نمایشی نیزامی پۆلیسی سەرمایەداری بۆترساندنی خەڵکە..!

Saturday, 11/04/2020, 23:08

3815 بینراوە


ڕەنگە خوێنەر بەلایەوە سەیربێت ،یاخود بڵێت سەپاندنی نیزامی پۆلیسی بۆ ڕێگەگرتنە ،لەوبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆناو نابێت ئەو دۆخە پۆلیسیە بەترسناک ببینین و دەبێت دەست خۆشی بکەین ،لەسەپاندنی ئەو دۆخەوپشتیوانی لێ بکەین.
هەمیشە نیزامی شمولی و پۆلیسی بەهانە بۆ کارەکانی دەدۆزێتەوەو شەرعیەت بەکارە دڕندانەکانی دەدات ،لەژێرناوی پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان ،کەلەبنەڕەتدا ،جگەلەپاراستنی دەسەڵات و مانەوەی سامانەکەی هیچ ئامانجێکی تری نی یەو نەبووە.
باڕوونتر قسەلەسەرئەوەبکەین وبەزمانی سادەبدوێین ،لەچی نیزامێکی شمولی دا پۆلیس و دەزگاسەرکوتگەرەکانی ،لەبەرەی خەڵک دابوون و پارێزگاریان ،لەماف و ئازادیەکانی خەڵک کردووەوپشتیان کردووەتە دەسەلات و دژی زوڵمەکانی وەستاونەتەوە،بەدڵنیایی نایبینی ،ئەوان هەمیشە ئاداتێک بوون بەدەست دەسەڵاتەوە بۆسەرکوتی هەردەنگێک ،کەدژی دەسەڵات بووبێت و داوای مافەکانی کردبێت.
دەسەڵات لەکاتی ئەزمەکاندا بۆڕزگاربوونی خۆیی و مانەوەی کورسیەکەی سیناریۆیی جۆراوجۆر نمایش دەکات ،بەناوی پاراستنی خەڵک و خاک و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی دەرەکی.لەکاتێکدا هیچ یەکێک ،لەسیناریۆکانی ڕاست نین و لەپێناوی خەڵک دا نی یە ،تەنها و تەنها پاراستنی خۆیی و سەرمایەکەیەتی .
بەرلەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،جیهانی سەرمایەداری دەرگیری گەورەترین شەپۆلی ناڕەزایەتی بوو بۆوە،چیتر فریوەکانی دنیای خۆشگوزەران وبەناو ئازادی و دیموکراسی درۆینە نەیدەتوانی بەر بەشەپۆلی توڕەیی هەژاران بگرێت و بەڕیفۆرمی درۆیینە بیان خەڵەتێنی .
هاوڵاتیان ڕۆژانە چەندین کاتژمێر کاریان دەکرد،بەڵام نەیاندەتوانی ژیانی ڕۆژانەیان دابین بکەن و پارەی ئەوەیانهەبێت چارەی نەخۆشیەکانیان بکەن ،سەرباری ئەوانەش کۆمپانیاکانی خۆراک و دەرمان و سوتەمەنی بەردەوام نرخەکانیان بەرزدەکردەوەو ژیانی هاوڵاتیانیان بەرەو کولەمەرگی دەبرد.گران بوونی پێداویستیەکانی ڕۆژانەو فراوانبوونی بێکاری هێزی بەخشیە هاوڵاتیان ،کەچیتر ناتوانن فریووی دەسەڵاتەکان بخۆن ،چونکە بەڵێنەکانی زیادکردنی دۆلارێک ،یان یۆرۆیەک بۆ مووچەکانیان ،نەک ناتوانێت چارەسەری گرفتەکانیان بکات ،بەڵکو ڕووبەڕووی مەرگی لەسەرخۆیان دەکاتەوە.بۆیە خۆپیشاندانەکان بۆ باشکردنی ژیان ،لەبەشیکی زۆری ووڵاتان سەریهەڵداو فروان بوو هەرلەفەڕەنساوە تاشیلی و ئیکوادۆروئێران و لوبنان و بەشێکی زۆری ووڵاتان بەعێراقیشەوە ،ناڕەزایەتی یەکان و فروان بوونی ترس و بیمی خستە ناودڵی نیزامی سەرمایەدرای و نەیدەتوانی وەڵام بە داخوازیەکانی خەڵک بداتەوە،بۆیە دەیخواست بەهەر جۆرێک بێت کۆتایی بەناڕەزایەتیەکان بهێنێت ،لەڕیگەی سەرکوتی خۆپیشاندەرانەوە ،لەڕیگەی پۆلیس و دەزگاسەرکوتگەرەکانی یەوە ،بەڵام نەیدەتوانی کۆمەڵگا بکاتە سەربازگەو کارێکی لەوشێوەیە ئاسان نەبوو ،بتوانێت بەناوی درۆی ئاسایشی نیشتیمان و سەلامەتی هاوڵاتیان ،بەسەربازگەکردنی کۆمەڵگا ڕاگەیەنێت ،تا دەسەڵات و سەرمایەکی بپارێزێت و کۆمەڵگاش خۆش خەیاڵ بکات بەو سیناریۆیەی .بۆیە پەنابردن بۆ شەڕی بایۆلۆژی دژی هاوڵاتیان ئاسانترین ڕێگایە ،کەدەتوانیت خۆیی و سەرمایەکی بپارێزێت و کۆمەڵگاش بخاتە حاڵەتی نائارامی دەروونی و ڕێگا خۆش کردن بۆ بڵاوپێکردنی دەزگاسەرکوتگەرەکانی بەناوی پاراستنی هاوڵاتیان ،لەوپەتایەی ،کەدروسکراوی ناوتاقیگەکانی خۆیانە ،بەناوی کۆرۆنا.
ڕەنگە ئەو بۆچوونەی من والێکبدەنەوە ،کە بڵێن ئەو نایەوێت دان بەوەدابنێت ،کەکۆرۆنا ڤایرۆسەو چی پەیوەندی بە تاقیگەکانی سەرمایەداری و دەوڵەتەکانی یەوە هەیە .گرفتەکە لەوەدایە ئەوڕاستیە لەمس نەکەیت ،کەچۆن خودی باڵە جۆراوجۆرەکانی ئەو نیزامە یەکتری تاوانبار دەکەن بە دروستکردن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە،سەرباری ئەو دۆخەفراوانەمیدیایەی بۆیان خوڵقاندووەو تەواوی مرۆڤایەتیان تۆقاندووە بەترسی مەرگ و ئیجبارکردنیان ،بەقبووڵکردنی زیندانی کردن لەکونجی ماڵەوەو هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکان و چاندنی گۆمان و سایکۆلۆژیای ترس لەنێو دڵی مرۆڤایەتی داو دوورخستنەوەی باوک و دایک و نەوەکان ،لەیەکتری .بەکورتی هەڵوەشاندنەوەی هەموو دووانەیەکی پێکەوەیی ،لەترسی مەرگ .
چاندنی ئەم ترسە و دروسکردنی فەزای پۆلیسی بەسەر هەموو بڕگەکانی ژیانداو دەست واڵاکردنی دەزگاسەرکوتگەرەکان ،بۆسزادانی ئەوانەی دێنەدەرەوە،ئەو ئامانجە بوو ،کەنیزامی سەرمایەداری ،لەسەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان بۆپاراستی دەسەڵات و سەرمایەکەیان دەیانویست بیسەپێنن ،بەلام نەیاندەتوانی ئەو کارە بکەن ،ئێستا لەڕێگەی ڤایرۆسی تاقیگەکەیانەوە مرۆڤایەتیان زیندانی کردووەو خۆیان دەسەڵات و سەرمایەکانیشیان پارێزراوون ،ئەگەر بۆماوەیەکی کاتیش بێت .جگەلەوەی دەست بە گرتن و سەرنگوون کردنی هەموو ئەو کەسانەدەبەن ،کەدژی ئەو نیزامەن و خەڵک هۆشیار دەکەنەوە ،بەناوی شکاندنی یاساو دەرچوون ،لەڕیێنمایی تەندرووستیەکان و هەوولدان بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکەو ،لەئێستادا کۆمەڵگاش خۆش خەیاڵە بەوەی ئەوە دەسەڵات ،لەپێناوی پاراستنی گیانی ئەوان دیکات.
سیناریۆی زیندانی کردنی کۆمەڵگا زۆر ڕوونە،دەیانەوێت مەخزەنەکانی خۆراک و دەرمانی کۆمپانیاکانیان و سەرمایەکانیان پارێزروو بێت ،جگەلەوەی خۆیان و ژیان و دەسەڵاتیشیان پارێزروە،چونکە کۆمەڵگا زیندانی کراوە،بەلام تاکەی ئەو زیندانی کردنەو بڵاوکردنەوەی ترس و بیمە بەردەوام دەبێت .
ئەوە کلیلی ئەو پرسیارەیە ،کەدەکرێت پێچەوانی سیناریۆی نیزامی سەرمایەدرای ڕووبدات و هەموو هاوکێشەکان پێجەوانە ببێتەوە ،کاتێک ئیتر برسێتی بڕست لەهاوڵاتیان دەبڕێت و چیتر ناتوانن بەمەرگی ،لەسەرخۆ لەماڵەکانیاندا بمێننەوە و دێنە دەرەوەو ڕووبەڕووی دەزگا سەرکوتگەرەکان دەبنەوەو پەڵاماری مەخزەنەکانی خۆراک و دەرمان دەدەن .ئەوکات دەزانن هەموو سوپاس و دەسخۆشیەکانتان بۆ دەزگا سەرکوتگەرەکان و پارێزەرانی نیزامی سەرمایەداری چی هەڵەیەک بووەو ئەوان ،لەپێناوی ژیان و پاراستنی ئێوەدا نەبووە کۆمەڵگایان کردووەتە زیندانێکی گەورە،بەڵکو پارێزەری مانەوەی نیزامی سەرمایەداری و دەسەڵات دارو پارەکانیان بووەو پاسەوانی ئەوان بوون ،تائێوە کۆتاییان پێنەهێنن.
هۆڵەندا
٨/٤/٢٠٢٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە