێنووس وسەرگوزەشت یان باس لە کەسایەتیەکی سیاسیی دەکا دەبێ حەولبدا بە بەڵگەی سەلمێنراودروست باس لە رووداوەکان بکاوبیانووسێتەوە وخۆی لە قارەمان سازیی بە دوورڕآبگرێ.بەرێز ئازاد،مم،لە بابەتەکەی خۆیدا ئاگاداریی هەبونی وەسیەتنامەی مەڕحومی قاسملوونییە ونازانێ ئەو وەسیەتنامەی هەیە یان دەنگۆیە؟نازانێ لە لای خێزانی هەیە یان لەلای بەرپرسانی حیزبیی وەگیردەکەوێ یان نا؟ئەوشێوازە نووسینە لەو سەردەمەداپەسەند نییە ودەبێ پێداچوونەوەی لە سەر بکرێ.ناکرێ بە بێ بەڵگەی سەلمێنراو کەسێک ببرێتە ئەوپەڕی پێگەی سیاسیی.لەوەش تێپەڕێ زۆر بابەت بۆ کەسێکی سیاسی وبەرپرسی حیزبیی دێتە ئاراوە رەنگە بۆ خۆی هەر خەبەریشی لەو بابەتانە نەبێ.
دوو: وەسیەت نامەکەی قاسملووئەگەر لە لای خێزانیەتی ئەگەر لەلای هاوڕێیانی حیزبیەتی بۆ چی راگیراوە؟ بۆ نایەندەنە ڕای گشتی تا خەڵک بزانێ قاسملوو تەواوی سامانی خۆی بۆ حیزب ونەتەوەی کورد بەخشیوە.جگەلەوانەش بۆ قاسملووبۆ خۆی لە کاتی خۆیدا لە ناو چآپەمەنیی حیزبیدا ئەوکارەی نەکردوە؟ چون ئەگەر ئەوکارە کرابایە دەبوو بە کولتورێکی جوان بۆ سەرکردەکانی دیکە کە بەشێک لە سامانی خۆیان بدەنە حیزب تاخەڵكی ئاساییش یارمەتیدەرێکی چالاک بێ بۆ بەدەنەی ئەو حیزبە لە ئاست کارو تێكۆشآنی ئازادیی بۆ گەیشتن بەمافەمانی کورد.

سەرچاوە: 
سایتی رۆژهەڵات تایمز،لە نووسینی ئازاد،میم.
سەردێڕی بابەت لەو سایتەدا بە زمانی فارسی:صفات بارزی کە دکترقاسملورا از دیگر رهبران / کورد / جدا می کند
سەردێڕ بە کوردی: ئەو تایبەتمەندیانەی کە دوکتور قاسملوو لە رێبەرانی دیکەی کورد جودا دەکاتەوە.
 ئەلبومی هاوسەرەکەی عەبدولڕەحمان قاسملۆ
https://www.pametnaroda.cz
 تێبینی:وێنەی سەرەکەی وتارەکە: وێنەیەکی مێژوویی، کە کەسی یەکەم لە ڕاستەوە شەهید ئەحمەد تۆفیق ە. سەرچاوەی وێبەکە ماڵپەڕی تایبەتی خانمی مینا نورلین کچی گەورەی دوکتور قاسملوویە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە