ژمارە ٣،٦،٩ کلیلی نهێنی گەردونن (تازە کراوەتەوە)

Friday, 10/04/2020, 19:42

13927 بینراوە


ژمارە ٣،٦،٩ کلیلی نهێنی گەردونن


ماتماتیک و ژمارە سەرچاوەی هەمو گەردونەکانە، بە بێ ماتماتیک گەردون بۆ چرکەیەکیش هەڵناسورێت.
هەموو کەسێک لە ئێمە پێویستی بە ماتماتیکە، کرێکارێک، شۆفێرێک، ئەندازیارێک، دوکاندارێک ماسی گرێک، فرۆشیارێک..هتد هەتا باڵندە و ئاژەڵ و مێروەکانیش سود لە ماتماتیک و جیۆمەتری وەردەگرن..
کۆتر یەکێکە لەو باڵندانەی کە زۆرترین سود لە ماتماتیک و جیومەتری وەردەگرێت.
ئایا دەزانیت دەتوانیت هەموو نهێنیەکانی گەردون بدۆزیتەوە تەنها بە بەکارهێنانی ماتماتیک؟
هەموو شتێک لەم گەردونەی ئێمە ئەگەر جوان دیقەتی بدەیت پەترۆنی تێدایە نمونە:
دی ئێن ئەی، شوێنی هەسارەکان لە ئاسمان، نەخشی گوڵێک، بەری سنەوبەر، بۆڵە ترێ ..هتد

مارکۆ ڕۆدین دەڵێت،
"ئەگەر لە نهێنی ژمارەکان تێ بگەیت دەتوانیت سود وەرگریت لەو وزە نەبینراوەی کە لە گەردوندا هەیە".
ئەو ژمارانەی کە زۆر گرنگن و هەمیشە دەبینرێنەوە، ژمارە ٣، ٦ و ٩ یە، ئەمانە ژمارەی وزەی شاراوەن.
ژمارە ١،٢،٤،٥،٧،٨ ئەمانە ژمارەی دونیای وجودین.
وەک باسم کرد ژمارەی ٣،٦،٩ شاراوەن جگە لە چەند حاڵەتێکی شازدا نەبێت، وەک دەنگ و لەرین، فەرکوێنسی و وزە ، نابینرێن.
زۆرینەی ڕێکخراوە نهێنیەکان سود وەردەگرن لە ژمارە نهێنیەکان و لە لۆگۆکانی خۆیاندا بەکاری دەهێنن..
لێرە نمونەی گوگڵ و کۆمپانیای ئەپڵ دێنمەوە هەردوکیان لۆگۆکەیان سێ گۆسەی تێدایەو گوڵ ٣ جار ژمارە شەشی بەکار هێناوە.
لۆگۆی گوگڵ


کۆمپانیای ئەپڵ لە ئاسمانەوە

ئەگەر گەردون وەک دائیرەیەک وا بێت ژمارەکان لە یەکەوە بۆ ن دەوریان داوە، ئەگەر نهێنی ئەم ژمارانە تێ بگەیت وەک ئەوە وایە نهێنی گەردونت کردبێتەوە.


ژمارەکان بە بازنەیی

نمونە ئەگەر ژمارەکان دەبڵ بکەیتەوە چیمان دەداتێ؟
١+١=٢
٢+٢=٤
٤+٤=٨
٨+٨=١٦ ٦+١=٧
١٦+١٦= ٣٢ ٣+٢=٥
٣٢+٣٢=٦٤ ٦+٤=١٠ ١+٠=١
٦٤+٦٤= ١٢٨ ١+٢+٨=١١ ١+١=٢
١٢٨+١٢٨=٢٥٦ ٢+٥+٦=١٣ ١+٣=٤


دەبڵ کردنی ژمارەکان

ئەگەر بەم شیوەیە بەردوام بیت و ژمارەکان دەبڵ بکەیتەوە هەمان ژمارەت دەداتێ کە لە ڕیزبەندیەکەدایە، هەرچیەک بکەیت هەر دەگەڕێیتەوە سەر هەمان ژمارە بە بێ کۆتایی.
کەواتە ئیستا هەموو ژمارەکانمان دەستکەوت کە لە چوار دەوری بازنەکەدایە..جگە لە ژمارە ٣،٦،٩ وەک پیشتر گوتم ئەم سێ ژمارەیە ژمارەی نهێنین لە گەردوندا.
ژمارە ٩ بە ژمارەی شا ناسراوە لە سەرو هەموو ژمارەکانەوەیەوە
ئەگەر ژمارە ٩ دەبڵ بکەیتەوە چیت دەست دەکەوێت؟
٩+٩=١٨ ٨+١ =٩
١٨+١٨=٣٦ ٣+٦= ٩
٣٦+٣٦=٧٢ ٧+٢ =٩
کەواتە هەرچۆنێک دەبڵی بکەیتەوە هەر ژمارە ٩ دەردەچێت.. ئەی ئەگەر نیوەی ٩ هەڵبژێرین چیمان دەست دەکەوێت؟
نیوەی ٩ = ٤.٥ ئەمیش هەر دەکاتە ٤+٥=٩
ئەی ئەگەر چارەکی ٩ = ٢،٢٥ ئەگەر ئەمیش کۆبکرێتەوە ٢+٢+٥=٩ هەر دەکاتە ٩
کەواتە هەرچی بکەین دەبڵی بکەینەوە یان دابەشی بکەین ئەنجامەکەی هەر ژمارە ٩ دەکات.


دەبڵ کردنی ژمارەکان تا دەگاتە ژمارە ٩

ئێستا با بێینە سەر ژمارە ٣ و ٦ .
ئەگەر ٣ دەبڵ بکەینەوە چیمان دەداتێ؟
٣+٣=٦
٦+٦=١٢ ١+٢= ٣
١٢+١٢=٢٤ ٢+٤=٦
٢٤+٢٤=٤٨ ٤+٨=١٢ ١+٢=٣
٤٨+٤٨=٩٦ ٩+٦=١٥ ١+٥=٦
واتە لێرەدا ژمارەکە لە نیوان سێ و شاشدا دێت و دەچێت..
ئەگەر نیوەی ئەم ژمارەیەش وەرگریت ئەنجامەکەی نەگۆڕە و هەمیشە ئەنجامیان شەش یان سێ دەبێت.
واتە ئەگەر ئێستا ئەم ژمارەیە بکەین بە نیوە چیمان دەداتێ؟
٦/٢=٣
٣/٢= ١.٥ ١+٥ =٦
کەواتە هەرچیەک بکەین ئەنجامی ژمارەکە لە نێوان سێ و شەشدایە.
ژمارە ٩ بەرزترین ژمارەیەو وزەیەکی بەردەوامی هەیە بێ گۆڕان.
بۆیە زۆر لەوانەی کە لە ڕێکخراوە نهێنیەکان کار دەکەن لۆگۆکەیان سێ گۆشەیە سێ گۆشەکەش دەربڕینە لە ژمارەکانی سێ و شەش و نۆ..

ڕێکخراوە نهێنیەکان

دەگێڕنەوەو دەڵێن کاتی خۆی نیکۆلای تێسلا کە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە هێندەی بڕوای بەم ژمارانە هەبوە هەمیشە سێ جار بە دەوری ماڵەکەیدا سوراوەتەوە ئینجا چۆتە ژورەوە..
وتەیەکی تێسلا هەیە دەڵێت:
" ئەگەر گرنگی ژمارە ٣،٦،٩ بزانیبایە ئەوا دەبویتە خاوەنی کلیلی گەردون" 

وتەکەی نیکۆلای تێسلا

شارەزایانی بورجەکانیش بە هەمان شێوە سود وەردەگرن لەم ژمارانە و ئەگەر بیانەوێت لەسەر کەسێک بدوێن دەیانەوێت بزانن کەی لە دایک بوە ژمارەکان لێک دەدەنەوە بزانن ژمارە ٣ ،٦ یان ٩ ی تێدایە..
نمونە ئەگەر کەسێک لە ٢-٦-١٩٦٩ دا لە دایک بوبێت خاوەنی شانسێکی زۆر باش دەبێت.. کۆی ژمارەکان دەکاتە
١+٩+٦+٩+٦+٢=٣٣ / ٣+٣= ٦ کەواتە کۆی ژمارەکان ٦ دەرچو.

وەک پێشتر باسم کردم کرد لە بابەتی لەرین/ فەرکوێنسی ، هەموو شتێک لەم گەردونەدا دەجوڵێتەوە و فەرکوێنسی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەو فەرکوێنسیانەی کە فەرکوێنسی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە ٤٣٢ هێرتز وە ٥٢٨ هێرتز.
فەرکوێنسی ٤٣٢ کاریگەری هەیە لەسەر چۆنێتی هەستی مرۆڤ، دابەزینی فشاری خوێن، هێواش کردنەوەی ڕیتمەی دڵ و هەست کرد بە دڵ خۆشی و ئارامی، بەڵام فەرکوێنسی ٥٢٨ کاریگەری هەیە لەسەر چاک کردنەوەی دی ئێن ئەی وە کاریگەریشی هەیە لەسەر بەهێز کردنی دڵ هەر وەک مۆسیقای "Solfeggio Musical Scale" ، ئەم دوو فەرکوێنسیە زۆر گرنگن بۆ ژیان لەم گەردونەدا، ئێستا با سەیری ژمارەکان بکەین:
٤٣٢ hz ٤+٣+٢ = ٩ وەک باسمان کرد ژمارە ٩ ژمارەی شایە و بەرزترینە لە ژمارەکان.
فەرکوێنسی ٥٢٨ / ٥+٢+٨= ١٥ کەواتە ١+٥ = ٦
لە سەدەی یازدەدا کەسێک بە ناوی (Guido D`Azero) مۆسیکێکی داهێنا کە ئێستا ناسراوە بە (Solfeggio Frequencies)
ئەگەر جوان دیقەتی ئەو فەرکوێنسیانە بدەین هەمویان دەکەنە ژمارە ٣ ،٦ یان ٩.
نمونەی فەرکوێنسیەکان:
٣٩٦ هێرتز ٣+٩+٦=١٨ / ٨+١=٩
٤١٧ هێرتز ٤+١+٧= ١٢ / ١+٢=٣
٥٢٨ هێرتز ٥+٢+٨ = ١٥ / ٥+١=٦
٦٣٩ هێرتز ٦+٣+٩ =١٨ /٨+١=٩
٧٤١ هێرتز ٧+٤+١= ١٢/ ٢+١=٣
٨٥٢ ‌هێرتز ٨+٥+٢=١٥ / ٥+١=٦

Guido

موسیک لەسەر ئەم فەرکوێنسیانە زۆر جار بەکار دێت بۆ ئەوەی موسیکەکە کاریەگری باشی هەبێت لەسەر جەستە و ڕۆحی مرۆڤ.
ئێستا با بزانین بۆ نیکۆلای تێسلا دەیگوت ژمارەی ٣،٦،٩ کیلی گەردونە:
لێدانی دڵی زەوی لەسەر فەرکوێنسی ٧.٨٣هێرتزە، ٧+٨+٣=١٨ /٨+١=٩
بازنەیەکی تەواو ٣٦٠ دەرەجەیە ٣+٦+٠=٩
نیو بازنە ١٨٠ دەرەجەیە ٨+١+٠=٩
چارەکی بازنەیەک ٩٠ دەرەجەیە ٩+٠=٩
یەک لەسەر هەشتی بازنەیەک ٤٥ دەرەجەیە ٤+٥=٩
یەک لەسەر شازدەی بازنەیەک یەکسانە بە ٢٢،٥ دەرەجە ٢+٢+٥=٩
کەواتە هەرجۆرێک هەژماردەی بکەیت ئەنجامەکەی ژمارە ٩ دەکات.
با سەیری کواڵەتی ڤیدیۆ بکەین:

video quality

ئێستا با سەیری کات بکەین:
١خولەک ٦٠ چرکەیە ٦+٠=٦
١ کاتژمێر ٣٦٠٠ چرکەیە ٣+٦+٠+٠=٩
١ ڕۆژ ٨٦٤٠٠ چرکەیە ٨+٦+٤+٠+٠=١٨ / ٨+١=٩
١ ساڵی ٣٦٥ ڕۆژی ٣١،٥٣٦،٠٠٠/ ٣+١+٥+٣+٦=١٨ /٨+١=٩
١ ساڵی ئەسترۆنۆمی ٣٦٥،٢٥ ڕۆژ کە دەکاتە ٣١،٥٥٧،٦٠٠ چرکە ٣+١+٥+٥+٧+٦= ٢٧ /٢+٧=٩
ساڵی ٣٦٦ ڕۆژی یەکسانە بە ٣١،٦٢٢،٤٠٠ / ٣+١+٦+٢+٢+٤= ١٨ / ٨+١=٩
کەواتە هەموو ژمارەکان هەر ٩ دەرچوو.
منداڵ لە سکی دایکدا ٩ مانگ دەمێنێتەوە.
جەند جار هەناسە دەدەین لە ڕۆژێکدا؟
کەسێکی ٧٠ کیلۆگرامی ١٢ جار لە خولەکێکدا هەناسە دەدات
١٢* ٦٠ * ٢٤= ١٧،٢٨٠ / ١+٧+٢+٨= ١٨/ ٨+١=٩
کەواتە دەکاتە ٨٦٤٠ لیتر هەوا ٨+٦+٤= ١٨ /٨+١=٩
گراڤەتی مانگی ١،٦٢ / ١+٦+٢=٩
تیرەی مانگ ١،٧٣٧ کم ١+٧+٣+٧=١٨ / ٨+١=٩
سورانەوەی مانگ ٢٧ ڕۆژە ٢+٧=٩

مانگ

خۆر:
سەنگی خۆر
سەنگ ١.٩٨٩ی٣٠ / ١+٩+٨+٩+٣+٠=٣٠ ٣+٠=٣
تیرەی خۆر ٦٩٥،٧٠٠ کم ٦+٩+٥+٧=٢٧ / ٢+٧=٩

خۆر

ئەمەش پشتگیری تێۆری سیمولەیشن دەکات ، گریمان ئەگەر گەردون لە تەقینەوەی بیگ بانگ دروست بوایە ئەوا نەدەبوو یاسای ماتماتیک هێندە بە زەقی تییدا جێگیر ببێت، بەڵام لە تیۆری سیمولەیشندا بە پێچەوانەوەیە، لەبەر ئەوەی زمانی کۆمپیوتەر واتا ماتماتیک سەرچاوەی داتاکانە..ئەویش پێک هاتوە لە سفر و یەک یان بەڵی و نەخێر ، یان ڕاست و هەڵە..
ئەمەش بەڵگەیەکی زۆر بەهێزە بۆ ئەوەی کە باوەڕ بەوە بکەین ئێمە لەناو سوپەر کۆمپیوتەردا دەژین و ئەم ژیانە هیچ ڕاستی نیە و هەموی سەرچاوەی داتاو ماتماتیکە، واتە ڕوداوەکان هەموو دوبارە دەبنەوە بەڵام هەر جارە بە کەمێک گۆڕانکاریەوە..
وتەیەک هەیە دەڵێت " مێژو هەمیشە دوبارە دەبێتەوە" ئەگەر گەردون بە سودفە دروست بوایە ئەوا ڕوداوەکانیش هیچ دوبارە نەدەبونەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە