Wednesday, 08/04/2020, 3:28
9869 بینراوە
گۆڕ و ئارامگای قاسملۆ |
نەتەوەی هوشیارورێکخستنی دوورناس خۆی لە قەرەی ئەفسانەسازیی ناداو لێی دوور دەکەوێتەوە.بەشێک لە دیرۆکی کورد سەرقاڵی داتاشێنی تاقمێک سەرکردەی کوردبووە کە جگە لە نەهامەتیی هیچی بۆ مێژووی کورد بە دیاریی نەهێناوە. خاڵی هاوبەشیی باوەڕمەندان بە ئایین ودینە جودا جوداکانی دەگەڵ ئەوحیزبانەی کە خۆیان بە چەپ وسکولارلە تاق دەدەن،ئەوەیە.هەردووکلا لە سەر ئەو رێبازە هەڵەیە نان بە نرخی ڕۆژ دەخۆن.
قاسملۆ (١٩٦٠) |
هەر سەرکردەیەکی کورد ئەگەر بە پێویستیی بزانێ دەبێ پێش ئەوەی کۆچ بکایان بکوژرێ یان خۆی رادەستیی دووژمن بکادەبێ وەسیەتنامەیەک لە دوای خۆی بۆ نەتەوەکە جێ هێڵێ.ئەو وەسیەتنامانەش دووجۆرن.یەکێان وەسیەتنامەی شەخسییە،ئەوی دیکەش وەسیەتنامەی سیاسییە.بو نموونە کاتێك چەند کاتژمێڕێکی ماوە کە رەواشآد قازی محەممەد لە دار بدەن،دەست دەکا بە نووسینەوەی هەردووک جۆر وەسیەتنامەکانی خۆی.پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە وەسیەتنامەکانی قازی محەممەد لە کوردستانپۆستدا بڵاو کراونەوە.هەر کەس دەتوانێ بیخوێنێتەوە.
© 2019- Kurdistanpost